📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🌙مەولەوی ئەم قەسیدەیەی
لە مانگێکی رەمەزانا وتووە🌙

🍁مەناره ، سەدای سەڵاش سەد تەرزەن
🌙مزگی،جە شادی دەماخش بەرزەن

🍁مەی نەخوم،چون من نەخەم ئەسیرەن
🌙مەیخانە سەفاش خەیلێ دڵگیرەن

🍁لوولەی تەراوێح وەش وەش مدۆ دەنگ
🌙بێ ئاهەنگەن تار تەموورەی ئاهەنگ

🍁مەرحەبای لیباس تاعەت پۆشانەن
🌙ئەلوادەی کاس کاس بادەنۆشانەن

🍁ساقی ، سا سەد جار وە نازت نازوو
🌙هۆردەر وە گوڵ بانگ سەدای ((وامتازوو))

🍁توڕڕەت نە رووی خاڵ جەبین سەراوێز
🌙پیاڵەت چون جام((کەچ دارومە رێز))

🍁ستارە نە شەو توررەی قەترانی
🌙هوەیدا و پەنهان شەمس پێشانی

🍁هیلال نە پای شەو نەسیم بۆی نافدا
🌙بنمان نەو شەفەق بادەکەی سافدا

🍁هەی هیلال،هەی عەید،خێزۆ جە یاران
🌙وە رەغم گرۆی پەرهێزگاران

🍁شادی دەر وە دڵ لای مەی خواراندا
🌙خەفەت بەر وە جەرگ رۆزەداراندا
دیمەنێ لە سەراو
من و جەستەی وەنەوشەییم
وێنەی
وەهمێکی ناتەواو
کورسیێک و
تۆ دانیشی
به ئارەزوو بمانکێشی. . .

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
چاوەکانم بەسیە غووربەت بێرەوە
چۆن بژیم من
تۆ لەوێ و من لێرەوە

#هێدی
🆔 @nawandi_adab_honar
هەینیتان پیرۆز
بەیانیتان پڕ خێر و خۆشی . .

🆔 @nawandi_adab_honar
من لە شەو بێزارم و تیشکی بەیانانم دەوێ
سینە پڕ زووخاو و دەردم تۆزێ هەتوانم دەوێ

خەم لە ناخمدا ڕەگاژۆی کردووە چەشنی هەرێز
بۆ نەفەوتانم بژار و ئەرک و تەیمانم دەوێ

وەک هەسێڵی بەردەمی کانیلەیێکی ویشکەڕۆ
بۆوە نەمخنکێنێ قەوزە و لیتە جووڵانم دەوێ

ناهۆمێدی وەک ڕنوو ڕووخا بە سەر گوندی دڵا
بۆ ژیانی پڕ لە هیوا قەت هەدا دانم دەوێ؟!

ئەشق و ئاواتم لە سەر دوندی ڕەشی شەو ساکنە
بۆ وەسەرکەوتن ڕچەی پڕشنگی پەیمانم دەوێ

بۆ بزەی نایێتە سەر لێو خۆری دڵگەرمی بەیان؟
شەو لەشی کردووم شەکەت، تاوێ پشوودانم دەوێ

ئەمین گەردیگلانی
‏خاورمیانه را به تقلیدِ
چشمانِ شرقیِ تو ساخته‌اند:
پرالتهاب
اندوهگین
خسته،
زیبا...

#خاص😍
🆔 @nawandi_adab_honar
🔴 فراخوان پذیرش مقاله برای سمینار شاعر کورد ملا مارف کوکه ای

مهلت ارسال آثار تا 20 تیرماه
زمان برگزاری 28 تیرماه، مهاباد
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دەی دەی وەرە با جەرگی شەوی ڕەش بدڕێ
وەی وەی کە چ خۆشە بە خەیاڵ دڵ بفڕێ
پەی پەی لە سوراحی دەمەکەت من بمژم
مەی مەی چ مەیێ عارەقی ماندو بسڕێ



چز چز هەلیبرژێنێ دڵی پڕ کەسەرم
کز کز نەگڕێ بتکێ بەسەر شەمعی شەرم
خز خز بخزێ ماری کەزیەکەت لە ملم
وز وز کە وزەم هاتە دەرێ ببڕە سەرم



زەم زەم نیە کڕیاری لە حاندی لەبی تۆ
ژەم ژەم کە بنۆشێ غەمی ‌‌‌ئاوارە لە کۆ
دەم دەم وەکو عیسی بە هەناسە یکی ئەویش
کە م کەم وە بزەی دێنێ لەبێ چوبێ لە گۆ



شل شل مەمەکانت مەخەدەر زۆر خەتەرە
بل بل لەگوڵ و غونچە دە با نەکرێ تەرە
خل خل دوڕی فرمێسکی دوو چاوم دەڕژێ
زل زل کە حەریف بێت و ببینێ زەرەرە



سەڕ سەڕچییە؟ئەو کاتە کەتۆ دەگری غەزەب
مەڕ مەڕچییە؟هەر سینەتە با عەرزی ئەدەب
کەڕ کەڕ لە قسەی دۆنێ نەبوم حاڵی کە تۆ
پەڕ پەڕ گوڵی لێوت بە بزەم هاتە تەرەب



مەل مــــەل لەشی وەکو لۆکەیی تۆم زۆر بە دڵە
پەل پـــــەل گوڵی هیوامە نە ئەو هەرچی گوڵە
چەل چـەل کە لە (ئاسۆ) دەبی توڕەو نەبەدڵ
شەل شەل لە بەری پێم دەچەقێ هەرچی چڵە


#ماموستا_ئاسۆ
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
هرگز منتظر فردای خیالی نباش
سهمت را از شادی زندگی همین امروز بگیر.
فراموش نکن مقصد، همیشه جایی در انتهای مسیر نیست!
مقصد، لذت بردن از قدم هایی است که برمی داریم!
قسم به زمان،
كه انسان در خسران است!

#قرآن
🆔 @nawandi_adab_honar
ای مفتی شهر ز تو پر کارتریم
با این همه مستی ز تو هُشیار تریم
تو خون کسان خوری و ما خون رزان
انصاف بده کدام خونخوار تریم؟ خیام
***
ئەی تەکیەنشین شێخی بە سۆرە و تۆرە
پێت وا نەبێ هەر مەستییە، کارم زۆرە
من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار
جوابم دەرەوە کێیە پتر خوێن خۆرە؟ هه‌ژا
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
«خۆت بپارێزە لە ئاھی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دۆعای ناڵانی شەو»

وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی رێگەم مەینەتە
بێکەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاھەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە
«یاوەر و یاری ئەنیسم ئاھ و ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو»

وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا
«دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
ھەر کە ڕابوورێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو»

ھاودەمێ فەرمووی: لەبەرچی کردەوەت گریانە ھەر
تافی لاوێتیتە، لاوی، قەڵبەزەی سەیرانە ھەر
من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە ھەر
ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە ھەر
شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو

ھەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بھێنم بەم عەزاب و مەینەتە
پێی وتم بێ سوودە ھەوڵت، تاکوو ماوی جێگەتە
«نووری لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەخی تەبعان مەحاڵە ڕوخسەتی میوانی شەو»

#ئەحمەد_هەردی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
من به یادت لێره‌ ھه‌ر ده‌م
جێت به‌ شێعرێ پڕ ئه‌که‌م
تۆش له‌وێ ئاخۆ به‌ یادم
پڕ ئه‌که‌ی په‌یمانه‌ بۆم . .

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
شەرمم نیە وا دیارە ئەوین شەرمی شکاندووم
نێوبانگی نیگای مەستی گوڵم نێوی زڕاندووم

خاڵی لەسەرە گەر لە حەیا دوور کەوێ کیژێ
بێ شەرم و حەیا خۆم؛ کە غەزەڵ باشی نواندووم

حاجی بە تەواف ماڵی خودا حەو کەڕەت ئەڕوات
عەشقی تۆ هەزار جاری لەدەور ڕووتی گەڕاندووم

دەستی ئەجەل ئەگرم ئەگەر ئەمجارە بە تۆ گەم
قوربانی خودا بم کە بە دڵ پێتی گەیاندووم

دەستم لە ژیان دەبڕم ئەگەر باسی ئەتۆ بێ
من ئەهلی شکەست نیم بڵێ پێم چۆنت بەزاندووم ؟

سوێندم بە خودا پاکی بنووسم هەموو ڕازم
باری خەمەکەم ، گەنجی نەدیم ، پشتی چەماندووم

خێر بێتە بەرت ، خێر نیە ئەم دووریە بێ شک
سوێندم بە نیگات خەون و خەیاڵت لێ ڕفاندووم

سەیرە گوڵەکەم ، من لە خودا ترس و بە دین بووم
چیت کرد لە دڵم وا لە خودا و دینی گەڕاندووم

تاوێکی لە لای خۆت بدە تەسکینی خەیاڵم
عومرێکە لە دووی تۆ دەگەڕێم چاوکە چ ماندووم

تا دوێنێ کە #شەم بووم و بە تۆ بوومە #دڵارام
ئارامی دڵم ، مەیلی نیگات ژینی هەژاندووم

#شیما‌_نادرسه‌را_دلارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ترۆپک و لووتکە و دوندی هەرە بەرز.
دەگه‌ڕێن پێکۆ، دەیکەینە یەک ڕه‌مز.
لە ئامێزی کێو، لە چاوگەی هەستی
ڕێچکە دەبەستین بۆ گەل پەرەستی
لە تاڤگەی شەنگی بناری شاخێک
ڕەگاژۆ دە بین، دەڕژینە ناخێک
سەمای سەرچۆپی هەڵۆ بەرنادەین
یەکەم گزنگین، هەردەم ئامادەین.

***
.پێشکەش بە هە موو شاخەوانێکی بە هەست.
عابید حوسەینی لووتکەی داڵامپەر ‌1396/4/
من به‌ ئه‌فسانه‌م چ کاره‌، تۆ له‌ ئارای هێمنیم

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هیلاکی ڕەنجێکم، کە ڕەنجی من نییە
ﺩﺍﻧﯿﺸﺘﻮﯼ ﺧﺎکێکم، ﮐﻪ ﺧﺎﮐﯽ ﻣﻦ نییە

ﻧﺎﺳﺮﺍﻭﯼ ﻧﺎﻭێکم، ﮐﻪ ﻧﺎﻭﯼ ﻣﻦ نییە
ﮔﺮﯾﺎنی ﮊﺍنێکم، ﮐﻪ ﮊﺍﻧﯽ ﻣﻦ نییە

ﺯﺍﺩەﯼ ﻟﻪﺯﺯەتێکم، ﻟﻪﺯﺯﻩﺗﯽ ﻣﻦ نییە
ﺑﻪ مەرگیکیش ﺩﻩﻣﺮﻡ، ﮐﻪ ﻣﻪﺭﮔﯽ ﻣﻦ نییە

ﺯﺍﺩەﯼ ﻟﻪﺯﺯەتێکم، ﻟﻪﺯﺯﻩﺗﯽ ﻣﻦ نییە
ﻧﺎﺳﺮﺍﻭﯼ ﻧﺎﻭێکم، ﮐﻪ ﻧﺎﻭﯼ ﻣﻦ نییە

ﺩﺍﻧﯿﺸﺘﻮﯼ ﺧﺎکێکم، ﮐﻪ ﺧﺎﮐﯽ ﻣﻦ نییە
ﮔﺮﯾﺎنی ﮊﺍنێکم، ﮐﻪ ﮊﺍﻧﯽ ﻣﻦ نییە…

#ئەحمەد_شاملو
#ناسر_حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
✍🏽داستان های کوتاه

هي سرباز!
_بله قربان؟
اون شخص روي نيمكت ميبيني كه فرت و فرت سيگار ميكشه؟
_بله قربان!
"بغضش" رو هدف بگير تا خفه نشده!
_اطاعت قربان.
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵارام
هەستە وچانێ بێرە لام
هەستە بە تینی غەیرەتم
بشۆرە ڕووخسارو نیگات
لە رەگ دەرێنە حەسرەتی بەدەر لە زاتی ئینتیزار
مەڵێ
شەوەو
کاتی خەوی دووبارەیە
ماڵێ شەوەو
شەویش بواری تۆبەیە....مەڵێ
کە پەسێوی ئاشقانە شەو
حەساری پڕ لە سێحر و رازی بێ ژمارە شەو
کە دەردی بێ نیهایەتی وڵاتە خەو
لەمێژە ڕاپەڕو شەپۆلی بێ وچانە خەو...
هەستە مەترسێ لەم حەشاری زووڵمەتە
مەترسێ لەم ویقاری وەرزە نەکبەتە
ئێرە دەمێ
بەهاری سەر بە حوکمی شێنەیی کچی پەپولە بوو
پەپولە وەک تریفە تاوی مانگەشەو
لە چەشنی هەڵفڕینی دەم دەمانی خەون..........

#جەمیل_مه‌عره‌فه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
جەمینت نازەنین


جەمینت نازەنین لادیۆ، چەنەم پەنهان نەبۆ شەڵڵا
ئەگەر گائێو جە چەم دوور بۆ، جە دڵ نێسان نەبۆ شەڵڵا

جە دڵ پێکیان تیر و تۆ ئەگەر واچان بەرئاوەردیش
ئیلاهی گاهـ نە دڵ گیرۆ جە دڵ پێکیان نەبۆ شەڵڵا

زەمین و دیدە، دنیا و دین، مەقام و مەسکەنی تۆ بۆ
ئاوا بۆ جەننەتەین ئەوجا هەنی وێران نەبۆ شەڵڵا

بە نەوحەی نەوح هیجرانم، جە کەشتی دڵ مەشۆ بێروون
جە دیده سەیل تۆفانەن، مەگەر تۆفان نەبۆ شەڵڵا

دڵەی پڕ دەرد و گریانم زەڕێو وەسڵ تۆ شادەن
ئەگەر وەسڵت نەبۆ حاسڵ دڵم خەندان نەبۆ شەڵڵا

جگەر سفتەی دەروون ڕفتە، بەدەن خەستەی زوبان بەستە
بە جەستەی من فەڵەک نێشۆ، ئەویچ گەردان نەبۆ شەڵڵا

دڵم سۆزان و گریانەن بە ئایر فیراق تۆ
جە عاڵەم گشت بە وێنەی من، دەروون بریان نەبۆ شەڵڵا

بەدە زووخین چەنی زامان، تەن ئوفتادە نە ڕووی خاکی
ئەمین چون تۆ نە خاک و خوون کەسێ خەڵتان نەبۆ شەڵڵا




#خانای-قوبادی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂