📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
‏محبوب من؛
کاش به جای امتحان، تو را داشتم.

🆔 @nawandi_adab_honar
ئه‌ترسم بێ تۆ له‌م دونیا به‌ سامه‌
مه‌ڕۆ گیانم ئه‌گه‌ر چی تاڵ و شیرین
مودارا که‌ ته‌بای وێرانیم ئه‌م شه‌و
به‌ یادی ھات و چۆی شه‌وگاری دێرین

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
هەژان_بابامیری

ئەو گەردنی چەرموو کە دەرت خستووە ئێستا
نیشتنگەیی پەروانەیی ماچە بە ئەوێستا!


نەیدیوە ، نەنووسراوە بە هیچ مێژووەوانێ
وەک سینەیی نەرمت ، نە لە مەڕمەڕ نە لە پێستا

داهاتیییەوە و لووزەوی بەست نوور لە ئێخەت
بیبیلە لە هێلانەیی کالانە نەوێستا


لەو سینە ئەگەر مەردێ دەسەڵبگرێ بەرەوژوور
سانایە کە هەڵشاخێ بە شاخی ئەوێرێستا

ویستم کە بوەستێ لە سەرەو چاڵی چەناگەت
پاراو نەبوو چاو و خلیسکا وو نەوێستا


چاوانەیی لاوبوونەوەیە ئارەقی گۆنات
چڕبۆتەوە ئەسپابی تەرەب ، خشت لە بەڕێزتا

ئەو پەیکەرە یاقووتە وەیا یەشمە وەیا زیو ؟
نەکراوە بە پیتۆڵ و بە زانا کەشف هێستا !
هەژان_بابامیری
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هەرەس وە یانەم، هەرەس وە یانەم
عومرەکەم ویەرد، هەرەس وە یانەم

گردٚ بەرشی جە دەس تەختی شاهانەم
گۆشەنشینی لانە و وێرانەم

وەهاروو جوانیم بیەن بە پاییز
چەمان بێ نوورەن مەوینا ئازیر

عومرم جە نیمەی پەنچاە گوزەشتەن
سفیدی نە ڕووی سیایم وەشتەن

نەمامی جوانیم بێ سەمەر مەندەن
ڕیشەی ئومێدٚم جە بێخ هۆرکەندەن

دڵ پیر بی لاشە با هەر جوان بۆ
پیری و جوانی کەی مەگێران یۆ؟

پیر و جوان ئاخر کەی یۆ کەفتە بۆ
لاشە با جوان بی دڵ خۆ خەفتە بۆ

من دڵم پیرەن، دڵ پیری سەختەن
جە دەس ڕۆزگار دڵ خەیلێ خەستەن

خودٚا مەردەنی بکیانە پەرێم
خەیلێ بێزارم من جە ژیواو وێم

"سەرمەس" جە دەسوو پیری مەناڵۆ
پەوکای دوو دیدٚە نە ڕووی خاک ماڵۆ


مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"

۲۳ی جۆزەردانی ۱۳۹٦

بۆنەو ڕۆ جە ئەۮا بیەیمەو

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
صبح است، دَمی بر مَیِ‌ گُلرنگ زنیم
وین شیشه نام و ننگ، بر سنگ زنیم

دست از اَمَلِ درازِ خود باز کشیم
در زلف دراز و حلقه چنگ زنیم.

#جمال_‌الدین_ابهری
#صبح_بخیر
🆔 @nawandi_adab_honar
هەبوو، نەبوو،
ساڵانی زوو
لەسەر یاڵای بەرزی مێژوو
پیرەدارێ‌بە ساڵاچوو
راوەستا بوو
سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەكردەوە
دەنگ و جریوەی باڵندەكان
لە ئامێز و لەنێو شاخ پەل و پۆیا
تاڵیی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە
قژ و كەزی شانە ئەكرد، دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە،
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و
بە گاڵە گاڵ !
دارە پیرە بەرلە مێژوو
لەناو ئەم خاكە روابوو
دارە پیرە ریشەی ژینی
تا ناو دڵی گابۆ و ماسی كوتابوو
دارە پیرە سەد قۆناغی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد كاروانی راپێچابوو
دارە پیرە، زریان و شەختە و رەشەبای
سەدان كەڕەت بەزاندبوو
دارە پیرە، وەك ئێشكچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتكەی قەڵاكەی خۆی راوەستابوو
دەشتی سووتاو،
گەوای شەڕ و تێكهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو
ئەوەی پاشەكشێی ئەكرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو
رۆژێكی رەش، وەرزێكی تاڵ
دارە پیرە سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
با لاپەڕی گەڵاكانی
وەك كتێبی كۆنی مێژوو ئەدا لاوە
رووداوانی یەك، یەكە
بە گوێی وەشتا ئەخوێندەوە،
ورەی دەشتی لەنێو خوێنی رووداوانا
ئەژوێندەوە
فەرمان درا…..
فەرمان درا…..
دارەپیرە بقڵەشێنن
كۆتەی ئەنجن، ئەنجن كەن و
بۆ زستانی سۆبەی كۆشی فەرمانڕەوا
رەگ و ریشەی دەربهێنن،
فەرمان درا لەبەر ئەوەی
دارە پیرە پەنای یاخی و جەردەكانە
لەبەر ئەوەی سێبەی وی
مۆڵگەی گەڵاڵە و پیلانە
لەبەر ئەوەی هێندێ‌باڵندەی نافەرمان
كردوویانە بە هیلانە
پەل و پەسێوی دارەپیرە
مەتەرێزی یاخییەكانە!
بیقڵەشێنن، هەڵیپاچن
چیلكەی كەن و….
بە سێدارەی یاخی بوونا هەڵیواسن
داس وكوتك و تەور هاتن
لە سێبەی دارە پیرە
ئێستێكیان كرد
چاویان گێڕا،
دارە پیرە وەك بەردی رەق
خۆی بۆ زەبری داس و كوتك و تەور و چیتر ئامادە كرد
خێڵی دوژمن
هروژمیان بۆ دارە برد!
دارە پیرە گوێی نەلەقان
تەنانەت چاوی نەنووقان
قووڵتر لە جاران دەماری
بەناو ناخی خاكا چەقان!
خێڵی دوژمن ماندوو بوون و لە سێبەری دارە پیرە
راكشان و كەوتنە تەگیبر و راوێژان
گەورەكەیان وتی یاران !
وەك كورد ئەڵێ‌:
“دارێ‌پوازی لەخۆی نەبێ‌ناقەڵشێ‌”
بیروڕاتان كۆ كەنەوە….
ناشێ‌نەبێ‌
پوازێ‌لەخۆی پەیدا كەین و دایتاشین و وەك سەگی هار
كسی دەین لە دار و
ئیتر ئێوە كارتان نەبێ‌!
كەتنە گەڕان،
ئەملا گەڕان، ئەولا گەڕان
لە ئەنجاما، بەرچاویان كەوت
لقێ‌سووتاو
رەق و تەق و رەنگ بزركاو
لار و گیڕ و لەبەر خۆرەتاو هەڵقرچاو
لاوا ز و بێ‌بەر و گەڵا
خوێڕی ناحە زو بەرەڵا
وتیان: خۆیە،
دیارە دەبێ‌بە ئارەزوو، هەڵی قڵاشین
بەو جۆرە وا مەبەستمانە
بۆ گیان ئەم دارە دایتاشین !
لقیان بڕی،
لقی لار و بێ‌ئەمەگیان
بە بەڵێنی درۆ كڕی، دایان تاشی
تیژیان كرد و….
بوو بە پواز
وتیان پێ‌چۆن خەیانەت كا
هۆرە كەوتە بەردەمیان و …
پیرە داریان گەمارۆ دا
دارە پیرە هەناسەیەكی هەڵكێشا
وتی: لقە مەڕۆ، مەبە بە دارە دەست
قەینا كا هێشتا هەر ماوەت ماوە
وەرگەڕێوە و لەگەڵما بە
لە بەرامبەر ئەم بەڵایە
مەڕۆ لقە جێم مەهێڵە
دەشتی سەوزی باوانی خۆت
بە ئامووری نیری بێگانە مەكێڵە
بەڵام هۆرەی ویژدان تۆپیو، پۆزەی تیژی، نا سەر سینگی
دارە پیرە وتی: پواز
وەرگەڕێوە
بۆ خۆت ئەڵێم،
من نامرم
لە ئەوپەڕی مەرگیشەوە هەر دێمەوە
مێژوو حوكمت لەسەر ئەدا،
دوژمن خاكی خەیانەتت بەسەر ئەكا
تف لە سیمای عرنەمووت كە
هەڵپرووسكە و چاوی دوژمن قاڵاپووت كە!
پواز وتی !
ئیتر من ئەو لقە لەڕ و لاوازە نیم
تەماشا كە بزانە چیم
رێزم ئەگرن، قەدرم هەیە
جامەی زێڕین بۆ سەرتاپای باڵام ئەبڕن!
بەڵێن وایە بمكەن بە دەستەی خەنجەری بەر پشتێنی فەرمانڕەوا،
من چیم داوە لە یاخی بوون
نازانم لە خەبات دژی سەرما و سۆڵە…
مافی رەوا …
ئیتر پارە و پاروو لەلام هەروەك كایە
زكم تێرە و جامەی زێڕین لەبەر ئەكەم
قەت نەمدیوی و ناشتناسم
رەگەز چییە، باوان كامە؟
زێد و وڵات لەلام بایە
من پیاوی فەرمانڕەوام خۆ وەحشی نیم وەك ئێوەگەل
لە ئەم یاڵ و دوند و چیایە
تەماشا كە چەندە لووس و جوان و قەشەنگم
چەندە تیژم
كێ‌ئەزانی من ئەو لقە هەلقرچاوەم
هەلی وا قەت دەس ناكەوێ‌
لەسەر فەرمان دەتكوژم و
داخم بەسەرتا ئەڕێژم !
پوازی نەیار،
وەك سەگی هار
قەپی كردە ناخی دارا
خێرا هاتن، داریان دابەر
دارەپیرە، لەناو خوێنا
ئەم وشانەی هاتە زارا
من نامرم
لەناو خوێنا ئەژیمەوە
وەك چووزەرە و چرۆ لەسەر
كۆتەی خۆما دەڕوێمەوە
دارەكەیان بنبڕ كرد و
بۆ ئاگری كووری كۆشكی سوڵتانیان برد
رێ‌كەوتن و پواز وتی: ئەی من نابەن ؟!
گەورەكەیان وتی: لاچۆ
لاچۆ لەبەرچاوم بۆگەن!
قەت نەمدیوە خائێن بەخۆ
بیژگە هۆرەی سپڵەی وەك تۆ
تفی لێكرد
بە شەپان و بە تتَهەڵدان
فڕێی دایە نێو زبڵدان!

#مامۆستا_جەلال_مەلێکشاه
لەخەوتن خاڵیه جەستەم
خەوگەی بێداریە ڕستەم
"دەمێ ساڵە کوڕی تاسەم"
لە مێژە دەردە پێناسەم
لە مێێێژ . . .
#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
تو خودت
#صبح دل‌انگیز جهانی بخدا
پس تو ای صبح دل‌انگیز جهان
صبح بخیر

#انرژی_مثبت
🆔 @nawandi_adab_honar
بەزە
بەزە نزیکی یا خۆ دووری ناوێ
بەزە مەرزی نییە، سنووری ناوێ

لای یەکە ئافریقایی و ئامریکایی
سپی ، ڕەش ، زەرد و سووری ناوێ

بەزە دین و ئایین، ناناسێ ئەرێ
قورئان ئینجیل تەوڕات،زەبووری ناوێ

بەزە هیچ جەمسەرێکی بۆ نییە
سەر و خوار،باشوور و باکووری ناوێ

بەزە هیچ فەرقی بیچم و ڕەگەز ناکا
کۆبانی و ئەفغانی، نا، سووری ناوی

بەزە دڵێکی دەوێ دەریا بێ
وان، کەڵوێ، زرێواری حەیا بێ

دڵێکی دەوێ بە پانتایی دەشت
دەشتێ بە سووروساکاری گوزەشت
گوزەشتێ، بێ ڕیابێ و جیا بێ

ئامێزی چیای قەندیلی دەوێ
قەندیلێ،کە گشت باوەشی هەر چیا بێ

بەزە ئاسمانێکی دەوێ، گەرم و شین
کە تێیدا کۆتری بەزە ڕەها بێ

بەزە دڵێکی دەوێ نوورانی
کە چڕ و پڕ، لە بەزەی خودابێ

مەناف قادر پوور = نزا
۲۷/۳/۱۳۹٦ بانە https://tttttt.me/nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
به‌هار!!!


ئارام ئارام
به‌ لاره‌ لار
هه‌نگاو ئه‌نێمه‌ ڕایه‌ڵی
یه‌که‌م تیرۆژی ده‌م به‌هار
ڕێژگاو ڕێژگاو
شه‌خساو
له‌ ساڵی دوره‌ تاوی خه‌م
ئه‌خزێمه‌ نێو
تارمایی زستانێکی تر...

ئارام ئارام
تنۆک تنۆک
ئه‌ڕژێمه‌ نێو
خوڕ خوڕ
ئه‌سرینی به‌زمی نۆ به‌هار...
ئارام ئارام
وه‌کوو مناڵ
پیره مناڵی کۆنه ساڵ
به‌ عاسایێ حه‌ز و تاسه
ترسان ترسان
جه‌سته‌ی زه‌مان ئه‌جوڵێنم
رائه‌مێنم!
دائه‌مێنم!
ئه‌ویش له‌ خه‌ودا مردوه‌
ئه‌ویش خه‌م هاژه‌ی کوشتوه‌
ئه‌ویش مێژوی له‌ بار چوه
په‌کی پێ که‌وتووه‌ ئه‌ویش
وه‌کوو من
کۆستی که‌وتوه‌ ئه‌ویش
وه‌کوو من
خه‌فه‌ت ته‌نگی پێ تون کردوه‌
ته‌نیایی سه‌ری خواردوه‌
بێ که‌سی دڵی پیر کردوه‌
و
گه‌روی به‌ خه‌وندا خنکانه‌وه‌
جه‌سته‌ی له‌ غوربه‌تا ماوه ئه‌ویش
جه‌سته‌ی له‌ غوربه‌تا ماوه ئه‌ویش‌...

له‌م ساڵه‌ پڕ له‌ ئازاره
له‌م هه‌واره‌ ته‌نگ و تاره
له‌م به‌هاره ناله‌باره‌
گوڵیش
له‌تێراویدا خنکاوه‌
قه‌تیسی ڕه‌حمه‌تی ئاوه‌
ئاخر
هیچێ وه‌کوو خۆی نه‌ماوه‌!

به‌سه‌ر چوو قردێله‌ی بکه‌ن
بۆ
نه‌رمه‌ بسکی دڵبه‌رێ
بۆ
ماچی لێوی دڵته‌ڕێ
یا بۆ ته‌بای دڵ به‌ خه‌مێ

ده‌ڵێ: جوانه‌ به‌ لاسکه‌وه‌!
نه‌که‌ی، بکه‌ی پێت بکه‌نین
خۆت که‌ی به‌ په‌ن لێی بکه‌نی!
له‌ پانتاوی ئه‌م به‌هاره
ئه‌وین ئه‌درێ له‌ سێداره‌
ئه‌وین
به‌رده‌ باران ئه‌کرێ ئه‌وین
به‌قین قه‌سته‌ سه‌ری ئه‌بن ئه‌وین
به‌قین ...

منیش وه‌ک خۆم
له‌ کۆڵانی ئه‌م به‌هاره
ڕووت ڕووت
له‌ پیره‌ ژنێ ئه‌دوێم
دایه‌ پیره؟
دایه‌ پیره‌ تێم گه‌یێنه
تێم گه‌یێنه‌ خوا له‌ کوێیه و له‌کام لایه؟

له‌م به‌هاره‌ بێ‌به‌هایه‌م تێگه‌یێنه
بۆچی وایه!
بۆ ئاوسۆڵه‌
بۆچی کانی چۆڵ و هۆڵه؟
کوانێ جریوه‌ی ده‌م به‌هار
کوا
ئاو پڕژێنی ده‌م به‌یان
بۆچی زه‌مان دا هێزراوه‌
بۆ
ڕووره‌شی باڵای داوه‌
چۆنه‌ گوڵ قه‌دری نه‌ماوه‌
خراپی و شوومی بۆ باوه‌
بۆ یاخیه به‌هار لێمان
دونیا بۆ ڕه‌نگی گۆڕاوه‌
خوا له‌ کوێیه دایه پیره؟

خوا له‌ کوێیه؟!
دایه‌ پیره‌ش دڵی گیره
دایه‌ پیره
هێنده‌ جیڕه‌
ته‌سبێح له‌ ملیا زنجیره!

دایه‌ پیره
بزه‌ی لێوی
گۆشه‌ی چاوی
کافووری سینگی وه‌ک مه‌می
ئاڵۆزی لولی په‌رچه‌می
ڕازی به‌هار ئه‌درکێنێ
جه‌ماڵی شه‌رم ئه‌سوتێنێ
حورمه‌تی خوا ئه‌له‌رزێنێ
ئیتر چۆن داچم به به‌هار
ئیتر چۆن پرسم له به‌هار
چش له‌ خۆم و چش له‌ به‌هار...

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان


🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
چاوم ناچێته‌ خه‌وتن
چی بڵێم پێت!
چلۆنی ئاشکرا که‌م
دڵ پڕم لێت...
چلۆنی ده‌ر بڕم ئه‌م کاره‌ ساته‌
به‌یانی تۆ بڕۆیی په‌روانه‌م ئه‌مرێت...

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
تۆ چ مەخلوقێکی‌؛ تەنانەت ئاویش کە دەستی پێت‌دەگات توونیەتی دەشکێت . . .

#به‌ختیار_عه‌لی
🆔 @nawandi_adab_honar
گه‌رچی دووریت چرکه‌یێکی ساته‌مه‌رگێکه گوڵم
سه‌رله‌به‌ر دونیا ئه‌ژی ئه‌م حاڵه بێ ده‌ربازه بۆت
#جه‌میل_م
#DLARAM
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

داخەکەم وا چۆڵە ئێستا جێی قەرار و ژوانی من
مەیلی جارانی نەماوە ،یارەکەی جارانی من

ڕەنگ و بۆنێکی نەماوە هەست و ئێحساسی دەرون
کوا سەفای جارانی ماوە ماڵو بەر هەیوانی من؟

ئە ی بەهانەی شێعری تازە ، بێرە ئامێزی خەیاڵ
رەنگ و بۆنێ بە، بە شێعرو دەفتەرو دیوانی من

پێکەنینی لێوەکانت نۆتی کامە مۆسیقان
وا لەشم دێنێتە شێعرو دا دەمرکێ ژانی من

رەنگە دەریای چاوەکانی تۆ لە حاڵم تێ نەگەن
بێرە ناو گێژی شەپۆلی شێعری بی ئامانی من

شەمعی دڵ ڕەق، پێم بڵێ تۆزکاڵێ خۆڵەمێش نەبێ
چی بوو قازانجی بە حاڵت باڵ و پەڕ سوتانی من؟

دڵ لە رێبازی ئەوینت تازە لانادا گوڵم
مەرگی من زووتر دەبینی تا لە ڕێ لادانی من

بۆ خەزانی شێعری "عەدنان" وەرزی تازەی پڕ شکۆی
تا نەژاکاوە بەهاری دڵ وەرە ، بارانی من



"عەدنان یارئەحمەدی"
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
دەبارانێ
سەراگووم
من و تۆو
تاک و جووت
چیرۆکێکین لە خەیاڵ
تامارێ لە ئەوین
سێ هەردەگێڵ
بە سەرینی لە یەک ئەچین
سێ ئەشقەوان
لە تینی قین. .
تۆو
دوو ڕۆح تەبا و لە یەک جیا
من ئیشراقی "با"
هیستریاترین ڕۆحی خودا
من
ویڵ ترین پیاوی ئەم چیرۆکی ئەوینەم
دەبارانێ.

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
انگار که یک کوه سفر کرده از این دشت
انقدر که خالی شده بعد از تو جهانم

🆔 @nawandi_adab_honar
غرض از هجر گرت شادی دشمن بودست
دشمنم شاد شد و سخت بیاسود،
بیا..

#مولانا
🆔 @nawandi_adab_honar
🌙مەولەوی ئەم قەسیدەیەی
لە مانگێکی رەمەزانا وتووە🌙

🍁مەناره ، سەدای سەڵاش سەد تەرزەن
🌙مزگی،جە شادی دەماخش بەرزەن

🍁مەی نەخوم،چون من نەخەم ئەسیرەن
🌙مەیخانە سەفاش خەیلێ دڵگیرەن

🍁لوولەی تەراوێح وەش وەش مدۆ دەنگ
🌙بێ ئاهەنگەن تار تەموورەی ئاهەنگ

🍁مەرحەبای لیباس تاعەت پۆشانەن
🌙ئەلوادەی کاس کاس بادەنۆشانەن

🍁ساقی ، سا سەد جار وە نازت نازوو
🌙هۆردەر وە گوڵ بانگ سەدای ((وامتازوو))

🍁توڕڕەت نە رووی خاڵ جەبین سەراوێز
🌙پیاڵەت چون جام((کەچ دارومە رێز))

🍁ستارە نە شەو توررەی قەترانی
🌙هوەیدا و پەنهان شەمس پێشانی

🍁هیلال نە پای شەو نەسیم بۆی نافدا
🌙بنمان نەو شەفەق بادەکەی سافدا

🍁هەی هیلال،هەی عەید،خێزۆ جە یاران
🌙وە رەغم گرۆی پەرهێزگاران

🍁شادی دەر وە دڵ لای مەی خواراندا
🌙خەفەت بەر وە جەرگ رۆزەداراندا