٭سروەی_بەیانی ٭
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
سوارە_ئێلخانیزادە
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
سوارە_ئێلخانیزادە
لە قڵیشی
هەنارێ
خوێن ئەتکێ
تۆ بڵێی
لە پێناوی
نیشتمانی وەرزەکاندا
شەهید بوو بێ..
ژیکاڵ مەریوانی
@nawandi_adab_honar
هەنارێ
خوێن ئەتکێ
تۆ بڵێی
لە پێناوی
نیشتمانی وەرزەکاندا
شەهید بوو بێ..
ژیکاڵ مەریوانی
@nawandi_adab_honar
🌸🌸🌸🍃
🌸🌸🍃
🌸🍃
🍃
مەیلی مەی
دڵ لەبەر دەردی فیراقە وا کە مەیلی "مەی" دەکا
ئارەزووی چەنگ و ڕوباب و بەزمی تار و "نەی" دەکا
پاشی سەرخۆشی ئەزانین تامی دەم ژەهراوییە
بۆیە دڵ داییم لە پاش مەی مەیلی تامی "بەی" دەکا
هەر بژانگی ئاشقی من بوو گوڵی بێ مروەتم
زوو بە زوو بۆمی دەهاوێ و جەرگمی پێ "پەی" دەکا
چاو لە دووری خۆشەویستە خوێن ئەداڵێنێ دەوام
یاری چاو مەستم بە ڕاتان مەیلی وەسڵەت "کەی" دەکا
ڕۆژ بە خەندە و پێکەنینۆ پێمئەدا وەعدەی وەساڵ
هەر دەگاتە کاتی وەسڵەت سۆفییە و "حەیحەی" دەکا
چەن بە دەعیە و ناز نووزە یەک کەڕەت ماچی بکەم
سەد کەڕەت، دووسەد کەڕەت، سێسەد کەڕەت "وەیوەی" دەکا
من هەموو موڵکی دڵم بەخشیوە "سەرمەس"ــتانە بەو
بێ وەفایە، نانەجیبە مەیلی تووس و "رەی" دەکا
مەهدی فەڵلاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"
https://telegram.me/joinchat/A0fYjUFLUrt84E43545YXg

بە ڕیشی بۆزەوە سوجدەی دەبەم من بۆ جەماڵی تۆ
💠ئەدی بۆچی دەیانگوت دار کە پیر بوو تازە دانایە؟
💠بزەت نایێتە سەر لێو ۆ بەزت نایە بە حاڵمدا
💠ئەگەرچی زۆر لەمێژ ساڵە لەدووت دەخشێم وەکوو سایە
✍مامۆستا هێمن
💠ئەدی بۆچی دەیانگوت دار کە پیر بوو تازە دانایە؟
💠بزەت نایێتە سەر لێو ۆ بەزت نایە بە حاڵمدا
💠ئەگەرچی زۆر لەمێژ ساڵە لەدووت دەخشێم وەکوو سایە
✍مامۆستا هێمن
خالید حیسامی لە ساڵی ۱۹۲۸ لە گوندی شێخاڵی سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووه. لە نێوان ساڵەکانی ۱۹۴۵ زایینی دا بە ناوی هێدی شاعر و بابەتەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکانی ئەوکات بڵاو بوونەتەوە.
شآعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی بووە. لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشووری کوردستان بوو.
هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیک شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو.

ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام!
خۆزگە دەست و پێم لە ناو زنجیری بایە و، وا نەبام!
زۆڵفی سەرشانت، عەزیزم! کاتێ هاتی شانە کەی
من گوتم :" سەد خۆزگە دەنگی شانە بام و شا نەبام"!
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام .
رۆحت شاد مامۆستا هێدی

🌼ئەجەل یاران🌼
ئەجەل یاران سەری لێ داوم ئەمشەو
لەگەڵ مەرگم کە تێک ئاڵاوم ئەمشەو
بە تیری کافر و جەللادی بەدخوو
بریندار و زەدە و ئەنگواوم ئەمشەو
نیشانەی مەرگمە بۆخۆم دەزانم
سەری کردووە لە دەم زووخاوم ئەمشەو
لە حاڵی غەڕغەڕە و ئاخر نەفەسدام
بکەن کارسازی کفن و ئاوم ئەمشەو
بدەن بەو کافری بێڕەحمە موژدە
کە ئەو خۆش وا لە گیان ئاراوم ئەمشەو
وەرن دەورم بدەن، خواکەی ڕەفیقان
لە نێوان هەڵدەگیرێ ناوم ئەمشەو
دیفاعم حەق دەکا "کوردی" قیامەت
ئیتر دەبڕێ لە چاوتان چاوم ئەمشەو.
ئەجەل یاران سەری لێ داوم ئەمشەو
لەگەڵ مەرگم کە تێک ئاڵاوم ئەمشەو
بە تیری کافر و جەللادی بەدخوو
بریندار و زەدە و ئەنگواوم ئەمشەو
نیشانەی مەرگمە بۆخۆم دەزانم
سەری کردووە لە دەم زووخاوم ئەمشەو
لە حاڵی غەڕغەڕە و ئاخر نەفەسدام
بکەن کارسازی کفن و ئاوم ئەمشەو
بدەن بەو کافری بێڕەحمە موژدە
کە ئەو خۆش وا لە گیان ئاراوم ئەمشەو
وەرن دەورم بدەن، خواکەی ڕەفیقان
لە نێوان هەڵدەگیرێ ناوم ئەمشەو
دیفاعم حەق دەکا "کوردی" قیامەت
ئیتر دەبڕێ لە چاوتان چاوم ئەمشەو.
ئەو چەرخە بە سووڕان
سەری لێ شێواندم
هەر سووڕێ کە دای
شتێکی لێ ئەستاندم
بەو چەرخ و خول و
گەڕانە وای گێژ کردم
نەمزانی بەری چبوو
ئەوەی من چاندم!
ـــــــــــــــــــــــ
مامۆستا هێدی
سەری لێ شێواندم
هەر سووڕێ کە دای
شتێکی لێ ئەستاندم
بەو چەرخ و خول و
گەڕانە وای گێژ کردم
نەمزانی بەری چبوو
ئەوەی من چاندم!
ـــــــــــــــــــــــ
مامۆستا هێدی
كه مردم شين و گريانت به من چي؟
كه گوڵ چوو، ئاوي بارانت به من چي؟
له سه ر ته رمي مني عاشق به قوربان
ئيتر زولفي په رێشانت به من چي؟
له هۆده ي ماته م و غه مدا كه سووتاوم
سه فايي باغ و هه يوانت به من چي؟
كه هێلانه ي شه هێني دڵ خرا بوو
قهدي سه روي گوڵستانت به من چي؟
به پاييز پووشي ويشكي ته ن كه فه وتا
به هاري لێوي خه ندانت به من چي؟
كه مانگي به ختي من رووي نا له كه سري
تريشكه ي رۆژي كوڵمانت به من چي؟
به كاسي غه م دڵم شێواو و كاسه
شه ڕابي سافي فينجانت به من چي؟
كه تووشي له شكري ده رد و خه فه ت بووم
ده وايي ده رد و ده رمانت به من چي؟
كه په يدا بوو شه وي تاريكي دووريت
ده سي مووسايي عيمڕانت به من چي؟
له شم گه ر كه وته مه يداني نه بووني
له وه دا باسي لوقمانت به من چي؟
كه بڕوا نووري بينايي له چاوم
جواني ره نگي باغانت به من چي؟
له نێو چاڵي غه مي تۆد ا كه گيرام
جواني ده شت و كێوانت به من چي؟
«فيدايي» گه ر نه ما ، بۆ ته عزيه ي
ئه وده م و لێوي غه زه لخوانت به من چي؟
كه گوڵ چوو، ئاوي بارانت به من چي؟
له سه ر ته رمي مني عاشق به قوربان
ئيتر زولفي په رێشانت به من چي؟
له هۆده ي ماته م و غه مدا كه سووتاوم
سه فايي باغ و هه يوانت به من چي؟
كه هێلانه ي شه هێني دڵ خرا بوو
قهدي سه روي گوڵستانت به من چي؟
به پاييز پووشي ويشكي ته ن كه فه وتا
به هاري لێوي خه ندانت به من چي؟
كه مانگي به ختي من رووي نا له كه سري
تريشكه ي رۆژي كوڵمانت به من چي؟
به كاسي غه م دڵم شێواو و كاسه
شه ڕابي سافي فينجانت به من چي؟
كه تووشي له شكري ده رد و خه فه ت بووم
ده وايي ده رد و ده رمانت به من چي؟
كه په يدا بوو شه وي تاريكي دووريت
ده سي مووسايي عيمڕانت به من چي؟
له شم گه ر كه وته مه يداني نه بووني
له وه دا باسي لوقمانت به من چي؟
كه بڕوا نووري بينايي له چاوم
جواني ره نگي باغانت به من چي؟
له نێو چاڵي غه مي تۆد ا كه گيرام
جواني ده شت و كێوانت به من چي؟
«فيدايي» گه ر نه ما ، بۆ ته عزيه ي
ئه وده م و لێوي غه زه لخوانت به من چي؟
من سەرم گەرمی شەرابی عەشقە
بۆچی بێ مەزەم؟!
من مەزەی مزری هەنار و سێوی ئەو بانەم ئەوێ
چونکە گیانم وا لە کوڵدا، کورەیە ناخی دڵم
بۆ ئەوەی دڵ دابمرکێ یاری دێوانەم ئەوێ
خەمی خۆم نییە، خەمی تۆمە
خەمبــار نیم من، ڕەنجە ڕۆمە
بە دڵ عاشق (عەزیزم) بە خاڵت بووم (دیدەکەم)
بەڵێ شێتە و شێتی تۆمە
دەست هەڵناگرم (عەزیزم) لە باڵاکەت (دیدەکەم)
هەموو عالەم بمکا لۆمە
مەیلت نانێم تاکوو ماوم
دڵم، بەندی زوڵفی تۆمە
دین و شەیدای (عەزیزم) قامەتی تۆم (دیدەکەم)
قامەتی من بۆیە کۆمە
دەست هەڵناگرم (عەزیزم) لە باڵاکەت (دیدەکەم)
هەموو عالەم بمکا لۆمە
وەکوو بولبول دەناڵێنم
هاوار و شین و ڕۆڕۆمە
کە دووریش بم (عەزیزم) لە باڵاکەت (دیدەکەم)
دڵم، شەیدا و عاشقی تۆمە
دەست هەڵناگرم (عەزیزم) لە باڵاکەت (دیدەکەم)
هەموو عالەم بمکا لۆمە
هونراوەی شێخ حەسیب قەراخی بە دەنگی عەدنان کەریم .

سازي نا سازي حه زم ده شوا حه يزي ئاوازي حه زين
نازي تۆ و نيازي منه، ئه م دڵه بي نازه مي خستۆته ،شين و گرين
كه سه ري سه وزم ده كه مه سه ر،سينگي سهردي سهرين
زۆرسهيروسهمه ر، سه يلي سروشكي سوێروسوورم ،دێنه وه رين
به م له يل و له ياله ،دڵي كه يلم ،مه يلي لهيلي نيیه، نهسرين
لهم سووروساتي سهودايه،وهرهسهيري سهيلي ئهسرين ،كه دهسڕين
شوكي بهشكوي ماچي كوڵمي ئهو كيژهشكاكه ، شكي كرد ،به يهقين
كهشيوي مهم وغونچهي دهم وڕووي وهك شهمي ،عهكسي بهههشتێكن ،بهرين
بێ پهروا و پهروانه وه كوو پهروانه ،له دهوري شهمي يار، دهفڕين
بهقهولي كهوي قه ڵسي كونجي قهفهس، نهفرين لهنهفڕين، نهفرين
چاڵي چۆڵی چهنه و حه وزي بێ قه وزي چاو و كوڵمي به فرين
لهو باڵا خانه ده ڵێن، له مه يخانه يار، مه ي گێره و ئێمه ده فرين
ئاره قي ئاوريشمي ئه رخه واني روخ ، خراپ و خوماري كردين
مهی خهیي وخومي روخ ومهيگێر،بهرهو مهيخانه پهرستي بردين
مهناف قادر پوور شاری بانه

🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"یا زاتی بێ چون"
سەرەنجێک لە سەر حەزرەتی " مەولەوی تاوەگۆزی"
ناکرێت کەسێک ئەدیب یا ئەدەب دۆست بێت و دیوانە بە نرخ و ڕازاوەکەی مامۆستا مەولەوی لە نێو کتێب خانەکەیدا نەبێ یا لانی کەم جارێک نەیخوێندبێتەوە.
هەموو کەسێک بە یەکجار خوێندنەوەی دیوانی مەولەوی هەست بە بەهەست بوون و ڕازاوەیی و پڕ وردە کاری دیوانەکەی مەولەوی ئەکەن و بۆ هەمیشە هۆگری ئەبن.
بە ڕای من مامۆستا مەولەوی یەکێک لە پایەکانی ئەدەبیاتی کوردییە کە توانیەتی مەڵبەندێکی گەورە لە دنیای ئەدەبدا بۆ خۆی تاپۆ بکات. شاعێرێکە کە لە بواری داهێنانی ئەدەبیدا لە نێو گەلی کورددا بێوێنەیە و لە نێوە نەتەوەکانی دیکەدا بە دەگمەن بەدی کراوە. چاو پۆشی لەم ڕاستیە زیانێکی گەورەیە بۆ دنیای ئەدەبیاتی کوردی و ناحەقییەکی زۆر گەورەتر لە حەقی مامۆستا مەولەویدا.
ئەوەی کە لە دیوانە جوان و پڕ وردە کارییەکەی مەولەویدا زیاتر بەر چاوە و ئەم خاڵەیش یەکێکە لە سەرەکی ترین خاڵەکانی مانەوە و تازە و گەرم بوونی شێعرەکانی دوو گۆشەیی (دو پهلو) بوونی شێعرەکانە
دووگۆشەیی: نووسین لەسەر بابەت یا کەسێک لە زەمانێکدا کە هەر کەس بیخوێنێتەوە هەر کات بخوێنرێتەوە تازه بێ و بە پێی هەست و سۆزی دەروونی خۆی لێکی بداتەوە.
لە سەرجەم ۲۷۹ پارچە هەڵبەستی مامۆستا مەولەوی ۱۷۵ هەڵبەستی بە نامە ناردوویە بۆ هاوڕێیانی یا لە وڵامی نامەی هاوڕێیانیدا هۆنیویەتەوە کە ئەم خاڵە بەدی ناکرێ و وەک هەڵبەستەکانی دیکەی کە لە حاڵەتی ئاساییدا هۆنیویەتەوە دێنە بەرچاو نووسیویەتی.
نامەکەت یاوا کۆسم کەفتەوە
دڵەی ئاهیرین دا وە نەفەتەوە
تاکەی تۆ بەو زام، من وەی هەردەوە
تۆ بەو کاوەوە، م بەی هەردەوە
تەشریف باوەرە جەرگمان جەم بۆ
بەڵ وەی جەم خەمێ جە لامان کەم بۆ
..... تاد
ئەمە پارچە هەڵبەستێکە مامۆستا مەولەوی لە وڵامی نامەی شێخ عەزیزی جانەوەرەییدا نووسیویە بەڵام هەر کەسەو ئەتوانێ لە وڵامی ئازیزێکی دوور وڵاتی ئەم پارچە هەڵبەستە پڕ لە سۆزە بکا بە دیاری.
یا ئەم هەڵبەستەی دیکە لە لاواندنەوەی مناڵێکی مردوویدا هۆنیویەتەوە:
ڕۆشنی دیدەم، سەرمایەی ژینم
مەزەی بەزمی کەیف دڵەی خەمینم
سا کە من بێ تۆ نەسپاردم ئەڕوا
سەر نەنیام نە سای ئەڵحەد بێ پەروا
چۆن واچوون وەفام هانە تۆی دڵدا
وەفام هەم جەرگم بدەن وە چڵدا
.....تاد.
ئەمەیش یەکێکی دیکەیە لەو پارچه هەڵبەستانەی کە مرۆڤێک دابڕاو لە خۆشەویست یا مرۆڤێکی ئازیز لە دەستداو بیکا بە دیاری دەستی و داخی دەروونی پێ هێور کاتەوە.
ئەمانەی کە ئاماژەم پێ کردن وێنەگەلێک بوون لە دەیان وێنەی لەو جۆرە لە دیوانە ڕازاوەکەی مەولەویدا.
هیوا دارم توانیبێتم سووچێکی بچووک لە گەورەیی و پاراوی هەڵبەستەکانی مامۆستا مەولەوی بخەمە پێش چاوی هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی بە تایبەت ئەدەبیاتی هەورامان.
مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"

له ههوهل بهیتی نیگاهت دلهکهم کهوته بههانه
تا به خو هاتهوه دی توی له رهگ و ریشه رهوانه
به خودا مهشقی ئهوینت بهژنی روستهم دهچهمینی
ههرچی سهروه بهمهسهل بی له بهرت پشتی کهوانه
نهزهری لوتفی خودا بوو له دهمی قاتی ئهویندا
له دلی ئیمه روا عهشق ؛ که غهزهل قووتی ژهمانه
له سهرا پیتی قهسیدهی نهزهرت قافیه عهشقه
من له چاوانتهوه خولقام وهکوو نهوعی له فهسانه
ههموو عالهم به گهشهی گول دهگهشیتو به بههاران
دلی شاعیر وهکوو عاشق وهکوو من مهیله خهزانه
به ههزار شیوه دهنالم لهگهل ههر نهغمه دهباریم
سهری نازی تو سهلامهت بووم به ریسوای زهمانه
من له پاییزهوه زانیم که گهلا کهوته بهری پیم
سهبهبی زهردی روالهت له نیگای ساردی زهمانه
مهبه زیز تو له ههرایی که خهزان خستیهته عالهم
من دهزانم که چ رازی له دل ئهم وهرزه نههانه
بمخه ئامیزی بهتینت له چلهی دووری گوزهر کهین
که خودا وای له دلا بوو من پهریشان و تو شانه
له سهری تیپهری ژینیش کورده کیژ ناخوری مافی
شهری دونیا لهسهرت کهم دواههمین جهنگی جههانه
#شیما_نادرسەرا_دڵارام

🚫قەدەغە. . .
🅰بهشی یهکهم
#جەمیل_مهعرفهتیان
کەساسی شاری گردوە
شەقامەکان پڕن لە تووڕەیی
کپن
لە هاتوچۆی شەقاوی قورسی ماندوان
لیپاولیپن
لە عەزرەتی شوکوتی خێڵی خەوار
وەڕەز وەڕەز
لە بێ کەسی و زەبوونی شار
شەقامەکان.
لەوەتی
گڵۆپی خەو هەڵبوو لە ماڵ
لە جێی هەتاو
چرای سوور درا لە دار
فەقیری کەم بوە لە شار
دەوری نەماوە سایەدار باوی بە سەر چوو
حورمەت وسەفای لە مێژی رۆژگار. .
نەما هومێدی مانەوە و گەڕانەوە
ئیحساسی خۆشی ئۆخەیی
لە پاش تلانەوە
سەرینێ دوو کەسی و
شەوو شنەی فێنکی هەتا بەیان و
دەس لە مل
لە پەیژە باڵی ئاسمان وەسەرکەوە
بەڵام سەراو
سەراوە هەر وەکوو خەیاڵی پاکی ئەوشەوە.
تەواو. .
لە ژێر
ڕەهێڵی رەحمەت و ڕیاسەت و سیاسەتی
خێڵی ڕەداڵی کۆنەپۆش
سەوداگەری ژیان فرۆش.
دڵارام
ئێوارەیە
ئێوارەیەو گەمژەیی شار
خیرەتی شەو ئەدا لە دار
ئێوارەیەو
شەقامەکان توڕە ترن
پیادەڕۆ وەڕەزتر و
ڕێبوارەکان هەراسان تر.
ئێوارەیەو
ئاسمانی شار
پڕە لە ئاواتی چەماو
ئێوارەیەو
بڕوانە عەیبەتی زەوی. .
هەرێمی خۆڵەمێش و دووکەڵ و بەهانەیە
سەدەی سنوور و تەلبەن و حیجابی مێشکی خامەیە
عەسری بازنە سوورەکانی گرفەیەو
ساڵی تەعەسوبە و
شەڕەچەقەی هەتاوە تەک ئێوارەکانی نەفرەتا
وەرز؛
وەرزی "قەدەغە"یە دڵارام
وەرزی قەدەغە. .
بیستووتە
ئێوارەی چلەبڕی باڵدارەکان
لەدوا گەرمەسێری زوڵمەتۆ
هەواڵی درمێکیان هێناو
بە دار تەلەکانی شارەوە
بوونە نوومادی عیبرەتۆ!
دوابەدوا سەلماندیان
چەنێ جوان تەفسیریان کرد
گەڕانەوەو
مردن لە عەردی دایکییا...
دڵارام
ئەو ئێوارە
پەپوولەکانیش هەڵوەرین
چلوورەکان لە سەر دڵی زەوی چەقین
کەوتینە وێڕەگەی کەمین؛ هەتا هەتایە هەڵنەسین.
ئەو ئێوارە
لە ژێر تراژیدی ئاسمانەوە
بەدەم
قەیرانی هەورەکانەوە
عاتیفەکان بزر ئەبوون
ڕەحمەتەکان ئەبوونە نووکی نەیزەوە
ماچەکانی خۆشەویستی
تک تک
ئەچوونە ناخی عەرزەوە
ئەندێشەکان
لە گۆمی ناباوەڕیدا
قەتار قەتار
نووقم ئەبوون.
دڵارام
ئەو ئێوارە
شتەکان؛ یەکە یەکە بەسەر ئەچوون
پاک پاک هەر نەبووبێتن ئەتوانەوە و لەبیر ئەچوون
دیانەت و ماف و ئایین و یاساکانی بەختەوەری
هەموو
ورووژان و بێ سنوور بوون
شەرەفەکان وەیلان و گۆشەگیر ئەبوون.
هەڵوێست و پێویستی
کەرامەت و سەخاوەت و
مەوداکانی خۆشەویستی
لەژێر بڤەبارانی ئەو ئێوارەیەدا
چیتر تینی بزوتنیان نەما
شۆقی ڕەمینەوەیان چەما
داریان بەسەر بەردۆ نەما. .
لەو ئێوارە ناوەختەدا
لە ئەنجامی ئەو تەپ و نمە سووراویەدا
لە ژێر ئەو قەدەغە بارانەدا
لە لێزماوی ئەو وەرزە ناکاوو نامۆیەدا
لە چاو تروکانێکدا
وڵات یەک پارچە سوور بوو
سوور دڵارام. .
ئیتر لەو ئێوارەیەوە
هیچ کەس خوێنگیر نابێ
تەنانەت
ئاوو خوێنیش بۆ کەس جیا ناکرێتەوە
هەر بۆیە هیچ یەکەمان فریای جوڵانێ نەکەوتین
کەس نەبوو ئەو مەلانە لە دارتەلەکان کاتەوە
سەبووری یەکدی باتەوە.
خێرا خێرا منارەکان کەوتنە هەرا
حەوشەکان دەرکی داخرا
دیوارەکان باڵایان کرد
قەدەخەکان نموویان گرد
بنەماکان هەڵوەشان
شتەکان لە نوێوە چێ کرانەوە
لەسەر ڕەنگ و ڕەگەزی سوور.
سنوورەکان
ئۆقیانووس و ڕەشەباکان
ئاسمان و
سەخاوەت و
خۆشەویستی ئینسانەکان
ئەفسانەی کارەساتەکان
حیکایەتەکانی ئەوینداری و ناکامی
هەر هەمووی
لە سەرەتاوە چێ کران و نووسرانەوە
هەر هەمووی.
دڵارام
تۆ لەو وەرزەدا لە دایک بووی
لەو ئێوارە سوورەدا
چاوت کردەوە وناوت نرا دڵارام و
کچی مەندی و بێدەنگی.
تا هەتایە
بێ بەهانەو بێ هزرو بیری ژیانت
ئاوڕ لە هیچ نەدەیتەوە
ماڵی دڵت
بە ڕووی کەسا نەکەیتەە.
دڵارام
ڕەنگ بێ هێشتا
بەهار و پاییز و زستان و هاوینت نەدیبێ!
ڕەنگە
یەکەم بەیانی بەهار
بۆنی
خۆڵەمێش و دووکەڵ و لاستیکت نەکردبێ
بۆنی بەهار و
خوڕەی بەفراوو
چپەی زناوت نەبیستبێ
یاخود بۆنی
سوورگووڵ و
لالە و گەزیزە و نێرگز
هەڵمژیت و پێی بپژمی پڕ بە دڵ!
نا دڵارام. . .
#جەمیل_مهعرفهتیان
🅰بهشی یهکهم⬇️
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂

🅱بهشی دووههم
🚫قهدهغه
نا دڵارام
ڕانەهاتووی بەم سەفاو سەرسامییە
بەم هەراو هووریاو گۆبەن و گۆرانیە
دڵارام
تۆ کچی ساڵی نەهاتی
ئابڕوو نامووسی ئەو دیو پەنجەرەی
تۆ فەقەت
ئەو دارسێوەی حەوشەکەت تێر دیتوە
ئەو دارسێوەی کازیوە گەڵاکانی بە سووری ئەڕوێن و
ئێواران
بە سەوزی ئەوەرێنە خوارەو
ئەم وەرزەی کە هەر تیکرارەو پشوو نادا دڵارام. .
ئێوارەیە
دڵم پ ڕەو دەماودەمی شەوێکی تر
خەمێکی تر
دڵم لە دار و بەرد پڕە
لە خۆم
لە تۆ
لە خۆم و
ئاخین و سەراوی سەر بە سۆ
لە سەخڵەت و
سکووتی گم گمانی تۆ
لە ڕەحمەت و
فەزیحەت و سووبات و ئایینی درۆ
لە شار و
گزوفتی جەخاری بێ وچان
لە کۆمەڵی خەواری بێ نەسیبی دەسخەڕۆ.
دڵارام
بەسیە وچانێ بێرە لام
هەستە بە تینی غەیرەتت بشۆرە ڕووخسار و نیگات
لە ڕەگ دەرێنە حەسرەتی بەدەر لە زاتی ئینتیزار
مەڵێ شەوەو کاتی خەوی دووبارەیە
مەڵێ شەوە و
شەوش بواری تۆبەیە
مەڵێ.
کە پەسێوی ئاشقانە شەو
حەساری پڕ لە سێحر و ڕازی بێ ژمارە شەو
کە دەردی بێ نیهایەتی وڵاتە خەو
لە مێژە ڕاپەڕ و شەپۆلی بێ وچانە خەو
مەترسێ لەم حەشاری زووڵمەتە
مەترسێ لەم ویقاری وەرزە نەکبەتە
ئێرە دەمێ
بەهاری سەر بە حوکمی شێنەیی کچی پەپوولە بوو
پەپوولە وەک تریفە تاوی مانگەشەو
لە چەشنی
هەڵفڕینی
دەمدەمانی خەون. . .

Forwarded from 📚💕ناوهندی ئهدهب و هونهر 💕📚
دەبا سەد ئەونە لۆمەم کەن لە سەر تۆ
وەیا مەحکوومی دارمکەن لە بەر تۆ
بەڵێنی دڵ بەرم تا تەشقی ئامانج
وەکوو من شێتی ئازادیت ئەگەر تۆ
#جەمیل_م
وەیا مەحکوومی دارمکەن لە بەر تۆ
بەڵێنی دڵ بەرم تا تەشقی ئامانج
وەکوو من شێتی ئازادیت ئەگەر تۆ
#جەمیل_م
Forwarded from 📚💕ناوهندی ئهدهب و هونهر 💕📚
خۆشەویستم
بێ نیشتمان
بێ ئەم خاکە
بێ ئەم شنەو عەترە پاکە
تۆم وەک گوڵی بێ "بۆ" وایه
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
بێ نیشتمان
بێ ئەم خاکە
بێ ئەم شنەو عەترە پاکە
تۆم وەک گوڵی بێ "بۆ" وایه
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar