ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
هەر دوو دەستی نا ژێر چەنەی و زەق تەماشای ئیستیکانەکەی ڕووبەڕووی دەکرد
بێ‌ئەوەی چاوی لێ بترووکێنێ کوتی:
دەزانی چیە؟
هیچ کەس و هیچ شتێک لەو دنیایەدا
لە سەرەتاوە خۆی نیشان نادا
قەت ئەو شتە نیە کە ئێمە لە ئەووەڵەوە
چاوەڕۆانی بووین، هەر ئەو ئیستیکانە چایە
دوو خولەک لەوە پێش گەرم بوو و دەکرا بیخۆێوە،بەڵام ئێستا سارد بۆتەوە و هێند
تاڵە بە دە قەندیش ناخورێتەوە.
پاڵم بە کورسییەکەمەوە دا و کوتم:
باشە ئازیزەکەم،ناوەرۆک و ناسنامەی چا
ئاوایە!!
وەکوو ئینسان،کاتێ لە بیری بەرێوە و
گرینگی پێ نەدەی و بێ‌ڕێزی پێ بکەی
ئەویش وردە وردە سارد دەبێتەوە.
چاوی لە سەر ئیستیکانەکە هەڵدەگرێ و ڕوو
دەکاتەلای من و دەڵێ:بەهاروو دڵێی چی؟؟!!
کاتێ بانەمەڕ دێ،تازە وردە وردە دەردەکەوێ
بەهارە!!
لە هەوەڵەوە کە بەهار نیە
خاکەلێوە، هەر ڕەنگ دەگۆڕێ
ڕۆژێک ساردە و ڕۆژێک گەرمە
هەر ناکرێ مەتمانە بە هەواکەی
بکەی...
پاشان دەستەکانی لە ژێر چەنەی لادەبا و بە
هەردووک دەستی دەستم کە لە سەر
کورسییەکە بوو دەگرێ و دەڵێ:خاکەلێوە؟؟
موویەکانی لە سەر چاوی لادەدەم و دڵێم:
خاکەلێوەی چی!!؟؟
لیباسەکانی هەلدەخا و دەڵێ:
لە ناو ئەو هەموو خاکەلێوەیەدا
تۆ بانەمەڕم بە، با مەتمانە بە هەواکەت بکەم...


#امیر_حسین_سرمنگانی

#وە_نادرمستەفازادە

‌‌🎙️#ج_موسوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1