ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🔴داوای مافی زمانی زگماکی لە دایکان بکەیین با !🔴

#دایکانی نەوەی نوێ ،
ئەوانەی لەگەڵ گۆرانی #مەجیدخەڕڕاتە و شێعری پاستیلی گەورە بوون، ئەوانە میسیسی ئینتڕنێت و مەلیکەی ئینستاگرامی و #خەج و #ئایشەی گەڕەکەکەی خۆیانن❗️
ئەو کیژە نازدارانەی بڕوابەخۆبوونیان کەمە و بۆ نیشان دانی نەبوونییەکانی خۆیان #زمانی_بێگانە بە زمانی کوردی دا لەسەرەوەتر دەبینن❗️

بەڵام ئەوە باسی پەروەردەی فەشەلە کە #پیاوانیش تێیدا بەشدارن، ئەو پیاوانەی رەگی زمان پارێزی ملیان لە ئافساید دەکەوێت و بە گۆرانی #مەهەستی و #گوگوش خۆیان هەڵدەگوشن ! ئەوانەی بە #عەڕەبی بیردەکەنەوە، بە #فەرانسەیی شەڕاب دەخۆنەوە و بە #ئینگلیسی سەفەر دەکەن!

🌹داوای زمانی زگماکی لەو کیژۆڵە نازدارانەی نەوەی نوێ بکەیین کە بەیانیان #مامان و نیوەڕۆ دەبن بە #خالە و بۆ شەو دەگۆڕێن بۆ #عەممە !

🌻ئەو دایکانەی نێوی پویا و ساسی و سۆسی و رویا و زۆیا و زۆمبا و زامبی بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن ، وادەزانن کە مایکل و مچە و میمون دەبن بە سەرۆک وەزیر و #ئاگرین و #کارین و #ژینۆ فس دەدەنەوە ! بۆ ئاگاداریتان ئێمە خـزمێکمان نێوی #داریوشە و لە تاراوگە گرێ پووچکان دەکاتەوە!
-------------------
دایکە ناسکۆڵەکەی سەدەی بیست و یەک
لای منداڵەکەت:

👪 مەڵێ مامان بڵێ دایە ، دایکە

🔸 مەڵێ بخاری بڵێ کورە، سۆبە با گەرمی دابێتەوە!
😻 مەڵێ گربە بڵێ پشیلە، کتک، پشی
🍒 مەڵێ قرمز بڵێ سور ، سۆر، ئاڵ
مەڵێ ابر ، بڵێ هەور
💤 مەڵێ زبان بڵێ زمان، ئازمان
مەڵێ هدف ، بڵێ ئامانج
مەڵێ آدم برفی بڵێ بووکەبەفرینە
💌 مەڵێ صلح بڵێ ئاشتی
🏬 مەڵێ مدرسە بڵێ فێرگە
🏫 مەڵێ دانشگاە بڵێ زانکۆ
🏁 مەڵێ موفقیت بڵێ سەرکەوتن
🚧 مەڵێ مبارزە بڵێ بەرخۆدان
مەڵێ مقاومت بڵێ خۆراگری
مەڵێ نقاشی بڵێ نیگارە
🃏 مەڵێ عکس بڵێ وێنە
🎆 مەڵێ منظرە بڵێ دیمەن
🌷 مەڵێ بنفشە بڵێ وەنەوشە
مەڵێ زیبا بڵێ جوان، رند، خشکۆک
🙎 مەڵێ زرنگ بڵێ زیرەک
💪💪 مەڵێ قوی بڵێ بەهێز
💡 مەڵێ خاص بڵێ تاییبەت
👈 مەڵێ آیندە بڵێ داهاتوو
👉 مەڵێ گذشتە بڵێ رابردوو
👇مەڵێ حالا بڵێ ئێستا، ئێستاکە
💈مەڵێ پیشرفت بڵێ پێشکەوت
🗼مەڵێ توسعە بڵێ گەشە
🛅 مەڵێ مطمئن بڵێ دڵنیا
🚸مەڵێ اعتماد بڵێ متمانە
🔀 مەڵێ ادامە بدە لطفا بڵێ درێژەی پێبدە تکایە..

🌹لە کۆتاییدا قسەی ئەو بیرمەندەی بۆ دووپات بکەوە کە دبێژێ:
"هەرکات کەسێک لە کاتی قسە کردن بە زمانێک لەهجەی پێوە دیار بوو بزانە زمانێک لە تۆ زیدەتر دەزانێت! "

دڵشاد خزری

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بە زمانی کوردی
👇👇👇👇
http://telegram.me/Mostafazadeh2