ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🎵 #گۆرانی

"بە غەمزەی چاوی مەخموری،
سیاهی مەستی مەی کردم"

شێعری:مەلا موحەممەدی بێلوو
( #ناری)

هونەرمەند: #عەدنان_کەریم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە‌ غه‌مزه‌ى چاوى مه‌خمورى
سیاهى مه‌ستى مه‌ى كردم

به‌ ماچى لێوى موسته‌غنى
له‌ ئه‌نواعى مه‌زه‌ى كردم

ترازا به‌ندى سوخمه‌ى
ئاڵى گوڵنارى به‌ ئاهى من

كه‌چى ده‌ستى له‌سه‌ر دانا
له‌سه‌یرى باغى به‌ى كردم

به‌هه‌ورى په‌رچه‌م و زوڵفى ڕوخ و
ئه‌برۆى كه‌ داپۆشى

له‌ شه‌وقى ڕووئیه‌تى به‌در و
هیلالى یه‌ك شه‌وه‌ى كردم

ئه‌گه‌ر چى كوشتمى
خۆ قابیز و لئه‌رواحه‌ موژگانى

به‌ قانونى مه‌سیحایى
به‌ خه‌نده‌ى لێوى حه‌ى كردم

به‌ عینوانى حه‌یا توغرا
میسالى زوڵفه‌كه‌ى پۆشى

له‌ كه‌سبى شێوه‌ خه‌تت و
تورره‌یى شاهانه‌كه‌ى كردم

گوناهى من نه‌بوو زاهید
كه‌ مه‌یلم دا به‌ بتخانه‌

هه‌موو تاوانى دڵ بوو
عاشقى ته‌رسا په‌چه‌ى كردم

كه‌نارى ئاو كه‌نارم بوو
قه‌دى سه‌روى چنارم بوو

له‌سه‌ر چى بوو به‌ ئاڵۆزى
له‌سه‌یرى نار و به‌ى كردم

دەوای دەردی‌ دڵی (نارى)
له‌ تاهیر به‌گ ته‌مه‌نناكه

بڵێ‌ ئه‌مرۆ گوڵ ئه‌ندامێ‌
به‌ تیرێ‌ جه‌رگى په‌ى كردم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#دیوانی_ناری

خوێندنەوە
#مه‌لا_موحەممەدی_بیلوو



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2