This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 ڤیدیۆ و دهقی #گۆرانی #فۆلکلۆریکی_کوردی ناوچهی #موکریان به دهنگی دایهپیرهی خۆشهویست که ناوی #پوور_زڵێخایە و ماڵی لە ئاوایی ئەندێزێ بووە و بهداخهوه ئێستا له ژیاندا نەماوە.
سەیزادەی ماڵ لە "ڕکاوێ"
کوڵمەی گزینگی تاوێ!
سێبەر لە من حەرام بێ
با بسووتێم لە بەر تاوێ!
سەیزادەی "سەهۆڵان"ێ
ئەگەر کەوشەکەت دڕا
پێ لەسەر چاوم دانێ!
دەچمە کوێستان "خاڵخاڵ"ی
[دێنم...] نازانین دەڵێ چی!؟
دەردت لێدا مانگا ڕەش
بۆ لێت پیس کرد ئەو شاڵە [شاڵی]
- قەدیم وە سەیزادانیان هیند هەڵدەکوت!
سەیزادەی ماڵ لە "ڕکاوێ"
کوڵمەی گزینگی تاوێ!
سێبەر لە من حەرام بێ
با بسووتێم لە بەر تاوێ!
سەیزادەی "سەهۆڵان"ێ
ئەگەر کەوشەکەت دڕا
پێ لەسەر چاوم دانێ!
دەچمە کوێستان "خاڵخاڵ"ی
[دێنم...] نازانین دەڵێ چی!؟
دەردت لێدا مانگا ڕەش
بۆ لێت پیس کرد ئەو شاڵە [شاڵی]
- قەدیم وە سەیزادانیان هیند هەڵدەکوت!