ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
کاتێ چاوت هەڵدێنی دەبینی گەورەترین زەبرەکان هەر ئەو کەسانە لێت دەدەن کە
کەوەختێک بە چاوبەستراوی لە قوڵایی دڵەوە خۆشت ویستوون...

#هوشنگ_ابتهاج


وە ـ نادرمستەفازادە
‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌
بەختی تۆ هەستا
بەیانیت پێکەنی
بە هەناسەت تازە بۆوە
ئاوری ئومێد
وای کە لە بەندیخانەی
تاریکی شەوی یەلدا
تیشکێ لە هەتاو ویستت
هات بەدی...


#هوشنگ_ابتهاج

وە ـ نادرمستەفازادە

سڵاو بەیانیتان پڕ لەشادی و خۆشی عەزیزان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو هەموویە هاواری ئازادیتان کرد، دەرفەتوو دەست کەوت بوونە زیندانبان
ئەوەی کە ئەوڕۆ لە بەندی ئێوە دایە، لە غەمی سبەینێی منداڵی ئێوە دایە، لەڕێ دەگەڕان لە ڕێ‌دا ون بوون، کەسێک بوون بۆ خۆتان چ ناکەس دەرچوون...
ناڕاستەکان قینیان لە ڕاستەکانە و ناحەزەکان دوژمنی ئاوێنەن.
ئەی ئینسانەکان، دەنگی سەدەی ئێمەیە
ئەو دەنگە لە ترسی نوقم بوونی ئێوەیە
چاو لە گێژەڵووکەی کێ دا دەکەنەوە؟
وای کە نوقم بوونی خۆتان تەماشا دەکەن...



#هوشنگ_ابتهاج

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە

@Mostafazadeh2
♦️ ئینسان شەڵاق لە ئینسان نادا!!!

هوشنگ ابتهاج

مشکاتیان لە ڕێگەی چوونەوە بۆ ماڵێ
بە تاوانی مەشڕووب خواردنەوە و بە
دەستەوە بوونی ساز،دەیگرن و ەەیبەن
بەیانی سەد زەربەتی شەڵاقی لێ‌دەدەن
لە تاو ئێش و دەرد هەر وێک دەهات و
خۆی دەکوشی،پێی دەڵێن:مەئموورەکە
زەربەتێکی زیادی لێ داوی،تۆ دەتوانی
ئەو شەڵاقەی لێ دەیەوە و تۆڵەی بکەیەوە.

مشکاتیان بەدەم ئێش و ئازارەوە دەڵێ:
من ئینسانم،ئینسان هیچکات بە شەڵاق
لە ئینسان نادا،لەوێ مەئمووری
شەڵاقەکانی لێ دابوو سەری خەجاڵەتی
بەر دەداتەوە و دەکەوێتە گریان...

#هوشنگ_ابتهاج
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍4
پێم کوت؛
کە شیرین‌ترین گۆرانی
چیە؟
چاوە غەمبارەکانی
بە سەر سوڕمانەوە
بڕێ چاوم
دڵۆپ دڵۆپ
ئەسرین
بە مژۆڵی دا هاتنە خوار
پرچی
درێژی کەوتنە لەرزین
لە ژێر لێوی
وتی:بەغەمباری
زڕە و ناڵەی
زەنجیری سەر دەستی منە ...
لە ناو فرمێسک وگرین؛
پرسیم لێی
ئەی کامەیە
خۆشترین، پێکەنین
بڵێسەیەک
لە چاوەکانی پشکوت
بەگەرمی خوێن
سوور بوون کوڵمەکانی
کوتی هەر ئەو پێکەنینەی
کە ئەوینی سەربەرز
کاتی مردن
دەیخاتە سەر لێوی پیاوان
خێرا
هەستام لە جێم
ماچم کرد ناو دەمی و
هەر دوو چاوان


#هوشنگ_ابتهاج
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2