ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت؛

🔻#کۆمەڵکوژیی_ئەنفال لەسەر دەستووری سەددام و بە پێی ئایەیەکی قوڕئان لە ساڵی ١٩٨٦ دژ بە #گەلی_کورد دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات.

🔻کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی #سەددام_حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) ناسراو بە #عەلی_کیمیایی جێبەجێ کرا.

🔻له ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامد‌ا ١٨٢ هەزار کورد گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوند لە #کوردستان خاپوور کران و کوردانی شارەکانی مووسل، کەرکووک و خانەقین دەردەکران بەرەو #تاراوگە.

🔻لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/۰٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی #ئه‌نفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/۰٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى #عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.

🔻ئێستاش ئەنفال هەر وەک خۆی ماوە و داگیرکاری خاکی کوردستان لە عێراق بەتایبەتی لە شارەکانی دەرەوەی #هەرێمی_کوردستان هەر بەردەوامە.


#ناڵەشکێنەهەواڵ
👍1💔1