ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
دڵنیابە بە مەرگیش بێت
حوسێن ڕەشید
دڵنیابە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
خەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بە جارێ گوڵ دەوەرێنێ

زۆر ئەترسم ڕۆژانێ بێ
کە نەتبینم بە یەکجاری
لە ناخی سینەدا عەشقت
لە دڵ دەرکەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەم غرووبە
دەرم بێنە بە یەکجاری
لە دووری تۆ گۆشەگیرم
ئەو دەمانەم لە بێزاری

ڕێگای دوورم یادی تۆیە
مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ باران بۆ پشکۆی دڵ
بڕژێرە نێو ئەوینمەوە
دە بڕوانە هەردوو دیدەم
سیا پۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و
دڵم کەیلی دەنگی تۆیە
دڵنیابە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم

#حسێن_ڕەشید

#دڵنیابە_بە_مەرگیش_بێ

#هۆنراوە: #ئەحمەد_محەممەد


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 #هۆنراوە

🔻بۆت مردم ناسک و جوانی
🔻تۆ گــوڵی لە نێو گــــوڵانی

🔻ئاوێـــــــــزانی باڵات بم
🔻جوانی دەڵێی خەرمانی

🔻من لەبەر ئەو گۆزە مرم
🔻لێوئاڵ دەیباتە کــــــانی

🔻دە وەرە ئـاوێزانت بم
🔻هەر تۆ قەدرم دەزانی

مامۆستا #حەسەن_زیرەک (سڵاوی خودای لەسەر بێ)؛



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
3👍1