ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٥ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٥ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 ئەحمەد موختار بەگی جاف؛
سڵاوی خودای لەسەر بێ.

🔻كەسایەتییەکی #نیشتمانی ‌و كۆمەڵایەتی‌ و هۆنەر و چیرۆكنوسێكی گەورە و پایەبەرزی كوردستانە کە لەڕێی بەرهەمە ئەدەبیەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەبی ‌و كەلتوریی كوردستان كردووە.

🔻#ئەحمەد_موختار کوڕی وەسمان پاشای گەورەی عەشیرەتی (#جاف)ە. لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری #هەڵەبجە لە دایکبووە، دایکیشی عادیلە خانم یەکێک بووە لە ژنە ناودار و هەڵکەوتووەکانی #کورد.

🔻ئەحمەد موختار بەگ تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە، لە ساڵانی ۱۹۱۹ بۆ ۱۹۲۴ قایم مەقامی قەزای هەڵەبجە بووە و ساڵی ۱۹۲۴ لە یەکەمین ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

🔻ئەحمەد موختار جاف لە تەمەنی ۳۸ ساڵیدا لە سەر #ڕووباری_سیروان شەهید دەبێ و لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری هەڵەبجە بە خاک دەسپێردرێت.



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
1