پێشکەش بە هەموو
کوردەکانی ـــ کرمانج
پێتوایە لەبەرچی ئێمە لێرە ماینەوە؟
ئێمە یان دووریان خستووینەتەوە یان بۆ شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەفغانەکان، تورکمەنەکان و تاتارەکان هێناویانینە ئەو سەری مەملەکەت.
ئێمە هەموو #شمشیر و سپەری ئەم نیشتمانە بووین، سینگی ئێمە قەڵغانی گوللە بووە بەڵام تا ئەو وەختە بەکار هاتووین کە گیانمان بەخت کردووە و خۆێنمان داوە، پاشان کە حکوومەت زاڵ بووە و بە مەبەست و ئاواتی خۆی گەیشتووە ئیتر ئێمە لەبیر کراوین،ئەوجار دەبوایە بگەڕێینەوە لەگەڵ خۆمان و کێشەوگرفتەکانم شەڕ بکەین. کاری ئەمڕۆ و دوێنێ نیە ئێمە لەگەڵ نادر شمشیرمان وەشاندووە، شان بە شانی تاومان داوە.
چووزانم چەند سەد ساڵ لەوە پێش کە #شاعەبباس ئێمەی لە زێدی خۆمان هەڵکەند و بۆ ئێرەی هێناین تا بە سینگی پیاوانی ئێمە لەپێش تاتارەکان پەرژین و دیوار درووست بکات.
لەبەر تۆپی عوسمانییەکانی لابردین و لە بەرامبەر شمشیری تاتارەکانی داناین.
ئێمە هەمیشە گیانفیدا بووین، شمشیری هێرش و شاڵاو هەمیشە لەپێشدا سینگی ئێمەی شەق کردووە بەڵام هەرکە لە سەختی و دژوارییەکان دەرباز بووە و مەترسی لەسەر نەماوە هەر کەسەو ڕۆیشتووە لەبان تەختی خۆی دانیشتووە ئێمەش دەماینەوە لەگەڵ ئەو چوار سەرە بزنە و بیابانێکی بێسەمەر، هەوری بێ باران و ئەربابگەلێک کە هەر کامیان وەک ماری ئەفعی لەسەر زەویی زەوتکراو و تاڵانی خۆیان قەفیان خواردووە تا بە نرخی خوێنی بابیان بابەتی لەوەڕگە و تاڵاو کرێمان لێ وەرگرن، بەڵام تۆ کە هێشتا گەنجی و ناتەوێ لە گوێی بگری کە ئێمە هەمیشە سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزی، خێر و بەرەکەتی ئەم مەملەکەتە بووین.
#خوشک و برای
کوردی کرمانج
شانازی بکە بە زمانی دایکی خۆت سەرت بەرز کەوە و بە شانازییەوە بڵێ من کوردی کرمانجم... #بۆ_بە_فارسی_قسە_دەکەی؟؟
📝حەسەن ڕەزازادە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

❤2💯1