سنوور
باوەشت تەنیا وڵاتی بێ شەڕی ئەم سەردەمە
ئاخۆ کەی بشکێ سنوور و دەم بنێمە ئەو دەمە؟
باوەشت بۆنی بەهاری ئەم وڵاتەی لێوەدێ
کەی سەفەرکەم بۆ وڵاتت، بۆم بەهارە ئەو دەمە
خەم لە ناخم دا ڕواوە، هەر چوار وەرزی ژیان
هێزی ئەژنۆم! هێزی من کوا بۆ بژاری ئەو خەمە؟
ڕاحەتی گیانم! ڕەوانم! ڕوون دەبێ ژینم کە بێی
ڕاشکاوە شەو لە ژینا، تێکشکێنە ئەو تەمە
هەر دەڵێی ئەفسانەیە و عەشقی ئەساتیرە و خەیاڵ
چاو کە هەڵبێنی دەبینی، بوویە زین بۆ ئەم مەمە
یادی تۆ کاتێ دەکەم ، کانیی دڵم دێتە خرۆش
باوەشت ئاواڵە کە کانی بە ئاواتی چەمە
دەی وەلی دیوانە بۆنی ئەم هەوار و بەردە کە
ئەو وڵاتە شوێنی خێڵ و جێگە لاقی سەد شەمە
هەر وەکوو لاولاوی حەوشە ناگرم ئۆقرە مەگەر
هەڵزنێم بەو بەژنە جوانەت، چاوەرێی ئەو کاتەمە!
#لەیلا_بەهرام_بەگی_لاولاو"
#هاوینی_97
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2