ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
☀️🌤⛅️🌥☁️🌦🌧🌧❄️💨🌨🌈

فـــەرهــەنگــی بــەفـــر

#گلێـرە = تـەرزەی ورد
#کلوو = دانڪە بەفر
#نـــــوا = تـوێی بەفر بۆ هەر جارێک
#ڪڕێوە = تۆفان و چڕەچەمانی بەفـر
#پەنجە پێیەک باریوە = بە ئەستوورایی پەنجەی لاق
#کەوش گرێک باریوە = ئەوەندەی کە کەوش تێیدا ون بێ لە بەفر
#قاپێک باریوە = بە ئەندازەی تا گوێزینگی لاق
#قولانجێک باریوە = بە ئەندازەی ئاواڵەیی سەری قامکی شادە تا سەری قامکی گەورە ( شەست)
#بستێک باریـوە = بەئەندازەی ئاواڵەیی سەری قامکی گەورە (شەست) تا سەری قامکی چکۆڵە
#ئەژنۆیەک باریوە = بە ئەندازەی بەری پێ تا ئەژنو (ژنۆ)
#پشتێندێک باریوە = لە بەری پێ ڕا تا پشتێند
#بەژنێک باریوە = لە بەری پێ ڕا تا سینگ
#باڵایەک باریوە = لە بەری پێوە تا مل
#باپـزوو = جێگایەک کە با بەفری هەڵدابێتەوە
#باڕن = بەفرێک کە با لە شوێنێک لە زەوی کردبێتەوە و ڕنیبی
#سـوانەی کردووە = بەفرێک کە لەسەر باسکێک یا لە سوێ بانێک بەلایەک داخوار بووبێتەوە
#ڕنــوو، ڕندوو = چەند نواڵە بەفر کە لە جێگای خۆی هەڵقەندرابێت و لە سەرێ ڕا بەرەو خوار هاتبێ و زەرەریش دەدات
#ڕەهـۆڵە بەفــر = کونێکی قووڵی ژێر بەفر لە دۆڵێک کە سەرەکەی بەفر بێت و بەپێوە بتوانی تێیدا بڕۆی
#ڕنـدۆڵە بەفر = ئەوەش هەر وەک ڕەهۆڵە پێموایە
#کەوورگە بەفر = نەمبیستووە
#جۆگەت = جێ شوێنی چەند کەس کە بە نێو بەفر دا ڕۆیشتوون و وەک ڕێگا خەڵکانی تریش بە ئەو شوێنەدا دەڕۆن
#هــەزارە = شوێنی ڕۆیشتنی پێچ پێچی کەروێشک لە سەر بەفر
#ســەهــۆڵ = ئاوێک کە لەبەر ساردی زۆر دەیبەستێ
#قـەندیل = جێگایەک لە بەفر لە سەر لووتکە کە بە شێوەی کەللە قەند ساز دەبێ
#بـەفرانبار = مانگی یەکەمی وەرزی زستان
#پێتەڵووکە = با و باکوت و بەفرێک کە وەک گێژەڵووکە لێک دەهاڵێت و سەرەدەرکردن لێی بە زەحمەتە
#سیخـوار= نمی ئاوو هەوا کە لە سەر شت دەیبەستێ
#تـەرزە = چەند کلوەبەفر کە بە هۆی ڕێژەی سەرمای زۆر دەیبەستێ و خڕ دەبێتەوە
#شێخە سۆڵ = ئەو ئاوەی کە دەچۆڕێتەوەو لەبەر ساردی زۆر وردەودە دەیبەستێ
#تۆپە بــەفر = تۆپێک کە لە بەفر سازی دەکەن و بە یێکتر یا بە شتێکی دادەدەن
#بـەستەڵـەک = بەفرێک کە لە شەو دا هێندێک بارانی بە سەردا باریوە و دوایی بۆتە ساوو هێندە سارد بوە بەستوویەتی بەجۆرێک کە بەسەری دا بڕۆی ناشکێت و تێی ناقومێی
#پڕووشە = بارینی بەفرێ کە دانکەکانی ورد بن
#پەپوولە باران = بارینیبەفری وشک کە وەک سەما بکا وایەو دێتە خوارێ
#لاسامە = بارینی بەفر یاباران بە توندی و شیددەتی زۆر کە زەرەر دێنێت
#زۆقم یا #زوخم = سەرمای زۆر سەخت کە جارجار هاوڕێیە لەگەڵ بارینی بەفرێکی ورد و کەم بێ ئەوەی کە هەوا هەوری بێت (نـم) و دوایی دەیبەستێ و دەنیشی لە زەوی و شت
#بـۆران = بارینی بەفرێکی زۆر و بەردوام

🌤🌥☁️🌦🌧🌩❄️❄️🌈
قەلەندەر

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2