ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
💞هەموو برینەکان ڕۆژێک ساڕێژ دەبنەوە ...
هێندێکیان زووتر،
بێ‌ئێشتر
بێ‌شوێنەوارچاک دەبن و لە ناو دەچن...
ڕۆژێک بەیانی کاتێ کە جل و بەرگ لە بەر دەکەی، دەبینی کە شوێنەواری نەماوە، تازە تێ‌دەگەی کە زۆر لە مێژە بیرت لێ نەکردۆتەوە...

هێندێ برین هەیە قوڵترن
هەڵمساون
بە‌ئێش و ژانن
هەر شتێکیان لێ‌کەوێ،
دکولێنەوە و ئێش و ئازار لە سەر زام
دەس پێ‌دەکا،ڕەگاژۆ دەبێ و ئێشی دەداتە دەست و لاق و ئەژنۆکانت
پاشان لاجانگ
و ماسیلکەی دڵت،
چاوەکانت
کیسەی ئەسرینی گۆشەی چاوت...
شەوانە لە سەر تەنیشت دەخەوی
بەڕۆژ دایدەپۆشی بەجوانی
بە دڵ ناتهەوێ کەس برینت ببینێ،
ناتهەوێ کەس پرسیار بکا لێت...
دەزانی لەشت زامی لەسەرە بەڵام بە هەموو ژان وئێشەکانیەوە دەتهەوێ لە بیری بەرێوە...🍃
ڕۆژێک بەیانی کە جل‌و‌بەرگ لە بەردەکەی دەبینی کە لە زامەکانت تەنیا هێڵێکی خوار‌و‌خێچی ڕەنگ چێهرەیی ماوە و لە دەرد و ژانەکانت تەنیا بیرەوەری لە هەستێ کە لە مێژ بوو داوێنگیرت ببوو، ئێستا ئیتر نەماوە ...
ئیتر پێویستت بە شاردنەوەی هیچ شتێک نییە...
لەماڵێ دەچێ دەرێ
هەناسەیەکی تازە هەڵدەکێشی،
ئەو جار لە خۆت و لە برینەکانت ناترسێی ...
لەو کەسانەی کەبرینداریان کردووی ناترسێی...
تازە دەزانی کە هەموو برینەکان زوو یا درەنگ ڕۆژێ ساڕێژ دەبنەوە،
تەنانەت ئەوانەی کە خۆشەویستترین کەسانت لێیان داوی...
بەڵام برینێ کە لەسەر دڵتە هیچکاتێ ساڕێژ نابێتەوە و بناو بێر دەبێ و دایم دەبێتە خەپەرەیەک تا ڕۆژی لە ناو چوونت...

باوەڕ بکە دۆستی من

#پەروانە ڕەنجبەریان

وەرگێڕانی

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#پەروانە

حەمام کردن لە ڕابردوودا

حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە  یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی  نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە  بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە  ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە  ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
 ٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند  وەک وەی بوو  مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ  ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات  ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە کوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
  ۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت  پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو  ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
 ۱۰=وەبەڵام وشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە  و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ  جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا

وەرگیراوە