ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‌ دەسپێکی ژیانی هاوبەش

ئەگەر کەسێکمان خۆش دەوێ و بڕیارمانداوە زەماوەند بکەین و ببینە هابەشی ژیانی یەکتر و لە ژێر یەک بنەبان بژین، دەبێ کۆمەڵێک شتیش لەبەر چاو بگرین.
لە سەرەتای ژیانی هاوبەش هاوسەرەکان خەیاڵاوی فکر دەکەنەوەو وا دەزانن هەموو کات دەبێ لە لای یەک بن و یەکتر لەباوەش کەن و قسەی ئاشقانە بۆ یەکتر بکەن و، کاتێک پێکەوە قەدەم لێدەدەن دەستییان لە ناو دەستی یەکتر و باوەش و وێنەگرتن بێت و مۆبایلەکانیان و ئینستا و فەیسبووکیان پڕ بێت لە ئەکسی ئاشقانە و، وا بیر بکەنەوە کە هاوسەرەکەتان هەمیشە خۆش تیپ و سەریحاڵ و بە کەیف بێت، هەمیشە ماڵەوەتان پاک و خاوێن و کەل و پەلەکانی ناوماڵ لەسەر جێگای خۆی بێت و کاتی ژەمەکان نان ئامادە بێت.
نابێ هەمیشە بیر لەوە بکەنەوە کە بەرامبەرەکەت بە جل و بەرگی ڕێک و شیک و بۆن و ئارایش و. ....هتد ببینن،
بیر لەوە نەکەنەوە کە چوونە دەرەوە و هاتنەوە دایکتان درگاتان لێ بکاتەوە و لیوانێک ئاوتان بۆ بێنێت و میوانداریتان لێ بکات.
نابێ هەمیشە شاهانە بژین و وا بزانن لەسەر هەور دەژین و هەمیشە لە کۆڕی میوانییەکانتان ڕەفیقانە بڵێن و پێبکەنن.
هەموو ئەوانە هەیە بەڵام نەک هەمیشە و هەموو کاتێک.
بەڵام دەبێ بیر لەوە بکەنەوە کە ڕۆژانێک هەن کە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و دەبێ ڕێگە چارەیان بۆ بدۆزنەوە نەک ڕابکەن و واز لە یەکتر بێنن.
وا نەزانن دەبێ کە بەیانی لە خەو هەستان تا شەو لە تەنیشتی یەکتر بن و قسە بکەن و پێکەوە بن.
ئیتر لێرەوە _دەسپێکی ژیانێکی تازەیە،
ژیانێک لەوانەیە زۆربەی زۆری ئێمە لە سەرەتای ژیانمان ئەو کێشانەمان بۆ پێش هاتبێ_ پێکەوە ژیان و ناسینی یەکتر دەردەکەوێت، هەر یەک لە هاوسەران کۆمەڵێک هەڵسوکەوت و قسەی تایبەت بە خۆیان هەیە چونکە هەر یەکەیان لە بنەماڵەیەکی جیاواز گەورە بووە بۆیە لێرەوە جیاوازییەکان دەردەکەون و دەبێ لە هێندێک شت چاوپۆشی بکەین ولە هێندێک شتیش چاوەکانمان داخەین. چاوەڕێی ئەوە نەبی هاوسەرەکەت هەمیشە ئارایشی کردبێ و خۆش تیپ بێ و هەمیشە بۆنی عەتری لێ بێت.
دەبێ چاوەڕێی ئەوە بیت نەخۆش بکەوێت، ماندووەو پێویستی بە خەوە ، پێستی ووشک و ناحەز بووە، ناسکی و جوانی جارانی نییە، چاوەکانی سوور بوونەتەوە ، ماندوو و بێ حاڵ دیارە، بۆنی پیاز و ڕۆن و چێشتی لێ دێت، چۆتە سەرکارو فریا نەکەوتووە دەستێک بە ماڵ دابێنێ، مناڵەکەی شەو نەیهێشتووە بخەوێ ، مناڵ هاروو هاجی دەکات و ماڵی شپرزە کردووە............
هەندێک کاتیش دەبێ لەگەڵ کوڕێک بژیت کە ماندوو ماندوو لەسەر کار دەگەڕێتەوە و کێشەکان کەڵەکە بووە لەسەری، خواخوایەتی چەند دەقیقەیەک ئیسراحەتێک بکات و سەرخەوێک بشکێنێت و لە هیچ شتێکی تر بیر نەکاتەوە، بۆی پرسیار نییە کە تۆ ئەمڕۆ چیت کردووەو چەند ماندوو بوویتە وچ خواردنێکت لێناوە.

بەڵام بەم هەموو کێشانەوە کە یەکترتان خۆش دەوێ دەبێ چاوپۆشی لە هێندێک شتیش بکەین و زۆر لەسەر شتە ئاساییەکانی ڕۆژانە گیر بە یەکتر نەدەن.

خۆشەویستی بنەمای ژیانە

#سەرگوڵ شەهبازی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2