ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
مێژووی شنۆ.mp3
@fzkzs
✏️مێژووی شاری شنۆ

📝نووسەر: مراد نەزەری
🎤خوێنەر: ناسر عەبدوڵڵاهی
ــــــــــــــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#مافےزمانےزگماکےلاےدایکانە

#دایکانےنەوەےنوێ،

ئەی ئەو کیژە نازدارانەی بڕوا بەخۆ بوونیان کەمە و بۆ نیشان دانی نەبوونییەکانی خۆیان
#زمانی_بێگانە بە زمانی کوردیدا دەسەپێنن❗️

بەڵام ئەوە باسی پەروەردەی فەشەلە کە
#پیاوانیش تێیدا بەشدارن، ئەو پیاوانەی ڕەگی زمان پارێزی ملیان لە ئافساید دەکەوێت و بە گۆرانی #مەهەستی و #گوگوش خۆیان هەڵدەگوشن ! ئەوانەی بە #عەڕەبی بیردەکەنەوە، بە #فەڕانسەیی شەڕاب دەخۆنەوە و بە #ئینگلیسی سەفەر دەکەن!

🌹داوای زمانی زگماکی لەو کیژۆڵە نازدارانەی نەوەی نوێ بکەیین کە بەیانیان
#مامان و نیوەڕۆ دەبن بە #خالە و بۆ شەو دەگۆڕێن بۆ #عەممە !

ئەی ئەو دایکانەی ناوی ساسی و سۆسی و زۆیا و زۆمبا و زامبی بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن ،
وادەزانن کە مایکل و مچە و میمون دەبن بە سەرۆک وەزیر
و
#ئاگرین و #کارین و #ژینۆ
#ڕۆژان #ڕێبین #ڕێبوار #ڕامان...
فس دەدەنەوە !

دایکە ناسکۆڵەکەی سەدەی بیستویەک

لای منداڵەکەت:
مەڵێ مامان #بڵێ دایە ، دایکە

مەڵێ بخاری #بڵێ کوورە، سۆبە با گەرمی دابێتەوە!

مەڵێ گربە #بڵێ پشیلە، کتک، پشی

مەڵێ قرمز #بڵێ سور ، سۆر، ئاڵ

مەڵێ ابر #بڵێ هەور

مەڵێ زبان #بڵێ زمان، ئازمان

مەڵێ هدف #بڵێ ئامانج

مەڵێ آدم برفی #بڵێ بووکەبەفرینە

مەڵێ صلح #بڵێ ئاشتی

مەڵێ مدرسە #بڵێ فێرگە

مەڵێ دانشگاە #بڵێ زانکۆ

مەڵێ موفقیت #بڵێ سەرکەوتن

مەڵێ مبارزە #بڵێ بەرخۆدان

مەڵێ مقاومت #بڵێ خۆڕاگری

مەڵێ نقاشی #بڵێ نیگارە

مەڵێ عکس #بڵێ وێنە

مەڵێ منظرە #بڵێ دیمەن

مەڵێ بنفشە #بڵێ وەنەوشە

مەڵێ زیبا #بڵێ جوان، رند، خشکۆک

مەڵێ زرنگ #بڵێ زیرەک

مەڵێ قوی #بڵێ بەهێز

مەڵێ خاص #بڵێ تاییبەت

مەڵێ آیندە #بڵێ داهاتوو

مەڵێ گذشتە #بڵێ ڕابردوو

مەڵێ حالا #بڵێ ئێستا، ئێستاکە

مەڵێ پیشرفت #بڵێ پێشکەوت

مەڵێ توسعە #بڵێ گەشە

مەڵێ مطمئن #بڵێ دڵنیا

مەڵێ اعتماد #بڵێ متمانە

مەڵێ ادامە بدە لطفا #بڵێ درێژەی پێبدە تکایە

🌹لە کۆتاییدا قسەی ئەو بیرمەندەی بۆ دووپات بکەوە کە دبێژێ:
"هەرکات کەسێک لە کاتی قسە کردن بە زمانێک لەهجە و زاراوی پێوە دیار بوو بزانە زمانێک لە تۆ زیدەتر دەزانێت

#سنەمووزیک
ناکرێ ئەم ژنە شکست بدەی....!

ژنێک کە دەتوانێ بە گمەی کۆترە شینکە و قڕەی بۆق وەچەقڵەسەما کەوێ،
ژنێک کە دەتوانێ بە پیاڵە چایەکی تازە دەمکراوی،حاڵی تاک تاکی خێزانەکەی خۆش بکاتەوە،
ژنێک کە دەتوانێ هاوکات دروومان بکات و گوێش بداتە مەولانا،

ژنێک کە دەتوانێ هاوکات لەگەڵ خودا قسە بکات و قاوەش بنۆشێ،
ژنێک کە دەتوانێ ئەوەندە گۆرانی "بۆی باران" بچڕێ کە مەزرای گەنمی کەزیەکانی بۆنی باران بگرێ،
ژنێک کە دەتوانێ لەکاتی شوشتنی قاپ و قاچاغ دا بچێتە دەریا و دارستان بێ ئەوەیکە لەوێ بوونی بێت،
ژنێک کە دەتوانێ بەدەنگی بەرز بیر بکاتەوە،
ژنێک کە سەما دەکا و چۆپی دەکێشێ؛
هەر ئەو ژنەیە کە کەس ناتوانی شکستی بدات....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
‏هێرودوت لە بابەت ئێرانییەکانەوە مەبەستێکی جوانی گێڕاوەتەوە:
دەڵێ ،کاتێ دەیانویست بڕیارێکی زۆر گرینگ بگڕن، پێش هەموو شت لە دەوری یەک دادەنیشتن،شەڕابیان دەخواردەوە، کاتێ مەست دەبوون لە بابەت کارەکەوە قسە و باسیان دەکرد و بڕیاریان دەدا و بەیانی ئەو ڕۆژەش بە وشیاری هەر ئەو باسەیان دەکرد و ئەگەر لە هەرکیان بڕیارەکە وەک یەک بایە، ئەوەبڕیارەکە مسۆگەر دەبوو...

و ــ ە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
کات و بەیانیتان باش
سڵاوێک بە جوانی گوڵانی بەهاری کوێستانی کوردەواری بە بۆنی خۆشی ئەوین و ژیان پێشکێتان خۆشی و کامەرانیتان ئاواتی دڵمانە.
ئەمڕۆ ێ‌شەممە
27/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/27هەتاوی
بازاڕی میاندواو
وێنەی سەردەمی ناسرەدین شای قاجار که لەو سەردەمە دا زۆربەی دانیشتوانی میاندواو کورد بوونه و لەو وێنەش دا گشتی خەڵکەکە جل و بەرگی کوردیان لەبەر دایە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
💎دەڵێن خەو مەرگێکی کورتە
بەڵام چ جیاوازێکی سەیرە
نێوان "مەرگ" و "خەو"

کاتێ "خۆشەویستێ" خەوتۆ
دڵت
دەیهەوێ تەنانت هیچ باڵندەیەک
هەڵنەفڕێ هەتا لەخەو هەڵنەستێ

کاتێکیش
"مردۆ"....
پێتخۆشە
بە بەرزترین دەنگی دنیا
وەخەبەری بێنی بەڵام مەخابن
کە هەرگیز لەخەو هەڵناستێ..

تا زیندووین ڕێزی و حورمەتی یەکتر ڕابگرین

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
مــافــی ژن نــیـوەی پـیـاوە سۆنـنـەتــی ڕابــردووە
کەس لە سەر ئەو باوەڕە زیندوویە سەد جار مردووە

دەتـهـەوێ گـەر ڕاسـتـەقـیـنـە باسی مافی ژن بکەی
کـیـژەکـانـی کــورد بـبـیـنـە یـەک بـەهێزتر لـه دووە

#میلاد_کیانپوور
فەرهەنگی خاڵ..PDF
60.7 MB
فەرهەنگی خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
تەواوی سیاسەتمەداران قسە لە ئاشتی دەکەن.
خۆیان بۆ شەڕ تەیار دەکەن و قسە لە ئاشتی دەکەن.
لەڕاستیدا دەڵێن کە:
"لەبۆ پاراستنی ئاشتی ناچارین شەڕ بکەین"
ئەوپەڕی گاڵتەجارییە تێدەگەی؟؟؟
ئەگەر لەبۆ شەڕ خۆت تەیار دەکەی ئاشتی چۆن دەپارێزی؟؟
بۆ پاراستنی ئاشتی دەبێ خۆت بۆ ئاشتی تەیار و ئامادە بکەی.
دەستێک کە جوانی گوڵ بزانێ،
بۆمب بۆ هێرۆشیما ناهاوێژێ.
دەستێک کە جوانی #دلۆڤانی و خۆشەویستی و # ئەوین بزانێ،
چەکی مەرگ هێن لەباوەش ناگرێ.
بە هەر هۆیەک بێ.
تەواوی شەڕەکان لە نەبوونی ئەوین و خۆشەویستی لە رەهەندگەلی گەورەتر ڕوو دەدەن.

#ئۆشۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
💚❤️بۆ خودا جیاوازی نییە کە تۆ نوێژی بۆ بکەی یا نەیکەی.
ڕۆژوو بگری یا نە
جیاوازی نییە لای کە چەند بۆ عەزیزانی هاوارت کردووە و گریاوی.
بەڵام ئەوانە لای من و تۆ جیاوازی هەیە...
وە ئەو جیاوازییە زەمانێک دەستی پێکرد
کە من و تۆ لە سەر خوداکەمان شەڕ و کێشەمان کرد، من کوتم ئەمن بە ئیمانترم و تۆ کوتت نە خێر من بە ئیمانترم!!!
لە بیرمان بردەوە کە خودای هەر دووکمان هەر یەکێکە، تەنیا ڕێی ناسین و پێوەندیمان بە ئەو جیاوازە...
وەرن با دەست لە ڕێگەی پێوەندی گرتنی یەکتر بە خوداوە نەدەین، ئیزن بدەین هەرکەس بەدڵی خۆی پێوەندی لە گەڵ خودا بگرێ، نە بە شێواز و ویستی ئێمە، خوداوند خوداپەرەستی ئەوینداری دەوێ نەک سەوداگەر و مشتەری بەهەشت...

👤#دکتر_الهی_قمشه‌‌ای

💚❤️وەرگێڕان

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەرن با پرسیار نەکەین

لە هیچ کچێک نەپرسین بۆ مێرد ناکەی ؟
کاتێ دو کەس زەماوندیان کرد مەڵێن کەنگێ منداڵ و دەبێ یا بۆ تا ئێستا منداڵ و نەبۆ
ئەو کاتە منداڵیان بوو مەڵێن کەی ئاواڵێک بۆ منداڵەکەو پەیدا دەکەن کە کایەی دەگەڵ بکا ؟
هیچکات لە منداڵ مەپرسن دایکت خۆش دەوێ یا بابت ؟
لە بار هێنانی منداڵی خەڵک تەنانەت نەوەکانی خۆتان دەخالەت مەکەن دەم مەبەنە پێش !!!!
کاتێ بە بۆنەی لە دایک بوونی منداڵێک دیاری دەبەن ئەگەر برا یا خوشکی هەیە بۆ ئەویش بەرن با ڕق و قین و جیاوازی لە ناویان دا بە دی نەیە ـ
لە جێگا و ناو ماشینە گشتیەکان دا چاو زەق مەکەنەوە بۆ تەماشای ئەو کەسانەی دەورو بەرتان
لە کاتی شۆفیری و ماشین لێ خوڕین چاو لە ناو ماشینی تەنیشت خۆتان مەکەن!!!
کاتێ چرا سەوز دەبێ سیگناڵ بۆ ماشینی پێش خۆتان لێ مەدەن بۆچی ئەو پێش خۆی لە تۆ چاتر دەبینێ !!
لە شۆفیری و ماشین لێخوڕینی خاتونەکان ئیراد مەگرن !!
کاتێ پاش ماوەیەکی دورو درێژ دۆست و ئاواڵان و دەبینن مەڵێن بۆچی وا پیر بووی و هەر بە یەکجاری لە ناو چووی !!
بە کەس مەڵێن چ دەکەی داهاتت چەندە گاهەیە ڕاستی نەڵێ و تووشی درۆ کردن بێ!
بە دۆست و هاواڵتان مەڵێن کاری تۆ بە کار نایا ئەو لەو کارەی خۆی دا شارەزایە بۆی هەیە لە کاریەکی تر نەگا
پووڵ بۆ ئەوە نیە کە بیبەی لە بانک دا ڕایگری بەر لە هەمو شت بۆ خۆشی خۆتانی خەرج کەن و تا ئەو جێگایە کە دەتوانن بڕۆن بۆ گەڕان و دیدەنی جێگا گرینگ و مێژویەکان بکەن !!
بە کەس مەڵێن ئەو جل و
بەرگەت بۆچی وایە و به چەشنی جل و بەرگ لە بەر کردنی خەڵک گاڵتە مەکەن هەر کەس بە پێی تۆانای خۆی دەتۆانێ خەرج کا ــــــ 🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀

👤 #دکتر_ستاره_رویانی

وەرگێڕانی نادرمستەفازادە ـ رەحیم خان
ـــــــــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەوانەی کە ئەوین دەدۆزنەوە
کەیف خۆش دەبن
و ئەوانەی سەردەکەون ڕۆژگاریان.
بەڵام هیچ کامیان خۆشبەخت نابن
خۆشبەختی بەشی کەسانێکە گەر
سەرکەوتن و ئەوینیان پێکەوە هەیە
وژیانیان لێوڕێژی ئەوین و سەرکەوتنە

ئەمڕۆ چوارشەممە
28/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/28هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە بڕوای من تۆ تەواوی تایبەتمەندی سەگەکانت هەیە، جگە وەفاداریەکانیان!!!
نـیـشتـمـانم چـەشنی کـوڵـم و لـێـوی یـارم سـوورە
وەک وشەی ژیـن لـێـم نـزیکە و وەک ژیـانـم دوورە

پـێی بـڵـێـن ناکۆکی زامـی پڕ لە زامی قـەت نـەبـێ
دەسـتی بێ خوێ من لە ئەم شارە گەلێ مەشهوورە

#میلاد_کیانپوور
هەر چەندی ئەمر کەی بە ژن کە خۆی حەشار بدا,
وەسوەسەی "خۆ نیشان دانی "پتر دەبێ لە شاردنەوەی ئەویش ئارەزوو و مەیلی خەڵک بۆ بینینی زیاتر دەبێ.
کەوایە لە ئاست خۆتەوە دانیشتووی و بەو کارەت مەیل و تاسەی هەر دوو لا زۆرتر دەکەی و واش بیر دەکەیەوە کە ئیشێکی باشت کردۆ لە حاڵێکدا ئەو ئیشەت خۆی لە خۆیدا خودی گەندەڵییە !
فیە مافیە
مەولانا
وەرگێڕان:
کامیل ئاغابەیگ پوور
هیندێکان ڕێز دەگرن لە گا
منیش ڕێز دەگرم لە باوەڕمەندی ئەوان،
بەڵام ئەگەر گایەکەیان بەشاخ لێم بدا
نە تەنیا ڕێز بۆ گایەکەیان دانانێم
بەڵکوو شاخیشی دەشکێنم!

👤چارلێز بوکۆفێسکی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کومەڵگە بە تاقمێ لە،خەڵک دەوترێ کە ماوەیەکی دوور و درێژ لە لای یەک ژیانیان بردبێتە سەر.
وە زەویەکیان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیان دا هەبێ، ڵە ئاکامدا توانیبێ‌تیان خۆیان وەک کۆمەڵێک جیا لە دەستەکانی‌تر ڕێک‌خستبێ، فەرهەنگ و کۆمەڵگا ناتوانن جیالە یەکتر بوونیان هەبێ، هیچ کۆمەڵگایەک بێ‌‌چاند و داب و نەریتی تایبەت بە خۆی ناتوانێ هەبێ و وەکوو کۆمەڵگا سەر هەڵبدا...

#اثر: #بروس_کوئن

#مترجم: #محسن_ثلاثی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان
🌱

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
زندگی

خانه ایست با درهای بسته
ومرگ
کلیدی ست در جاکفشی
برای قاتلانی که هنوز در راهند.

۲
عشق
مردی تنهاست
که هرروز ، غم ندیدنت را
درمیان سیگارش می کشد
و زنی
نشسته بر نیمکتی که نیمش تویی ،
تویی که هرگز نیستی

۳
درتو

کوهکنی هرشب

طرحی ازبوسه

بر روی لبانم نقش می زند و من هر شب
خوابهای شیرین می بینم...


#خدیجه_صفالومنزه"عاتکه"


کانال نویسنده👇
t.me/bevaghte_sefr

❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷ـ


ژیان

ماڵێکە بە دەرکەی بەستراوەوە

وە مردن
کلیلێکە لە جێ کەوشی دا

بۆ بکووژانی کە هێشتا لە ڕێ‌دا

ئەوین
پیاویەکی تەنیایە
کەهەموو ڕۆژێ غەمی نەدیتنت
لە ناو جگەرەکەی
دادەکێشێ
و ژنێ
دانیشتوو لە سەر کورسیەک
کە نیوەی تۆیە
تۆیەکی کە هیچکاتێ نی!

3
لە تۆ
کۆکەنێک هەموو شەوێ
وینەیەک لە ماچ
لە سەر لێوەکانم نەخش دەبەستێ
و من گشت شەوێ
خەونی شیرن دەبینم...


#خدیجه_صفالومنزه"عاتکه"

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
باشترین کاناڵی مێژووی کورد

گەر دەتانهەوێ مێژووی ڕاستەقینەی خۆتان بزانن لەم کاناڵە بەشدار بن
🔜 @sarobira