This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاو کەژاڵم بەرهەمێکی خۆش لە هونەرمەندی لاوی شاری بۆکان
ئاژوان ساڵحی ڕاد
دەرهێنەر:بێهنام چاک
ڕێکخستن وئاهەنگساز:زانا عەبدوڵڵاهی
گیتارژەن:دوکتور سەردار ئاغابەیگ پوور
مودێل:یای ڕۆژین ئەسەدی
ئاژوان ساڵحی ڕاد
دەرهێنەر:بێهنام چاک
ڕێکخستن وئاهەنگساز:زانا عەبدوڵڵاهی
گیتارژەن:دوکتور سەردار ئاغابەیگ پوور
مودێل:یای ڕۆژین ئەسەدی
قۆچی قوربانم ئەوا هاتوومە قوربانگای ئەوین
ئەو سەرەی داییم لەژێر تیغت نەبێ سوودی چییە ؟
ساڵ بە ساڵ مەودایەڪی دوورە لەبۆ قوربانی سەر
من هەموو ڕۆژێ لەڕێی تۆدا سەرم قوربانییە
#تێڪۆشەر

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانیەکی زۆر کۆن و دەگمەن لە ڕەحمتی خاتوو مەرزیە فەریقی و بەڕێز ناسر ڕەزازی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

❤1
"تڕ کەندن قەدەغەیە (مەمنووع )"
وەرگێڕانی ـ هەڵگورد سوڵتانی
لە زمانی کۆندا پاشایێک هەبوو زۆر خۆێن ڕێژ و هەراسی بەگیانی خەڵک هەڵگرتبوو خەڵک بەبۆنەی ئەو پاشایەوە هاتنە کووچە و شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی پاشا زانی ناوشار زۆر ئاڵۆز بووە پرسی بە وەزیرەکەی کرد وتی: وەزیر ئەرێ چی بکەین ئەم خەڵکە ئارام کەینەوە وەزیر کوتی : قوربان بڵێ تڕ کەندن مەمنووع پاشا کوتی: ئەمە بەکار نایێ وەزیر گاڵتەمان پێ دەکات بیخەنە زیندان پاوشا بۆ سبەی چووە لای وەزیر کوتی: باشە تۆ گاڵتەم پێ دەکەیت من کوتم چارەم دەوێت خەڵک بێدەنگ بکەم تۆ منت بەگاڵتە گرتووە دەڵێی: کە بڵێم خەڵکینە تڕ مەدەنەوە ئەمە یانی چی؟! وەزیر دەڵێت: بەڵێ ئێستاش دەڵێم کە ئەو قسەیە بکەن بڵێن چ لە ماڵەوە چ لە دەرەوە هەرکەس تڕ بداتەوە لە سێدارەی دەدەم بەڵێ پاشا ئەم قسەیە دەکات بۆ خەڵک ، خەڵکیش دەچنەوە ماڵێ شەش و بێش تڕ دەدەنەوە هەر لەگەڵ تڕێک و دەڵێن ئەوەتا تڕمان کەند و پاشایش هیچی لێ نەکردین وردە وردە خەڵک بیر دەکەنەوە بەڵێ : ئێمە بە تڕ کەندن هەر قون دڕانمان بۆ ماوتەوە دەنا ئەوەتا هەزار قسەمان کرد بەڵام پاشا و... هەر لەسەر جێی خۆیانن

بۆ بۆنەی جەژنی قوربان
سەلاح کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سەلاح کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیرۆک
چۆلەکەیەک بە خودای گوت:
هێلانەیەکی چکۆڵەم بوو،شوێنی حەسانەوەم
پەناگەی بێکەسیم بوو
ڕەشەبای تۆ لێمی ستاند!
ئاخر کوێی دنیای تۆم گرتبوو؟
خوا لە وەڵاما گوتی:
مارێک لە ڕێگای هێڵانەکەت دابوو
تۆش لەخەودابووی،بە با و بارانم گوت
هێلانەکەت سەرەونخوون بکەن
ئەو کات تۆ هەڵفڕیت و لەبۆسەی مار ڕزگار بووی.
لەبەر خۆشەویستیم فرە بەڵام لەتۆ دوور خستەوە و تۆش بێ ئەوەیکە پێبزانی دووژمنایەتیت لەتەک کردم!
پیاوێک لە کۆشک و ماڵە جوانەکانی دەڕوانی.
بە هاواڵەکەی گوت:کاتێ ئەو هەمۆ
ماڵەیان دابەش دەکرد ئێمە لە کوێ بووین؟
هاواڵەکەی دەستی گرت و بردێ نەخۆشخانە و گوتی:
کاتێ ئەم نەخۆشییانەیان دابەش دەکرد،ئێمە لە کوێ بووین؟
خوایە حوکم و زانست لەدەستی تۆ دایە!
سەبارەت بەوەی کە پێت داوم و پێت نەداوم سپاس و پێزانین
نووسەر:نەناسراو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

سەدان ملیۆن و چەند ساڵە...
شەو عاشقی مانگەشەوە و
ڕۆژ ئەوینداری هەتاوە...
هەزاران داخ و ئاخ و واخ
وا نێوی فەرهاد و مەجنوون
هەر بەناوە و هەر بەناوە...
#میلاد_کیانپوور
شەو عاشقی مانگەشەوە و
ڕۆژ ئەوینداری هەتاوە...
هەزاران داخ و ئاخ و واخ
وا نێوی فەرهاد و مەجنوون
هەر بەناوە و هەر بەناوە...
#میلاد_کیانپوور
Forwarded from اتچ بات
🌺تروسکەی پیرۆزبایی جێژنی قوربان دەخەمە سەر شاباڵی هەڵۆ بەرزەفڕەکان تا بەسەر شاخە خوێناوێکانی کوردوستان دا بۆ ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتانی بە دیاری بێنن🌺
🌹منیش بە نۆبەی خۆم پیرۆزبایی جێژنی تاقی کردنەوە و ئیمان جێژنی خۆبەخشی و ئێحسان جێژنی خەلیل ڕەحمان جێژنی بە چۆک داهێنانێ شەیتان واتا جێژنی پیرۆزی قوربان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و بنەماڵەی بەڕێزتان سەرجەم ئەندامانی بەرزوو پیرۆزی 🌹 ژوورەکەمان 🌹 دەکەم🌹
🌸هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە هۆی دڵگەرمی و ئاشتی خوازی نەتەوەکەمان
ئاواتە خوازین و داوا لە خوای گەورە دەکەین جێژنی داهاتومان جێژنی سەرکەوتن و ئازادی گەلی چەوساوەی جیهان بەسەرملهووڕان؛ بێت.🌸
@Aeen_296

Telegram
attach 📎
Forwarded from Aso
جەژنی قوربانی بێ ڕەجمی حاجی
دەبێ هەربیکەین بەناعیلاجــــــی
شەیتان ئەوەیە کۆڕۆنای هــــــاورد
بەهار وجەژن وشادی پێ لابـــــــــرد
ئاسۆ
دەبێ هەربیکەین بەناعیلاجــــــی
شەیتان ئەوەیە کۆڕۆنای هــــــاورد
بەهار وجەژن وشادی پێ لابـــــــــرد
ئاسۆ
Forwarded from Abdolla hamza
کل من علیها فان و یبقی وجه ربک ذوالجلال والاکرام
مامۆستای بەڕێز کا صالح صالح زاده (هێرش بێتووشی)
بە بۆنەی کۆچی جگەر گۆشەت ، لاوی ژیر و وریا کاک "دابان بێتووشی" لە ڕێگەی کۆچ بەرەو هەندەران ، لەناخی دڵەوە هاوبەشی خەمتانین و لە خودای گەورە بەزەیی بۆ گیانی "دابان" و خۆڕاگری و سەبووری بۆ جەنابت و دایک و برا و خوشک و خزمانی کۆچکردوو دەخوازین ...
الفاتحە مع الصلوات
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەدەبی "سەردەم"ی سەردەشت
10ی گەلاوێژی 1399ی هەتاوی
مامۆستای بەڕێز کا صالح صالح زاده (هێرش بێتووشی)
بە بۆنەی کۆچی جگەر گۆشەت ، لاوی ژیر و وریا کاک "دابان بێتووشی" لە ڕێگەی کۆچ بەرەو هەندەران ، لەناخی دڵەوە هاوبەشی خەمتانین و لە خودای گەورە بەزەیی بۆ گیانی "دابان" و خۆڕاگری و سەبووری بۆ جەنابت و دایک و برا و خوشک و خزمانی کۆچکردوو دەخوازین ...
الفاتحە مع الصلوات
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەدەبی "سەردەم"ی سەردەشت
10ی گەلاوێژی 1399ی هەتاوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو گرتە فیلمە لە کاناڵی ماهوارە بڵاو بۆتەوە
فیلمێکی سەرنج ڕاکێش لە مێژووی کوردستان وتەپەی گۆبەکلی
کوردەکان ئەسیلترین وبەڕەگەزترین نەتەوەی دونیان
ئێوەش شانازی بە نەتەوەی خۆتان بکەن نەک شتێکی دیکە.

بۆچی لاوانی کوردستان بەرەو چارەنووسی نادیار سەر هەڵدەگرن ...؟
لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بە سەر دەستەڵاتی خۆسەپێن و ستەمکاری پاشایەتی ، هەموومان بەو هیوایە بووین کە لە کەشێکی بێ پاشایی دا بەختەوەر بین ... بەڵام ، هەر زوو بە هۆی کێشە و بەزمەکانی ئێراق و ئێران و نێوخۆیی هەموو ئێرانیەکان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی شار و گوند و ژێرخانی ئابووریمان وێران و هەزاران شەهید و بریندار و بەرکەوتووی تەنانەت چەکە قەدەغە کراوەکانمان هەبوون و لە دواییش دا بە بیانوی بارودۆخی ئەمنیەتی ئەوەندە کار بۆ ئێمە نەکرا لاوان بخوێنن و بە پێی پلەی خوێندن لە کەرتەکانی دەستەڵات و تایبەتی دامەزرێن و هەلی کاریان بۆ دابین بێت ... هەر بۆیە پیشەی سەرەکی لاوان و تەنانەت گەورە ساڵان و منداڵانیش بوو بە کاسبی سەر سنوور و کاروانچێتی و... قاچاغی وەک مۆرکی چارەنووس لە نێوچاوانی لاوانی کورد درا و بە هۆی بەستنی "دەروو" و دەروازەکانی سنوور و نەمانی پیشەی بارەبەری بە پشتی بارەبەرانی وەک ئێستر و ئەسپ ، بە جێی ئەوەی هەلی کار بە سازکردنی کارگە و کارخانە و بووژاندنەوەی کەرتی کشت و کاڵی و ئاژەڵداری بۆ لاوان بڕەخسێنن ، کورتانی وەڵاغە تۆپیوو و فرۆشراوەکانیان خستە سەر کۆڵی چینی نێرینەی گوند و شارەکانی لای سنوور و بە فەرمی و یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستگا پەیوەندیدارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری وەڵات وەک کۆڵبەر و بارەبەر ناسێندران و ئیدی لە مرۆڤێکی کاروانچی و سواری پشتی بارەبەران بووینە مرۆڤێکی باربەر و قوڕسترین کاڵاکانمان بە پێدەشت و ڕێچکە باریک و هەڵدێر و شاخاویەکان دا ڕاگواست ...
لاوان چیدی توانای بارهەڵگری و هەڵدێران و کوژاران و مردن لە برسان و لە سەرمایان نەماوە و تەمایانە بڕۆن و سەری خۆیان بەرەو ئەو شوێنانە هەڵگرن کەلەوێش دەبێ وەک هاونیشتیمانی پلە دوو و نۆکەر و قەرەواش بە دزی و بە کەمترین نرخ کار بکەن و بینێرنەوە هەتا بژیوی دایک و باب و خوشک و برا و ژن و منداڵیان پێ دابین بکەن ...لاوەکان چۆن دەڕۆن و تێچووی قاچاغچی و ڕێگا و مانەوەیان چۆن دابین دەکەن؟
زۆر کەمن ئەوانەی تێر و پڕ و دارا و دەوڵەمەند بن و تەمای ڕۆییشتن بۆ هەندەرانیان بەیەکجاری هەبێ ... ئەدی کێ دەڕوا...؟ ئەوانەی دەڕۆن ... خانوو و ڕەز و باغ و ماشێن و زێڕی دایک و خێزانەکانیان دەفرۆشن و بە بارمتە هەتا دەگەنە وەڵاتێکی ئەورووپایی له لای دەڵاڵانی قاچاغچیەکانی دادەنێن...
ئەو لاوە کۆچەرانە بە برسیەتی و لێدان و بێڕێزی و هەزاران کوێرەوەری وکێشە دە نێو ماشێنە باریەکان و لۆتکە و گەمیەی بارهەڵگر بە ڕێگا سەخت و کوێرە ڕێ و لانەدیوەکان و بە نێو شەپۆلە بە لرفەلرف و گێژاوی دەریاکان و سەر سنوورە تەلبەند کراوەکان و زەلکاو و مەیدانەکانی مینڕێژ کراوی سوپا و پۆلیسی وەڵاتان دا تێپەڕ دەکرێن و ئەگەر دەرچوون ئەوە لەبەختی خۆیان ... یا دەمرن و دەبنە بەردی بن گۆمێ و بێ سەر و شوێن و دیدار ئاخرەت دەبن یا دەگیرێن و دەرناچن و دەست لە ئەژنۆیان دەگەڕێنەوە و ئەگەر هاتیشنەوە نە ماڵیان ماوە و نەکاریان هەیە و ئەوانەی سەڵت و ڕەبەن نین خێزان و منداڵیشان سەربارن ...
هەر بە چەند ساڵان جارێکی کۆڕەوی لاوان بەرەو هەندەران دەست پێ دەکات ... ئەگەر کەسێک لەو دیوی سنوورەکان بە هەڵە یا بۆ کارێکی ئاسایی بێتە نێو خاکی ئێمە دەست و پێی دەپەڕێنن و لە مێدیا دا دەنگ دەداتەوە بەڵام ئەگەر بە هەزاران کەس بێ پاسپۆرت سنوور بەرەو هەندەران دەبەزێنن بۆچی هیچ بەربەستێک نیە و هیچ میدیایەکیش باسی لێ ناکات؟ هێزی بیر و هزر و هێزی کاری وەڵاتەکەمان خەریکە کۆچ دەکات و لە هەندەران دەبێتە پیرەژن شۆر و ماشێن شۆر و سەرتاش و شاگردی مەیخانە...؟ کێ لێرە دەمێنێ؟ کۆمەڵێکی بەساڵاچووی بێ دەرەتان و نەخۆش و چینێکی منداڵ و مێرمنداڵ کە ئەویش لە ئێستاوە تەمرین و ڕاهاتنی ڕۆیشتن دەکەن...! بەڵێ لێرە ژیان نەماوە و کار و پیشە و داهات نیە... بەڵام دەبێ خۆڕاگر بن ئەم وەڵاتە مشوور خۆر و خەمخۆر و هێزی لاوانی پیێویستە...
تکایە کۆچ مەکەن...
ڕاستەلێرە بێزار بوون بەڵام لەوێش دڵیان بۆ ماڵ وگوند و شار و وەڵاتەکەیان لێ دەدات...
"کاریلە هەر بن سەوەتەی دانابێ...!"
✍ــــــــــــ
حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە

ئامینەی هەیاسی ـ مهاباد
دیاری بەڕێز شەهاب قادری
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دیاری بەڕێز شەهاب قادری
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هەموو شتێک جوانە لە تۆ
نازکردن تاسە گفتوگۆ
بەڵێن دان سەردان هاتوچۆ
چەندە جوانە
شەپۆلی پێکەنینی ناز
کە ختۆکەی گیانم دەدات
بەسەد ئاواز
لایەلایەیە بۆ خەوتنم
لە باوەشی گەرمی مراز
ئای چەند جوانە
ڕەوتت بەرەو قوتابخانە
بەهەنگاوی وردیلەی سووک
وەک پەپولە لەنجە بکات
بۆ ماچێکی لێوی گوڵێک
هەمووشتیک جوانە لە تۆ
سۆزی گەرم بزەی نەرم
دڵتەڕیت و چەشەی ناسک
جار جار چرپەی تێکەڵ شەرم
چەندە جوانە
پەنجەی لە خۆوە نەرم و شل
تاڤگە کەزی ئارموشینی
پەخش و باوی سەر شان و مل
چەندە جوانە
داو داو قژی سەر ناوچەوان
کە وەکو تەم سەما ئەکەن
لە سەر بەفر و گوڵ ئەرخەوان
هەموو شتێک جوانە لە تۆ
ووردە نیگا چاو و برۆ
گێڕانەوەی بیرەوەریت
باسی خۆشی و دەردە سەریت
باسی دەستە خوشکانی خۆت
باسی دواڕۆژ باسی ناوماڵ
باسی ناوی یەکەم مناڵ!
#عەبدوڵڵاـپەشێۆ
🌻✨♥️
🍂🍁ℒℴνℯ🍁🍂
🕊♥️🕊
┄┄┅━❅🌻❅━┅┄┄

کاتێ دەمری تێناگەی کە مردووی
بەس بەرگەگرتنی لەبۆ دیتران ئاستەم و تاقەت پڕوکێنە
بێ ئاوەز بوون و نەزانیش هاوشێوەی ئەم ڕەوشەیە
فیلیپ ــ گلۆک
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
بەس بەرگەگرتنی لەبۆ دیتران ئاستەم و تاقەت پڕوکێنە
بێ ئاوەز بوون و نەزانیش هاوشێوەی ئەم ڕەوشەیە
فیلیپ ــ گلۆک
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
12/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/12هەتاوی
چوار شت هیچکات لە بیر مەکەن
یەکەم ـ ناتوانی یارمەتی هەمووان بدەی
دوو ـ هەموو شت ناتوانی بگۆڕی
سێ ـ هەموو کەس تۆی خۆش ناوێ
چوار ـ هەموو کەس لێت ڕازی نابێ
بەس کەوایە ئەو چەشنەی بۆ خۆت پێت خۆشە بژی.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
12/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/12هەتاوی
چوار شت هیچکات لە بیر مەکەن
یەکەم ـ ناتوانی یارمەتی هەمووان بدەی
دوو ـ هەموو شت ناتوانی بگۆڕی
سێ ـ هەموو کەس تۆی خۆش ناوێ
چوار ـ هەموو کەس لێت ڕازی نابێ
بەس کەوایە ئەو چەشنەی بۆ خۆت پێت خۆشە بژی.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
'هێزی عەشق'
ئەی عەشق
چی لە تۆدا هەیە
چاوەکان کوێر دەکەی
دڵەکان وێران و
مێشکەکان خامۆش و
ئەژنۆکان ئەشکێنی
ئەی عەشق
چیت لە دەس داوە
حەقی چی ئەستێنی
تۆ جەزەبەی چیت هەیە
هەرچی دڵە بۆ لای خۆت ڕادەکێشی
لای کام دز ئەزمونت دیوە
بیر و هۆشی خەڵکی ئەدزی
شاکلیلی دڵەکانت لای کێ ساز کردووە
بە مەیلی خۆت
دەرگایان دەکەیتەوە
ئەی عەشق
تۆ چ بەننایەکی
دیواری ژیان بە مەیلی خۆت ئەچنی
کێ نەققاشی فێر کردووی
بەختەکان
بە دڵی خۆت ڕەنگ دەکەی
ئەی عەشق
ئەی پەیکەرتاش
له ڕووی کام یاسەوە
پەیکەرەکان بۆ یەک دەتاشی
دینت چییە ؟
ئاینت چییە ؟
پیر و لاوت بۆ نییە
بەرۆکی کێت بۆ نەگیراوە
پادشاهی کام سەرزەمینی
کە دونیا بۆت
لە سجن و زنجیرە و داوە !!!
#شوان_کوردستانی
ــــ