ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
ئاخری ڕۆژێ دڵی دێوانه ڕیسوام هەر
دەڪا
بۆتە ڪاسەے خـــوێن و ئێستـــــەش
ئارەزووے دڵبەر دەڪا

من دەگرمە لێــــوے ئاڵی, لەڪنــەخۆ,
تیرے نیگام
ئەو لەسەر خاڵی دەنیشێ, هەرگەیشتێ
و سەر دەڪا

هۆشــی من لەو گۆشــە خۆ ڪـارے بە
ڪێشەے دڵ نییە
خۆشەویستی شێتە,خانە خۆے لە ماڵی
دەردەڪا

من لە ئێخەت هەرچی واژەے جــــوان
هەیە دەیخوێنمەوە
لاپەڕے سینەے تۆ بۆ من ڪارے سەد
دەفتەر دەڪا

حەز دەڪا هەر وەڪ لەش و ئەندامی
تۆ بێ وێنه بێ
گەر هونەرمەندێ لە مــەڕمەڕ دەست و
پێی پەیڪەر دەڪا

یار لە بەرپێیدا دەبێ فرمێسڪی ئێمەے
بۆ چ بێ؟
ڪێ هەیە بەو ئاوە سوێرە غەڵفی خۆے
پەروەردە ڪا

شێعرے "هێدے" نەرم و خــاوو ناسڪە
گەر دێ, بەڵام
هەر گەیشتە دەستی من, پیلەے لەگەڵ
خەنجەر دەڪا

#مامۆستاهێدے


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دایه‌...پرسیار!🌼


وتم دایه‌،
ئه‌و قژانه‌ت بۆ سپی بوون؟

جوابی داوه‌:
به‌ درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی
که‌ تۆ و باوکت بۆ نیشتمان،
یه‌کتان کێوی کرده‌ سه‌نگه‌ر
یه‌کتان زیندان؛
یه‌کتان پێنووسی کرده‌ چه‌ک
یه‌کتان چه‌کی کرده‌ پێنووس
ده‌ستی چه‌وێڵی چاره‌نووس
ڕه‌نگی قژه‌کانی به‌خشیم.

به‌ شه‌وگاری ئه‌شکه‌نجه‌ و ئێش
من بێ خه‌م بووم
چوون لێم ڕوون بوو نیشتمانم
ڕۆژگاری ڕوونی دێته‌ پێش!


🍁 #ک_د_ئازاد 🍁

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هیچکەس نایهەوێ بمرێ.
تەنانت ئەو کەسانەی کە پێیان خۆشە بچنە بەهەشت،نایانهەوێ بۆ گەیشتن بە ئاواتەکەیان بمرن.
کەوابوو مەرگ چارەنووسێکە کە گشتمان تێیدا بەشدارین...........
کات بۆتۆ سنووردارە
کەوایە نابێ بەژیان کردن بەوێنەی ژیانی خەڵکانیتر واتا لاسایی کردنەوە لەکیسی بدەی.
گیرۆدەی بڕوای ئایینی مەبە و سەختگیری مەکە چونکە ئەوە شتێک نێ جگەلە ژیان ڕابواردن بە ئاکامی بیر و بڕوای خەڵکانیتر.
ڕێگا مەدە کە دەنگی بڕوا و باوەڕی خەڵکانیتر، دەنگی ناخت بخنکێنێ و بێ مانای بکا.

گرینگتر لە هەمووی ئەوانە، ورەی وەشوێن کەوتن و پەیڕەوی لەدەنگی دڵ و تێڕوانینی خۆت هەبێ.........

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ڕەنگە خوێنی خۆم بڕێژم پێم نەڵێی بـــاوانــەکــەم
گـەر حـەزت لێـمە بڵـێ بـاوانـەکـەم، "با"وا"نــەکـەم

سەد کەڕەت باوانەکەی من خۆشترە تا خۆشمەوێ
بـۆ لـه هـەنـبـانـەی دڵتدا بایەخی بـــاوانـــە،کــەم؟

#میلاد_کیانپوور
غـــەزەڵ
هـــــاوار

قوڕگے شـێـعـرم دادڕاوە هـێـنـدە هاواری پێیە
ئەو گوێەی وا گوێگری بێ جا لە کوێیە و جا کێیە؟

سەردەمێکە سەبتے لووتکەی کێوەکانی ئەو گەلەم
زوقـمـی تاوانبـاری بێ تاوانـی خەم نیشتە جێیە

بۆ هەموو چاوێ کە چاوانم دەکا بۆی چاوە چاو
بەس دەبـیـنـێ چاوەکانی حەسرەتی چاوەڕێیە

سەد کەڕەت خستوومە نێو پەنجەی فەڵەک من پەنجەکەم
سەرکەوێ جارێ نەبوو پەنجەم لە ئەم کێ بەر کێیە

داخۆ ئاڵقە خۆری زێڕینێ وەکوو زنجیری زێڕ
دەرکەوێ لە مل بەهاری من کە زستانی لێیە؟

دەستی من بێ هێز و لاوازە قەڵەم بۆ باسی دەرد
دەفتەری نێو دڵ بـبـیـنـن زۆر قسەی زۆڕی تێیە...

#میلاد_کیانپوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
دڵسۆز و مێهرەبان و دەم بەپێکەنین بە، تۆ نازانی ئینسانەکان چییان لە دڵ دایە و چۆن ژین ڕادەبوێرن، گاهەیە پێکەنینی تۆ گەنجیەکی بە نرخ بێ زۆر پێویستی بەو پێکەنینە بێ
ئەمڕۆ پێنج شەممە
12/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/12هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە شێعری زاویەدار هەرگیز
بەڵێنی بێ نەکەم وەسفت

ئەگەر چی سیلەی ئەو چاوەت
هەزار زیلەی لە من داوە

تەلە موویکی سپیم بینی
لە نێوان پرچی ڕەشپۆشت

عەیانە ڕۆژ بە وێنەی شەو
پەنای بۆ زوڵفت هێناوە

#میلاد_کیانپوور
بە شێعری زاویەدار هەرگیز
بەڵێنی بێ نەکەم وەسفت

ئەگەر چی سیلەی ئەو چاوەت
هەزار زیلەی لە من داوە

تەلە موویکی سپیم بینی
لە نێوان پرچی ڕەشپۆشت

عەیانە ڕۆژ بە وێنەی شەو
پەنای بۆ زوڵفت هێناوە

#میلاد_کیانپوور
دەسرۆکەی دەستت بۆ لای من باوێ
خەڵک بۆت دەشۆن بە فاف و ٸاوێ
ٸەمن بۆت دەشۆم بە گوڵ وعەتراوێ.

باران دەبارێ دەیدا لە حەوشە
هەموویان بمرن بە کۆخەڕەشە
بۆ من بمێنێ ٸەو پاتۆڵ ڕەشە.

ٸەتۆ وەرە خوار بە بیانووی ڕاوێ
ٸەمنیش دێمە خوار بە بیانووی ٸاوێ
دوو ماچان دەکەین له بری سڵاوێ
زۆربەی هەرەزۆری خەڵک چێژ لەژیان نازانن ـ تەنیا کێ بەرکێی هەڵاتنیان داناوە
دیانەوێ بەئاوات و ئارەزۆکانیان لەڕۆژهەڵات یەکی دورونادیار بگەن
بەڵام لەگەرماوگەرمی هەڵاتن دا ئەوەندە پشوویان سوار دەبێ هەناسەیان لێ دەبڕێ دڵە کوتەیەک دەگرن کە تۆانای ڕێگا ڕۆیشتنیان نامێنێ چبگا به هەڵاتن ؟؟ ئیتر چاوەکانیان جوانی وهێمنی وڵاتێک کەلێی پێ گەیون نابینێ
پاشان کەچاویان بەخۆیان دەکەوێ دەبینن کەپیر وبێ هێز بوون ـ ئەوجار جیاوازی بۆیان نیە بەئاواتەکانیان گەیون یانا ـ لەوپەڕی هیوا بڕاوی چاو ڕۆانی مردن دەکەن و بەردی پەشیمانی لەئەژنۆ دەدەن بەڵام
تازە درەنگ بۆو جگە ئاخ هەڵکێشان چییان لەدەست نایا
کوردی نادر مستەفازادە رەحیم خان ـ بۆکان

📚 بابا لنگ دراز
🕴 جین وبستر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاتێ ئەویندار بی
لە هیچ شتێ پێ‌داگری ناکەی
و زوێر نابی
زوێریش بی
زوو فەرامۆشی دەکەی
ئەوە یاسایە بۆ ئەوین
دڵت چکۆلە
ڕاست بەڕادەی
زەریایەک پان و بەرین
بەڵێ ئەگەر
ئەویندار بی
ساتێ ئەسرین
دەڕێژی لە چاو
وە پاش چرکە ساتێ
دنیا بە ئەوینی بوونت
دەخەیتە سەما
هێزی سەیر و نەکوتراو
بۆ خۆت هەست دەکەی
کە هەموان لە گەڵ خۆت
دەخەیتە شادی و هەڵپەڕکێ
ئیرادە و ویستیەکی پتەو
و پێکەنینیەکی جوان و لە بەر دڵان
دایم هاوڕاتە
ئەڕێ کە ئەویندار بی
بەخشین لە بوونت دا
جوانترین خەڵاتە.


به قلم #مریم_گمار
دکلمه 🎙 #اکبر_ترکان
💽 #احسان_خواجه_امیری
#اکبر_ترکان

وەرگێڕانی نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎼 #شیرینە_سەوزە

بەدەنگی🎤 #دڵنیا_ڕەزازی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سەرەتای دەست پێ کردنی نێو نووسی بۆ مریشکی دەوڵەتی لە حەوتەی داهاتوودا

بەڵگەنامەی پێویست:
نەبوونی هیچ مریشکێک لە یەخچاڵ‌دا
بەپێی مۆر و واژۆ کردنی شوڕا یا شارەداری!!
ـ لە دوومانگی ڕابردوودا هیچ مریشکێکی نەکڕیبێ.
- هیچ کەسی بنە ماڵە لە ماوەی دوو مانگ دا مریشکیان نەخواردبێ
- پێش کڕین بە چەشنی تەواو خۆگەڕ و بەشێوەی کارتی بانکی بڕوا پێ‌کراو

پشک خستن لە حەوتووی داهاتوو بە ئامادە بوونی بەر پرسان بەڕێوە دەچێ!!!



وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
باشترین شێوە بۆ دەسپێکردنی ڕۆژێکی خۆش لە کاتی هەستانی بەیان‌دا ئەوەیە
گەر بیر بکەینەوە ئەمڕۆ چۆن دەتوانین لانی کەم کەسێک شاد کەین
ئەمڕۆ هەینی
13/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/13هەتاوی
مانگ له خێڵی شەوەزەنگە و
هەتاو ڕەشمانی کرد...!

#میلاد_کیانپوور


Moon Of Darkness
The sun made us black

#Milad_kiyanpour
ئەم مناڵە ناسنامەیەکی بە کارتۆن بۆخۆی دروست کردبوو ،کاتێ تیمەکانی یونسیف پێڵاویان دابەش کردبوو ،ئەم مناڵە ناسنامە کارتۆنیەکەی بردبوو بۆ ئەوەی جوتێ پێڵاو وەرگرێت.

ئەم کارەی بووبە جێگەی سەرنجی زۆری تیمەکانی یونسێف و رۆژنامە جیھانییەکان، دواتر کەنەدا بەرەسمی بانگھێشتی کرد، بەفەرمی لەکەنەدا مافی هاوڵاتی بوونی پێدرا ،ئێستا نوێنەری مناڵانی کەنەدایە لە نەتەوە یەکگرتوەکان.



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چه ن دلتنگانه ده خوینن (ای فلک)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چقدر دلتنگت میشوم
تا سپیده ای صبح
گویا ساعتهاست
از تو دور بوده ام
ثانیه ای پلک نزدم
و به تو مینگریستم که
چگونه
صبحهای مرا
با بوسه هایت بخیر
می کنی

بداهه #رز

ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️


چەند دڵپەرۆش دەبم
تا کازێوەی بەیانی
دەڵێی چەندین کاتژمێر
لە تۆ دوور بووم
ساتێ چاوم لێ

هەڵنەگرتی
دەمڕوانێ تۆ کەچۆن
بەیانی من
بە ماچەکانت
بەخێر دەکەی...

بداهه #رز

وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێ تۆ ناژیم
ڤیدیۆ کلیپ نوێی
دڵنیاخان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من نیشتمانێکم هەیە....
تەلیسمی گەردوونە
لە قەڵادزێدا ئەیکوژن و
بەڵام لە "ئامەد"دا زیندوو ئەبێتەوە
لە هەڵەبجەدا سەری ئەبڕن و
بەڵام لە کەرکووکدا ئەژێتەوە
لە هەولێردا لە قەنارەی ئەدەن و
لە ورمێدا بەرزەوپێ ڕاست ئەبێتەوە
من نیشتماێکم هه‌یه‌ حه‌وت په‌راسووی
له‌ هه‌موو نیشتمانه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دنیایه‌ زیاتره‌!
نه‌ قه‌واره‌ و نه‌ حاڵ و نه‌ ماڵ و نه‌ چه‌تر و نه‌ شووره‌ و
نه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا و
نه‌ پولێکی هه‌یه‌ له‌ سندوقی دراوی ده‌وڵه‌تاندا و
نه‌ ئاڵا و نه‌ زرێپۆش و نه‌ فڕۆکه‌ و
که‌چی ماوه‌و که‌چی ئه‌ژی و که‌چی هه‌یشه‌!

"شێرکۆ بێکەس"

‎ ‎