ئینسان که هەژار بێ چاکەکانیشی
بێبایەخ دەبن
بەڵام کەسێ کە زێڕی هەبێ یا هێز
ئیرادەکانی هونەرمەندانە دەبیندرێن
درۆ و قسە قۆڕەکانیشی هەر حیسابی و ڕاستن...
#دکتر_علی_شریعتی
وە ـ نادرمستەفازادە

تۆم خۆش دەوێ
وە تەواو کۆڵانی کە نەڕۆیشتووین
باغانی کە نەگەڕاین و
لوتکەکانی کە نەمانگرتوون
تۆم خۆش دەوێ
پێکەنینت
چاوەکانت
وە بۆنی دەستانت
کە لە کاتی ماچ دەبنە ڕۆگەم
بۆنت لە سەر هەموو شتێ ماوە
لە سەر پێستم
گوڵی کراسم
وە هەناسەکانی بەر پەنجەرە
لە باغی ڕەزی چاوەکانتەوە
تا پەرداخی لێوەکانم
هەنگاوێکیان مەودایە
ئەو یەک هەنگاوە
بەهەشتی منە
#مەریەم_گومار
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیان بە بن بەست ناگا
هەر ئەوەندە بەسەکە چاوت بکەێوە و ڕێی کراوەی زۆر ببینی تۆکە باوەڕەت بە خۆت بێ هەمووڕۆژێ مۆجزەیەک بۆت مەیسەر دەبێ
ئەمڕۆ هەینی
6/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/6هەتاوی

دایـــــک
جار و بار نامەردیم کرد و پیاوەتی زۆر لە من دۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
بە قسەے تاڵے ژەهراویم فرمێسکے خوێنے هەڵچۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
بەرانبەر خۆشەویستی من سەد کەڕەت کچ دڵے گۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
پەنجەکان بابم بە ناحەق لە سەر ڕۆخسارے هەڵسووڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
خەزان سەرکەوت، بەهار ون بوو، هاوین دەرچوو بە مل شۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
گەرچے زیندووم منے ڕووڕەش، بەڵام هەتاکوو نێو گۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
#میلاد_کیانپوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
جار و بار نامەردیم کرد و پیاوەتی زۆر لە من دۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
بە قسەے تاڵے ژەهراویم فرمێسکے خوێنے هەڵچۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
بەرانبەر خۆشەویستی من سەد کەڕەت کچ دڵے گۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
پەنجەکان بابم بە ناحەق لە سەر ڕۆخسارے هەڵسووڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
خەزان سەرکەوت، بەهار ون بوو، هاوین دەرچوو بە مل شۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
گەرچے زیندووم منے ڕووڕەش، بەڵام هەتاکوو نێو گۆڕے
دایکم هەر ڕەنگے نەگۆڕے
#میلاد_کیانپوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
doogma dakha
hasan zirak
Dugme Daxe
🎙 Hesen Zîrek
🎼 Dugme Daxe
🎙 حەسەن زیرەك
🎼 دۆگمه داخە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🎙 Hesen Zîrek
🎼 Dugme Daxe
🎙 حەسەن زیرەك
🎼 دۆگمه داخە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیرۆک(گوڵستانی سەعدی)
بەندی دووهەم
ڕەوشت و ئاکاری دەروێشان
تەمەنی یەکێ لە پادشایان گەیشتە کۆتایی. چونکە جێگری نەبوو وەسیەتی کرد: بەیانی،یەکەم کەس کە لە دەروازەی شار هاتە ژوور تاجی شایی بکەنە سەر و وڵاتی پێبسپێرن. پیاو ماقووڵانی وڵات تا بەیانی لە چاوەڕوانیدا بوون بە هەڵکەوت یەکەم کەس کە هاتە نێو شار سواڵکەرێک بوو کە لە دارایی دنیا تەنیا تیکە نانێک و دەستێک جلوبەرگی لە سەد جێوە پینەکراوی بوو.
کاربەدەستانی دەوڵەت و پیاوماقووڵانی وڵات بە گوێرەی وەسیەتی پاشا تاجی شایەتیان نایە سەرسواڵکەر و کلیلی قەڵا و خەزێنەکانیان پێ سپارد. ئەو سەردەمێک حکومەتداری کرد. زۆری نەخایاند کە فەرماندەکان خۆیان لە فەرمانی شا دەبوارد و دوژمنانیش لە بۆسە دا بوون و پاشاکانی دراوسێشی دژایەتیان لەگەڵ دەکرد و بەشێک لە وڵاتەکەیان داگیرکرد.
سواڵکەری نەدی بدی ماندوو بوو و بیری زۆر ئاڵۆز بوو هەتا یەکێ لە دۆستانی کۆنی زەمەنی سواڵکەری لە سەفەر گەڕایەوە و هات بۆ لای و گوتی: شوکر و سپاس و پێزانین بۆ خودای گەورە کە بەخت یاوەری کردی بە پلە و پایەی پاشایی گەیشتی و گوڵی لە دڕک و دڕکیشی لە پێت دەرهێنا. شای تازە لە نیگەرانی،دڵی ئۆقرەی نەدەگرت. ڕووی لە هاوڕێ کۆنەکەی کرد و گوتی: ئەی هاوڕێی ئازیز! بە جێی پیرۆزبایی سەرەخۆشیم ڵێبکە.
ئەو کاتەی کە سواڵکەر بووم و تۆ دەت بینی،خەمی نانێکم بوو بەڵام ئێستا بۆ جیهان خەمین و دڵ پەڕێشانم واتە ئەمڕۆ دڵەڕاوکێی جیهانێکمە!
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور

ئەم بەهارە بۆ سەردانی برادەرێکمان چووم بۆ ئاوایی .... لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە.
شەو لە ماڵی کاک ئەکرەم دەعوت بووین دراوسێیەکیان هەبوو ناوێ حاجی فەتاح بوو کە چەن مانگێک ئەبوو بە هۆی سەرەتانەوە لە ناوجێگەدا کەوتبوو. لە گیانەڵڵادا بوو من چوومە ژوور سەری و یاسینم خوێند بە داخەوە ڕۆژی دواتر کۆچی دوایی کرد. بڕیارماندا یەکێکمان بچێت لە مزگەوت بانگەواز بکات. ئەکرەم وتی من ئەچم بەڵام لە سەر کاغەزێک بۆم بنووسن کە چی بڵێم لە بانگەوازەکەدا چوونکە مومکینە سەرم لێ بشێوێت و بکەومە زمانە گڵاوێ.
منیش لە سەر پاکەتە جگەرەیەک بۆم نووسی:
ئاگاداری، ئاگاداری. خەڵکی بەڕێزی ئاوایی، بەداخەوە حاجی فەتاح فەوتی کردووە تکایە بچن بۆ بەر مزگەوت.
خۆلاسە ئەکرەم بەرەو مزگەوت چوو و ئێمەیش بە دەوری جەنازەکەدا بووین کە دەنگی بڵینگۆی مزگەوت هات. ئەکرەم سەری لێ شێوا لەجیاتی بڵێ "حاجی فەتاح فەوتی کردووە تکایە بچن بۆ بەر مزگەوت" وتی:
خەڵکی ئاوایی ڕەحمەتی خواتان لێ بێ حاجی فەتاح فووی تێ کردووە تکایە بچن بۆ بەر مزگەوت.
#سەعدی

دایم کە نابێ بترسێی
هەر وەڕێکەوین ترسمان تەواو دەبێ...
دەردی من چۆار دیواری گۆلاو نیە!
دەردی من ژیان لە گەڵ ئەو ماسییانەیە
کە هیچکاتێ بیری دەریا بە زەینیان نەگەیشتووە!!
ئەو کەسەی کە کار دەکا، مافی ژیانی هەیە، وە ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی داهات و تێکۆشانی خەڵکانیتر و تەنبەڵ و تەوەزەل دەست دەکا بە خواردن و خواردنەوە و خۆشڕابواردن دەبێ لە ناو بچێ، ئەگەرنان هەیە، هەموان دەبێ بیخۆن، وەئەگەریش نیە هەموو دەبێ برسی بمێننەوە، دەبێ هەموو لایەک وەکوو یەک هەوڵ بدەن تا نان وەدەست بێ، ئەگەر خۆشبەختی و حەسانەوە هەیە،دەبێ بەشی هەموو لایەک بێ، وە ئەگەریش نیە نابێ بۆ هیچ کەس هەبێ.
دەبێ هەموو وەکوو یەکتر لە ناخۆشی دابن و جیاوازی لە مابەین ئینسانەکان دا نەمێنێ...
#صمد_بهرنگی
(زاده ۲ تیر ۱۳۱۸ تبریز - درگذشت ۹ شهریور ۱۳۴۷ ارسباران)
وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان

کێ دەڵێ بار و دۆخی ئێمە خراپە؟؟!!
ئێستا لە کانادا کیلۆی مریشک ۲.۲ دۆڵارە
بەڵام لێرە بە یەک دۆڵارە
ئەوەی کە لانی کەم داهاتی ئەوان کاتژمێری 13دۆڵارە پێوەندێکی بەئێمەوە نیە!!!!!

/// گرێ کەرەوە ///
پیرە پیاویەکی هەژار وداماو , کوڕ و کچ نەخۆش و هیوا بڕاو , دڵ پڕ خەم و دەرد یەکێ دەرمانی لێی دەویست یەکێ نان و ئاو , یەکێ ئیشتیای هەنگوین و یەکێ داوای شۆرباو , یەک لێفەی نەبوو ئەوی تر کراس و کەوا , زۆر گەڕا بۆ پارۆ نانێ , کەس نەیکوت هانێ , لە هەر دەرگایەکی دا بە ناهومێدی گەڕاوە ,کەس ئاوڕی لێ نەداوە , دەرگایەک نەما لێی نەدا , کەس قڕانێکی پێ نەدا , شەوێ ڕووی کردە ئاشێک , کابرای وەرزێر هێنابووی بارئاشێک , چوو زۆر غەمبار و پەرۆش , وەرزێر دو سێ کاسەی بۆ کردە کۆش , هەژار داوێنی کراسی لێ گرێ دا , نەوەک گەنم بڕژێ لە ڕێ دا , کەیفی ساز دەڕۆیی بە ڕێوە , بیری دەکردەوە کە بیفرۆشێ لە یەک جێوە , دەوا و دەرمان بکڕێ بۆ نەخۆش , هەنگوین بۆ بەیانی و نیسک وماش بۆ شۆرباویەکی خۆش , هەروا دەڕۆیشت لە بەر خۆیەوە دەیکرد دوعا , کە گرێ پوچکەی ژینم بۆ بکەوە خودا ,
چاو لێ دەکا بە دوعا بەدبەختی بۆ ساز بۆ و لە جیات گرێی ژین گرێی داوێنەکەی کراوە , تاکو زانی تەماشای کرد گەنم پاکی ڕژاوە , توڕە دەبێ و دەڵێ من کوتم گرێ پوچکەی ژیانم بکەوە , سەری ماشەری ئاڵۆزم بدەوە , ساڵەهایە کە تۆ خودای , ئەو گرێیە بۆچی هاتی بۆ لای , ئەوە چ کارێک بوو کردت خودایە , نەتزانی ئەوە لەگەڵ گرێی ژیانم جیایە ؟ تاکو بە تۆم ئەسپارد کارو بارم بێ دوکتور ودەرمان مان منداڵی دەردەدارم , هەرچی لەبێژینگ دا دیت ڕژاندتە خۆارێ , نە بۆ هەنگوین ما نە شۆرباوی ئێوارێ , دیسان دەڵێ ئاخر ::
کەی من بە تۆم کوت ئەی یاری زانا و بە هەست
ئەو گرێ بکەوە گەنمم بدە لە دەست
بێ ئاقڵ و نەزان بووم وا پەنام بۆ هێنای
وتم گرێی ژینم بکەوە گەر خودای
گرێ پوچکەی ژیانمت کە بۆ نەکراوە
ئەدی بۆچی دەستت لەو گرێیە داوە ؟!
هەر وا خەمبار لە بەر خۆیەوە قسەی دەکرد و دەیکوت نەمدیوە خودای وەک تۆ , گرێیەکت کردەوە ئەویشت لێ تێک چۆ , ناچار خەریک بوو گەنمی ڕژاو کۆ کاتەوە ,کە دیتی شتێک شۆق دەداتەوە , تەماشای کرد تورەکەیەک زێڕ کەوتۆ لەوێ هەڵیگرتەوە و ئەوجار خەجاڵەت و شەرمەزار , سوجدەی برد بۆ خودا و سەری بردە خۆار , و کوتی من چوزانم تۆ چیت لە دڵ دایە , هەر بەڵایەک نازڵ کەی ڕەحمەتێکی تێدایە , دەنێری بۆ هەر کەس دەردی بێ دەوا , بۆ خۆت دوکتوری و دیکەی مداوا , بێ هێزی دەکەی لەشی ساغ و سەلیم , تا بزانێ کە هەر تۆی خودای حەکیم , سەد دەرگات پێ کردمەوە ئەی خاوەن شکۆ , تا ببینم گەورەیی و ڕێزی تۆ , چاوم لە دەستی خەڵکی بوو بۆ پارویەک نان , خودایە تۆ ئەو هەموویەت گەیاند , گەنمت لێ ڕژاندم زێڕت خستە کۆشم , هەرشتەت بەگەوهەر گۆڕیەوە بۆ دەرمانی نەخۆشم , گەر بتبێ ئاقڵ و تێ گەیشتن برا , لەکوڵ ناکەوێ هیچکات مەنجەڵی خودا ـــــــــــــــ
ۺێعری پروین اعتصامی
هێنانە سەر پەخشان و کوردی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان
🌹🌷🌸🌻🌺🍁💐🌴
https://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

Forwarded from کامل آقابیگ پور
ئۆی مرۆڤ،تۆ کامەیانت
بە دڵە؟
ئەوەی کە دەیهەوێ
بەناوی ئازادی نانەکەت ببڕێ....
یان ئەوەیکە دەیهەوێ
لەهەمبەر نان ئازادیت لێ بستێنێ...؟
وەڵام:
لە پێش دا،تف لە ڕووی کامیان بکەم؟
ئاڵبێر ــ کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
بە دڵە؟
ئەوەی کە دەیهەوێ
بەناوی ئازادی نانەکەت ببڕێ....
یان ئەوەیکە دەیهەوێ
لەهەمبەر نان ئازادیت لێ بستێنێ...؟
وەڵام:
لە پێش دا،تف لە ڕووی کامیان بکەم؟
ئاڵبێر ــ کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
ناکرێ ئەم ژنە شکست بدەی....!
ژنێک کە دەتوانێ بە گمەی کۆترە شینکە و قڕەی بۆق وەچەقڵەسەما کەوێ،
ژنێک کە دەتوانێ بە پیاڵە چایەکی تازە دەمکراوی،حاڵی تاک تاکی خێزانەکەی خۆش بکاتەوە،
ژنێک کە دەتوانێ هاوکات دروومان بکات و گوێش بداتە مەولانا،
ژنێک کە دەتوانێ هاوکات لەگەڵ خودا قسە بکات و قاوەش بنۆشێ،
ژنێک کە دەتوانێ ئەوەندە گۆرانی "بۆی باران" بچڕێ کە مەزرای گەنمی کەزیەکانی بۆنی باران بگرێ،
ژنێک کە دەتوانێ لەکاتی شوشتنی قاپ و قاچاغ دا بچێتە دەریا و دارستان بێ ئەوەیکە لەوێ بوونی بێت،
ژنێک کە دەتوانێ بەدەنگی بەرز بیر بکاتەوە،
ژنێک کە سەما دەکا و چۆپی دەکێشێ؛
هەر ئەو ژنەیە کە کەس ناتوانی شکستی بدات....

ناسرخوسرەو تا چل ساڵەی شەرابی نۆشی........
لە تەمەنی چل ساڵی دا خەونی حەجی بینی و بوو بە پیاوێکی ئایینی و سەفەری حەجی کرد.........
پێنج جاران سەفەری حەجی کرد کە سەرجەم پازدە ساڵی تەمەنی لە سەفەری حەج دا ڕابوارد......
پاش پێنج سەفەر، ئیدی بۆ حەج نەڕۆیشت! خەڵک پێیان گوت ئیتر بۆ ناچی بۆ حەج؟
گوتی لە ئاخرین سەفەرم دا بۆ حەج لەنیوەی ڕێگادا یەکێ لە هاوسەفەران خواردنی پێ نابێ و لە ڕووی نەدەهات داوا لە کەس بکا.......
بینیم بە یەکجاری خەریکە لە برسان دەمرێ، خورمایەکم پێبوو دامێ خواردی و هێزی هاتەوە بەرخۆ........
لەو کاتەدا لەناکاو هەستم کرد تەوافی کەعبە دەکەم.

وەستاقادر
ئەوکەسەی وەستایەکی کارامەی دیواری بەرد بوو
ئەو دیوارانەی ئەو بەبەرد هەڵیدەچنین ... هێندە ڕێک و پێک و جوان بوون ئێستاش و ڕەنگە تا سەدەو چاخە دوورەکان هەر بە جوانی و ڕاوەستاوی بمێننەوە...
وەستای بەرد بوو... بوو بەبەردو ئێستا پەیکەری بەردینی جێی سرنج و ڕێزو ڕامان و تێڕوانینە...
پەیکەری بەردینی وەستا قادر... هێمای ئەو لەش و لارەو قەڵافەتەیەتی کە ڕۆژگارێکی دوورو درێژ لەتێکۆشانی ژیان دا شل و بێ هێزو ماندوو نەبوو ...
ئەو لەش و پەیکەرەی کە ژاری کیمیایی نەیتوانی بێ بڕستی کاو لەپێی بخا، بەڵام مەرگی بەکۆمەڵی هاوژین و ڕۆڵەکانی و ون و بێ سەروشوێن بوونی کجە ژیان ناوەکەی کە لە نەخۆشخانەی تەورێز لێی ون بوو و هەرگیز نەیدیتەوە... وای له وەستاکرد بە مردووییش پەیەکەرێکی بەردینی بۆ داتاشن و ورەی پۆڵایینی لە هێمای پەیکەرێک دا بە نەوەکانی نوێ بناسێنن و ئەو پەیکەرەش ببێتە هێمای خۆڕاگری
وەستاقادر هەتا مابوو مەچەک و بازووی هاوڕێی بەردبوو... بەڵام بەمردووییش بووبەبەرد...!!!
حاجی عەبدۆڵڵاحەمزە

attach 📎
وەستاقادر....؟؟؟
وەستاقادری ڕەشه رمێ ئەوکەسەی کەدەست وبازو ومەچەکی لەماوەی ژیانی دا هەرلەمێرمنداڵی تا ئەوساڵانەش سەرەڕای کەندوکۆسپ و
تەوژمی دەروونی لەدەست دانی خۆشەویستانی وەک ژن ومنداڵان و بێ سەروشوێن بوونی کۆرپەی تازەلەدایک بوی به ناوی ژیان ،هەڵگری قوڕسایی گاشەبە ردەکان بۆسە ر دیوارەبەرزەکان بووکەلەو چوار دیوارانەدا هیواکان چەکەرە یان دەکرد و ئامانجەکان نیشانە دەکران وجەستە و دڵ ودەروونەکان لێک نزیک دەبونە وە
وەستاقادرخاوەن وورەیەکی بەرزو دان بەخۆداگروهەڵگری باری قووڕسی کۆستێکی هێندەمەزن بوو کەهەرچەنددروونی وەک گڕکانێکی ئاگرین دەهەژاولەشی وەک سووتەمەنی وئاوردوی نێوئاگردانێکی قووڵ وگەورەڕێک دەهات نەی دەهێشت ئەوگەل وکۆمەڵگایەی تێی دا دەژیالەقەڵافەتی ڕواڵەتی ئەونیگەرانی و ناخۆشیانە بخوێننەوە،چونکە
مەگەرئەوانەی دەردی هاوچەشنی ئەویان هەبوودەنا کەم کەس دەرکی بەئێش وئازاری وەستا قادردەکرد.
وەستاقادرسەرەڕای لەدەست دانی پۆلێک خۆشەویست ئێستاش بەهیوای دیتنەوەوگەڕانەی کێژۆڵەی "ژیان" ناوی وون بوی هیوای بەژیان بوو هەمووڕۆژێک لە سووچێکی شار ولەگوێسوانەی بانێکەوەدەستی بۆ چاوەکزبووەکانی دەکردەکەپروسەیوان ولەڕێگاپڕپێچ و درێژوباریکەکانی سەردەشتی دەڕوانی ئاخۆکەی "ژیان"ی بێ نازی بگەڕێتەوەو بۆن وبەرامەی دایک وخوشک وبراکانی مردوی بە سیپەلکەسووتاوەکانی بگەیەنی و دووایین "سالبۆتامۆل"ی به هەناسەداهەڵمژی! کاروزەحمەتی ساڵانی تەمەنی نە یکووشت!لەدەست دانی هاوسەرەکەی نەیکووشت!مه رگی جگەرگۆشەکانی نەیکووشت!ئەوە چاوەڕوانی بووکووشتی ...! چاوەڕووانی"ژیان"ی کچی!چاوەڕووانی "ژیانێکی"کەم دیتراو!چاوەڕووانی ژیانێک که دەبێ ژیانی لەدەست دابێ یا لەباوەشی دایک وباوکێکی نامۆداگەورەبووبێ کووشتی!
بۆیەقەڵافەت وبەرزەباڵایی کەسێک کەکێوی وورەبوو... "بوڵفەت"و "هۆینەماڵ" و"نۆڕ" و"زەردکە"و"هوومل"بوو له ژیرباڕی چاوەڕووانی ژیان دا تخێڵ بوو بۆ
هەمیشه وەک کێوی بەرزی وورە لەیادوبیرەوەریەکان ولەفیلم و
دۆکیۆمێنتەکانی نێودڵی خەڵک و
سەفحەی تەلەفزیۆن ولاپەڕەکانی ڕایە ڵەکانی ئینترنێت ولەئارشیوی کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی شیمیایی کراوان دامایەوەو... بووبه مێژووووووو بووبەکێلێکی گەورەی گۆڕستانی هێمای ستەم لێکراویمان...
ڕۆحی وەستاقادربۆ هە میشەلەئاسمانی نیشتیمان داولە چرکەساتەکانی مێژووداولەڕۆژی پەسلان وپرسینەوەدا دەڵێ:
ئەی مەرگ وەرە ژیان کووشتمی...!
*
حاجی عبدالله حەمزه

Seyr ekey
#لوکه
#سیر_اکی
دیاری خاتوونی بەڕێز دڵنیا لە بانە