#مامۆستا_قانع
#کوشت_و_بڕ
سەر لە نوێ،وا مەکینەیی ئەفساد
کەوتە ئیش یەعنی دەستی ئیستیبداد
سەر لە نوێ نۆکەرانی ئیستیعمار
قاپیە وانانی مەرکەزی(دۆلار)
سەر لە نوێ چنگی رجعیەی غەددار
سوور کراوە بە خوێن کچانی هەژار
سەر لە نوێ تەختی گەندەڵی تاران
هاتەوە کایە بۆ ئەجەل باران
چەندە زیندانی سەختی پڕ ئەندێش
بوونە مەڵبەندی چینی زەحمە تکێش
بیری ڕۆشن خەڵاتی(لێدان)ە
نیشتەجێی کونجی تاری زیندانە
لاوی ئازادیخوا ئەناڵێنێ
کەی بێ تۆڵەی وڵاتی بستێنێ
موعتەقەل لیپ و بەندیخانە پڕە
پیاوی زانا،تەووژمی فیکری سڕە
سەربەسەر ئەم وڵاتە خوێناوە
شەربەتی شادی مەرگ و زوخاوە
شەق وەشاندن شیعاری قانوونە
(فیکری میللی)زەبوون و مەفتوونە
جوان و پیر لە ژیان هەراسانە
دەک بەلەحنەت بێ،حوکمی شاهانە
هەر لەسەر ئەمری حەزرەتی دۆلار
لاوە کانمان کران بە عیبرەتی شار
چیت نەکرد؟ئەی دۆلار و ئستەرلین؟!
خوێن ڕژانن کرا،بە پەیڕەوی ژین
چیت نەکرد ئەی گرۆی خیانەتکار؟
بەسەرا سەر وڵات و خەلکی هەژار
گوێگرە!پێت ئەڵێم ، کە ئەم خاکە
گۆڕی تەیموورو قەبری زوحاکە
کۆمەڵان هێزی تۆڵە پێک دێنن
حوکمی(دۆڵار و شا)ئەڕوخێنن
کاناڵی #مامۆستا_قانع👇
https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ
👏8👍5❤2💯2
تەنیایی بووە بە گۆچانم
منێ کە بەردەوام
لە دشتیی خەڵک
هەڵدەنووتم
تەنیایی نەبێ،
بە چی خۆم بگرمەوە؟
نازانم!!
#بیلال_ئەمینی
ــــــــــــــــــــــــــــ
منێ کە بەردەوام
لە دشتیی خەڵک
هەڵدەنووتم
تەنیایی نەبێ،
بە چی خۆم بگرمەوە؟
نازانم!!
#بیلال_ئەمینی
ــــــــــــــــــــــــــــ
💔10❤1👍1
پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۳٦)
حەبەش سەداقەت، شامی و شەئامەت
مەلا و چرووکی، زەنگی و حەماقەت
کورت و فیتنەیی،درێژی بێهۆش
لە دوو جەژنان بوو شێخی نوێژفرۆش
ئاین و ئۆینی مووزەردی چاوکاڵ
شەهوەت پەرەستی ڕەشی ڕوو بەخاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁

👍6
ئەو کاتەی کە پیاو
خۆشەویستی ژنێک نادرکێنێ،
هەموو شتێک لە کیس ئەدا...!!!
#جین_ئاستن
ـــــــــــــــــــــــ
خۆشەویستی ژنێک نادرکێنێ،
هەموو شتێک لە کیس ئەدا...!!!
#جین_ئاستن
ـــــــــــــــــــــــ
👍21👎2💔1
گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم
عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم
تەبیبی من دەبێ دەخڵی هەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم!
#نالی
ــــــــــ

👍10❤7💔5👏2
ڕەنگە جار جار
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات،
بەڵام من هەر تۆم
خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم
درێژتر بێ لە باڵات...!!!
#لەتیف_هەڵمەت
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات،
بەڵام من هەر تۆم
خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم
درێژتر بێ لە باڵات...!!!
#لەتیف_هەڵمەت
ــــــــــــــــــــــــــــــ
❤18💔2😍1
پەندەکانی #پیرەمێرد،بەشی(۱۳۷)
کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب
بەنگ و کەساسی دەوڵەت و شەراب
جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ
شێخ وتەفرەقە،زەنگەنە بۆگەڕ
پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکن
شوان و دزەیی لەناویان ئەکەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب
بەنگ و کەساسی دەوڵەت و شەراب
جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ
شێخ وتەفرەقە،زەنگەنە بۆگەڕ
پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکن
شوان و دزەیی لەناویان ئەکەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
👍6❤1
دیکتاتۆران
<unknown>
بەرهەمێ لە گرووپی ژیانەوەی سەقز
پێشکەش بە شۆڕشی ژینا
و سەرجەم شەهیدەکانی ئەو شۆڕشە پیرۆزە و بنەماڵەکانیان🌹
پێشکەش بە شۆڕشی ژینا
و سەرجەم شەهیدەکانی ئەو شۆڕشە پیرۆزە و بنەماڵەکانیان🌹
❤🔥11👍4👎3❤2
ئەزانی بۆ دنیای شێعرم..هەر پاییزە، هەر زریانە؟؟
من تەنیا پاییز شک ئەبەم، پاییز بۆ من نیشتمانە
خۆم غوربەتم، لێم مەپرسە چییە غوربەت؟
ژیانی من ئاوارەیی وتەنیایی و لێک دابڕانە...!!!!
#محەممەد_عومەر_عوسمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
من تەنیا پاییز شک ئەبەم، پاییز بۆ من نیشتمانە
خۆم غوربەتم، لێم مەپرسە چییە غوربەت؟
ژیانی من ئاوارەیی وتەنیایی و لێک دابڕانە...!!!!
#محەممەد_عومەر_عوسمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💔21👍5❤3👏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
👍12😢10❤2😐1
پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۳٨)
بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن
سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن
بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحمەتە
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە
وەختێ ئەتوانی بەگژ مندا بێی
بۆ بەرهەڵستی زۆری من بشێی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن
سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن
بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحمەتە
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە
وەختێ ئەتوانی بەگژ مندا بێی
بۆ بەرهەڵستی زۆری من بشێی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
👍4❤3
👍16👎10😐2
عەجەب ماوم لە بەختی نەگبەت و شوومم لە لام وایە
ئەگەر بچمە بەهەشتیش هەروەها داماو و دڵتەنگم...!!!
#شاهۆ
ـــــــــ
ئەگەر بچمە بەهەشتیش هەروەها داماو و دڵتەنگم...!!!
#شاهۆ
ـــــــــ
💔13👍5❤4👎2😐1
گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
بزەیەک بوو لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ...!!!!
#پەشێو
ــــــــــــــــ
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
بزەیەک بوو لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ...!!!!
#پەشێو
ــــــــــــــــ
💔17👍13❤12😍2
پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۳۹)
پێ لە مار مەنێ هەر چەند سڕیش بێ
مەچۆ ڕێی بەراز لە ڕەو بڕیش بێ
تەنها گاجووتێ زیان دەنوێنێ
کەچی گاگەلێ تێوە ئەگڵێنێ
ئێستا من بۆیە ناوم پورێیە
خەتا سوورێیە و لە خۆم دوورێیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
پێ لە مار مەنێ هەر چەند سڕیش بێ
مەچۆ ڕێی بەراز لە ڕەو بڕیش بێ
تەنها گاجووتێ زیان دەنوێنێ
کەچی گاگەلێ تێوە ئەگڵێنێ
ئێستا من بۆیە ناوم پورێیە
خەتا سوورێیە و لە خۆم دوورێیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://tttttt.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
👍12❤1
نەبوو ڕۆژێ لەکوردستان سەرۆکێ یاخۆ خەمخوارێ
هەمیشە بۆ ئەبێ کوردان بەڵاو ناسۆری لێ بارێ
ئەگەر مردم لەسەر قەبرم بنووسن توخوا یاران
شەهیدی عیشقی میللەت بووی کەچی نەتدی پەلامارێ
هەمیشە بۆ ئەبێ کوردان بەڵاو ناسۆری لێ بارێ
ئەگەر مردم لەسەر قەبرم بنووسن توخوا یاران
شەهیدی عیشقی میللەت بووی کەچی نەتدی پەلامارێ
#قانع
ــــــــــــ
❤43
مامۆستا قانع
ئێستە تۆ ماسییەکان دەخۆی یان ماسییەکان تۆ دەخۆن؟؟؟ ماڵاوا هاوڕێ ماڵاوا برا زرێباریش خۆشی ویستی بۆیە لە باوەشی گرتی و نەیدایتەوە پێمان. بە ماسییەکان بڵێ باسی جەلالی ئالی ئەحەمەدت بۆ بکەن، تۆ بڵێی ماسییەکان لەسەر بیرۆکەی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات وەک من و تۆ ناکۆک بن؟…
ماڵئاوا میلاد..
ماڵئاوا برا
ماڵئاوا هاوڕێ...
فەردین زرێبار خنکاندی و تۆش...
نەجاتت بوو بە دەس ئێش و تاران و نەخۆشخانە و دوکتۆر...بەڵام ئێمە تازە لە بێ تۆیی قەد ڕزگارمان نابێ!
دار و نەدارێ کە لەم دنیا بردت "ماچێکـــ" بوو!
هەڤاڵ هۆزان! کوردستانت بەجێهێشت و"قانع"یش...
دوای تـۆ ئیتر لێرە کەس خەبات ناکات.
سڵاوی ئێمە بە فەردین و ماسیەکان بگەیەنە...

💔64😢25👍8😭7❤4🥰1