ْشیرینەکەم...
من فەرهاد نیم
نەخشت لە سەر بەرد هەڵکەنم.
شەتڵی عەشقی تۆم لە دەروونما چاندووە
وەرە جارێ،
سەرت بنە بە سینگمەوە
ترپەکانی دڵم هەموو
هەر ناوی تۆن
بە جێگەی بەرد
تۆم لە تاقەوسانی دڵما نەخشاندووە...
#مامۆستا_مالەکشا
🍃🌸 @koord4
من فەرهاد نیم
نەخشت لە سەر بەرد هەڵکەنم.
شەتڵی عەشقی تۆم لە دەروونما چاندووە
وەرە جارێ،
سەرت بنە بە سینگمەوە
ترپەکانی دڵم هەموو
هەر ناوی تۆن
بە جێگەی بەرد
تۆم لە تاقەوسانی دڵما نەخشاندووە...
#مامۆستا_مالەکشا
🍃🌸 @koord4
❤2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ْ
▪️ڕوخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە ٧۵ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە
زانایان بەشێوەی سێ دووری ڕووخساری ژنێکی نیاندەرتاڵیان دروست کردووە کە پێشتر ئێسک و پروسکەکەی لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێمی کوردستان دۆزرابووەوە.
ئێسک و پروسکەکە کاتێک دۆزرایەوە کە تەخت بووبوو و هەروەها ورد و خاش بووبوو، بەڵام بەیەکەوە نران و بە ڕێگەی دیجیتاڵی و سێ دووری، کەلەسەرەکە چاپ کرا.
نیاندەرتاڵەکان کە بە خزمە کۆنەکانی مرۆڤ دادەنرێن و ۴۰ هەزار ساڵە نەماون، ئێستا بەهۆی ئەم هەوڵەی زانایانەوە کە نێتفلیکس کردوویەتی بە دۆکیۆمێنتارییەک، دەتوانین بزانین شێوەیان چۆن بووە.
لە ئەشکەوتی شانەدەر پاشماوەی لانیکەم ١٠ پیاو و ژن و منداڵی نیاندەرتاڵ لە ساڵانی دا دۆزرایەوە. شانەدەر بەیەكێک لە شوێنە گرنگەکان دادەنرێت بەو پێەی تێگەیشتنی زانایانی گۆڕی بەوەی نیاندەرتاڵەکان تەنها کەسانی سەرەتایی نەبوون، بەڵکو ڕێوڕەسمی ناشتنیان هەبووە و پێدەچێت خاوەنی ئاینیش بووبن.
سەرچاوە: دەنگی ئامریکا

ئـا وێنەی ئـازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە
س وێنەی سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی
خ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات
کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان
ی وێنەی یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی...!
✍ #مامۆستا_شەریف
ئـا وێنەی ئـازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە
س وێنەی سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی
خ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات
کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان
ی وێنەی یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی...!
✍ #مامۆستا_شەریف
👍4
ْ
ڕۆژێک ڕەمەزان بوو، مام هێمن لە هەولێرەوە بەرەو باڵەکایەتی دێت. لە ناو ماشێندا جغارەیەک دادەگیرسێنێ. هەرچی دە ماشێنەکەدان - ڕانندەش دەگەڵ - بە گژیدا دێن:
- پیرەمێرد! پێت لەسەر لێوی قەبرە! لە خودا ناترسی و بەو ڕەمەزانەتییە ڕۆژوو دەشکێنی؟
- بۆ چی کاکە ئێوە پێتان وایە من کێم؟
- چوزانین؟ پیرەمێردێکی و بەڕۆژوو نیت.
- کاکە من فەلەم؛ باوکی فەڕانسۆ حەریریم! کوڕم حاکمە لە گەڵاڵە و دەچم سەری دەدەم!
- ئەی، مامە دەبێ بمانبەخشی! نەمانزانی!
هێمن دەیگوت ئەو جار جغارەیان بۆ دادەگیرساندم و دەیاندامێ؛ ئاویان بۆ دەهێنام کە نەوەک حاکمی کوڕم بزانێ و لێیان تووڕە بێ! فەڕانسوا نەقڵەکەی بیستبۆوە و ببووە مایەی پێکەنین و ئێستاش هەر دەڵێ: «هێمنی باوکم!».
#وینە ھێمن ، فەڕانسۆ ، ھەژار
#هەژار_چێشتی_مجێور ل ٤٦١

Audio
هونەرمەندی کۆچکردووی شنۆیی
مامۆستا قادر مامەندی
دێم بۆ دیدەنیت
مامۆستا قادر مامەندی
دێم بۆ دیدەنیت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ْ
🔴دەنگێکی شاز
ئەو شەقامەیی چەندە پیربم
هێشتا ئەمناسێتەوە
چەن ڕۆژانێ من و دڵبەر
لەمبەر و لەوبەریەوە...
بیرت دەکەم....
🔴دەنگێکی شاز
ئەو شەقامەیی چەندە پیربم
هێشتا ئەمناسێتەوە
چەن ڕۆژانێ من و دڵبەر
لەمبەر و لەوبەریەوە...
بیرت دەکەم....
🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ْ
بیرەوری مام قادر له بەزمی شایی و زەماوەندەی دەورانی لاوی
کاک قادری بزروو باسی بەزمی سەرشایی خۆی و کاک حەسەنی ئامینە کەیفەی دەکات
بیرەوری مام قادر له بەزمی شایی و زەماوەندەی دەورانی لاوی
کاک قادری بزروو باسی بەزمی سەرشایی خۆی و کاک حەسەنی ئامینە کەیفەی دەکات
❤1
ْ
خەوم بینی،
من ھەور بووم و تۆ تینوو بووی
تک تک ئەتکامە گەرووی تامەزرۆی تەمتەوە
خەوم بینی،
بووم بە خۆر و
ڕژامە ناو دارستانی پەرچەمتەوە...
#لەتیف_هەڵمەت
🍃🌸 @koord4
خەوم بینی،
من ھەور بووم و تۆ تینوو بووی
تک تک ئەتکامە گەرووی تامەزرۆی تەمتەوە
خەوم بینی،
بووم بە خۆر و
ڕژامە ناو دارستانی پەرچەمتەوە...
#لەتیف_هەڵمەت
🍃🌸 @koord4
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#کابوکێ
کابوکێ لێلێ ، کابوکێ لێلێ
کابوکێ سورم وای وای
دهردی خنجهر ئاسانه
دهردی دڵ زور گرانه
ئهز عاشقم لێلێ
کچکه کوردم وای وای
کابوکێ لێلێ ، کابوکێ لێلێ
کابوکێ سورم وای وای
دهردی خنجهر ئاسانه
دهردی دڵ زور گرانه
ئهز عاشقم لێلێ
کچکه کوردم وای وای
ْ
ڕێگە سەخت و پڕ لە كەند و هەڵدێرە و گەوە
هەر دەبێ ببزووم،دەبێ بكێشم،وچانی لێ نەدەم
من بەرەو ئاسۆ،بەرەو رووناكی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریكی دەخشێم،پاڵ وە شەیتانێ دەدەم!
” #مامۆستا_هێمن”

🥰1
گیان فیدا
👍3
ْ
🔵 شەهیـــــد .!
من لە نێو جەرگەی کوردستان
تۆش لە دەرەوەی نیشتمان
پێکەوە پشتی یەک بگرین
بۆ گەل بژین، بۆ خاک بمرین
کۆڵ نادەم بۆ تۆی داگیرکەر
ڕێی پێشەوام ئەگرمەبەر .!
✍ ڕاوێــــــژ
#وێنە: شەهید شیخ ئازاد شەهابی
🔵 شەهیـــــد .!
من لە نێو جەرگەی کوردستان
تۆش لە دەرەوەی نیشتمان
پێکەوە پشتی یەک بگرین
بۆ گەل بژین، بۆ خاک بمرین
کۆڵ نادەم بۆ تۆی داگیرکەر
ڕێی پێشەوام ئەگرمەبەر .!
✍ ڕاوێــــــژ
#وێنە: شەهید شیخ ئازاد شەهابی
👍3❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ْ
وتەكانی برای شێخ ئازاد شەهابی لە كاتی بەخاكسپاردنیدا
شێخ ئازاد ئەگەرچی پیاوێكی ئایینی بوو بەڵام كوردێكی نیشتمانپەروەر بوو
هەمیشەش ئەم شێعرەی هێمنی دەگوتەوە كە:
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن