دووربین :: dorbeen.co
ئەلیۆر لیڤی، نووسەری ئیسرائیلی لە کەناڵی عیبری "کان": "سەنوار بووەتە ئەفسانە، تیرۆرکردنیشی هیچ لەبارودۆخەکە ناگۆڕێت، ئێمە وەک 'ئیسرائیلییەکان' ئاڵۆزە لە حەماس تێبگەین."
شیکاری پێگەی دووربین:
ئەم لێدوانە چەند خاڵێکی گرنگ دەردەخات:
- ڕۆڵی سەنوار: وشەی "ئەفسانە" بەکارهێنراوە بۆ وەسفکردنی سەنوار، کە ئاماژەیە بۆ کاریگەری و ناوبانگی ئەو لە نێو خەڵک و لایەنگرانی حەماسدا. ئەمەش نیشانی دەدات کە سەنوار تەنها سەرکردەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو بووەتە هێمایەکی گەورەتر.
- کاریگەری تیرۆرکردن: لێدوانەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تیرۆرکردنی سەنوار کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت لەسەر پێگە و کاریگەری ئەو. ئەمەش دەکرێت وەک دانپێدانانێک سەیر بکرێت کە کوشتنی سەرکردەکان بە تەنها ناتوانێت بزووتنەوەیەک یان بیرۆکەیەک لەناو ببات.
- تێنەگەیشتن لە حەماس: دانپێدانانێکی گرنگە کە بە ئاشکرا دەڵێت ئیسرائیلییەکان زەحمەتە لە حەماس تێبگەن. ئەمە ئاماژەیە بۆ بۆشاییەکی کولتووری و ئایدۆلۆژی کە ڕێگرە لە تێگەیشتنی تەواو لەو بزاوتە فیکری و کۆمەڵکاری و سەربازییە.
- دەرەنجامە ستراتیژییەکان: ئەم لێدوانە دەکرێت وەک ڕەخنەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ستراتیژی ئیسرائیل سەیر بکرێت، کە پشت بە تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەبەستێت. پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە ئیسرائیل ڕێگەچارەی دیکە بدۆزێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس.
- کاریگەری میدیایی: ئەوەی ئەم لێدوانە لە کەناڵێکی عیبری بڵاو کراوەتەوە، نیشانەی ئەوەیە کە لە ناو کۆمەڵگای ئیسرائیلیدا دەنگی جیاواز و ڕەخنەگرانە هەیە سەبارەت بە سیاسەتەکانی حکومەت.
بە کورتی، ئەم لێدوانە ئاڵۆزی دۆخەکە و سنوورداری ستراتیژی ئێستای ئیسرائیل دەردەخات لە مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس و سەرکردەکانی، ئەوی گرنگە بۆ حەماس بتوانێت لەسەر سیاسەتی حەکیمانەی خۆی بەردەوامبێ و لەڕووبەڕووبووەوەدا توندوتیژبێ.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساتی بۆردومانكردنی ئهو خانووهی كه سهركرده جوامێره سهرڕاستهكهی ئوممهتی تێدا شههیدكرا.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەربازی قەسام| لەناوبردنی تانکی "مێرکاڤا"ی ئیسرائیلی بە تەقەمەنیی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، پێشکەش بە گیانی پاکی سەرکردەی سەرڕاست یەحیا سینوار، کە لەڕووبەڕوونەوەی دوژمندا شەهیدکرا.
پێگەی دووربین
@durbeen
پێگەی دووربین
@durbeen
دووربین :: dorbeen.co
ناساندنی هزروبیری سیاسی گولهن ئامادهكردنی: پێگهی دووربین
ناساندنی_هزرو_بیری_سیاسیی_گـولهن.pdf
544.9 KB
بههۆی زۆری راپۆرتهكه بهباشمان زانی بهشێوه pdf بیخهینه بهردهستی خوێنهرانی بهڕێزمان.
لهم ڕاپۆرتهدا به پوختی تیشك دهخهینه سهر چهند لایهنێكی (بیری سیاسیی فهتحوڵا گوڵهن) لهچوارچێوهی ئهم خاڵانهی خوارهوه:
- هزرو بیروباوهڕهكانی فهتحوڵا گولهن.
- هزرو هۆشی گولهن لهسهر ڕێكخراوه جیهادییهكان و ڕێكخراوه ئیسلامیی و ڕێچكه سۆفیگهرییهكانهوه.
- پهیوهندیی و سهردانییهكانی لهگهڵ پاپای ڤاتیكان.
- پهیوندی گولهن و گولهنییهكان لهگهڵ ئهردۆغان و ئاكپارتی.
- داڵدهدانی ئهمریكا بۆ گولهن
- دیدو بۆچوونی لهسهر كهمال ئهتاتورك.
- بۆچوونی فهتحوڵا گولهن له پرسی كوردو دهوڵهتی كورستان.
@durbeen
لهم ڕاپۆرتهدا به پوختی تیشك دهخهینه سهر چهند لایهنێكی (بیری سیاسیی فهتحوڵا گوڵهن) لهچوارچێوهی ئهم خاڵانهی خوارهوه:
- هزرو بیروباوهڕهكانی فهتحوڵا گولهن.
- هزرو هۆشی گولهن لهسهر ڕێكخراوه جیهادییهكان و ڕێكخراوه ئیسلامیی و ڕێچكه سۆفیگهرییهكانهوه.
- پهیوهندیی و سهردانییهكانی لهگهڵ پاپای ڤاتیكان.
- پهیوندی گولهن و گولهنییهكان لهگهڵ ئهردۆغان و ئاكپارتی.
- داڵدهدانی ئهمریكا بۆ گولهن
- دیدو بۆچوونی لهسهر كهمال ئهتاتورك.
- بۆچوونی فهتحوڵا گولهن له پرسی كوردو دهوڵهتی كورستان.
@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زیانەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی نەتەنیاهۆ، بەهۆی هێرشی درۆنی حیزبوڵڵاوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەسسام لە ڕاوکردن بەردەوامە!
ڤیدیۆی تێکشکاندنی تانکێکی مێرکاڤای ئیسرائیلی بە بۆمبێکی بەهێز لە ناوچەی تەل ئەلزەعتەر لە ڕۆژهەڵاتی جەبەلیای باکووری غەززە لەلایەن کەتیبەکانی قەسامەوە.

کێ لەدوای سینوار سەرکردایەتی شەڕ دەکات؟!
تاهیر نونو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئاشکرای کرد کە دوای شەهید بوونی یەحیا سینوار، کێ جەنگەکان لە کەرتی غەزە بەڕێوە دەبات،.
لە چاوپێکەوتێنکی تەلەفزیۆنی شەوی سێشەممە، ڕایگەیاند کە محەمەد زیف، سەرۆکی باڵی سەربازی حەماس، لە کەرتی غەزە ئامادەیە و سەرجەم وردەکارییەکانی جەنگەکە بەڕێوە دەبات.
ئاماژەی بەوە کرد کە "زیف" هەموو کەتیبەکان لە ڕەفەحەوە تا بێت حانون بەڕێوە دەبات، و جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی وەک فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی قەسام.
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری بزووتنەوەکە، ڕوونی کردەوە کە "حەماس" دابەش کراوە بۆ چەند ناوچە و نووسینگەی تایبەت، وەک پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن و هتد.
هەروەها وتی: "ئەمە بزووتنەوەیەکی دامەزراوەییە، ڕێبەرایەتییەکی کارای هەیە، و ئەگەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەش نەمێنێت، ڕێبەران و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەر یەکەیان لە پسپۆڕیەتی خۆیاندا بەردەوام دەبن لە جێبەجێ کردنی پلانی داڕێژراو."

بەرگریکاران؛ چۆن ئەفەسەری ئیسرائیلی "دەقسە"یان لەناوبرد؟ پێگەی دووربین
بەرگریکاران؛ چۆن ئەفەسەری ئیسرائیلی "دەقسە"یان لەناوبرد؟
بەرگریکارانی فەلەستینی، وردەکاریی ئەو کردەوەیەیان ئاشکرا کرد کە بووە هۆی کوشتنی فەرماندەی تیپی ٤٠١ی سوپای داگیرکەری ئیسرائیلی، کەپلەی سەرهەنگی هەبووەو ناوی ئیحسان دەقسەبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جوامێرانی قەسام دوای گەڕانەوەیان لە بەرەکانی شەڕ، ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ، بە بۆمبێک گروپێکی فەرماندەیی پیادەی ئیسرائیلییان لە ناوچەی فالوجا لە ڕۆژئاوای کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەزە بەئامجگرت و لەئاکامدا تەقاندییانەوە.
ئیسرائیلییەکان لەڕۆژی سێشەممە تەرمی ئیحسان دەقسەی کوژراویان، کە سەر بە تایفەی دروزە، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری یۆئاڤ گالانت بەڕێ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند کە فەرماندەی تیپی ٤٠١ سەرهەنگ دەقسە لە شەڕەکانی جەبالیادا کوژراوە، لە کاتێکدا ڕادیۆی سوپا وتی سەرهەنگەکە لەگەڵ ٣ ئەفسەری تردا لە دوو تانکدا بوون و کاتێک ٢٠ مەتر لە تانکەکە دوور کەوتەوە بە تەقینەوەی بۆمبێک کوژرا.
ڕادیۆکە پشتڕاستی کردەوە کە لەم ڕووداوەدا ٣ ئەفسەری تریش بریندار بوون، لەوانە جێگری فەرماندەی فیرقەی ١٦٢ و فەرماندەی کەتیبەی ٥٢.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە دەقسە باڵاترین پلەی سەربازی بوو کە لە شەڕی وشکانیی غەزەدا کوژرا لە سەرەتای شەڕی "لافاوی ئەقسا"وە، چونکە ئەو فەرماندەی تیپی ٤٠١ی زرێپۆشی سەر بە فیرقەی ١٦٢ بوو، کە گرنگترین تیپی هەڵبژاردەی زرێپۆشی سوپای ئیسرائیلە و بە تیپی "پاژنەی پۆڵا" ناسراوە.
بەیانی ئەمڕۆ، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگری ڕائید مەئیر بیدەرمانی وەک فەرماندەی تیپی زرێپۆشی ٤٠١ دیاری کردووە، لە شوێنی دەقسە.

ڕاسپاردە و وەسیەتنامەی یەحیا سینوار
ڕاسپاردە و وەسیەتنامەی یەحیا سینوار
لە وەسیەتنامە دەستنووسەکەیدا دەفەرموێت:
من یەحیا کوڕی ئەو پەنابەرەم کە دەربەدەری کرد بە نیشتمانێکی کاتی، خەونێکی کردە جەنگێکی ئەبەدی.
لە کاتێکدا ئەم قسانە دەنووسم، هەموو ئەو چرکە ساتەی لە ژیانمدا تێپەڕیوە لە ئەندێشەمدا ئامادە دەکەم: لە منداڵیمەوە لە کوچە و کۆڵانەکاندا، تا ساڵانی دوور و درێژی زیندانیکردنم، تا هەموو دڵۆپە خوێنێک کە لەسەر خاکی ئەم زەوییە ڕژاوە.
من لە ساڵی ١٩٦٢ لە کەمپی خان یونس لەدایک بووم، لە سەردەمێکدا فەلەستین یادگەيەکی دڕاو و نەخشەيەکی لەبیرکراو و فڕێدراوو بوو لەسەر مێزی سیاسەتمەدارەکان.
من ئەو پیاوەم کە ژیانم لە نێوان ئاگر و ژيلەمۆ چنيوە، هەر زوو تێگەیشتم کە ژیانی ژێر دەستەيی جگە لە زیندانيی هەمیشەیی واتايەکی تری نییە.
هەر لە سەرەتای تەمەنمەوە زانیم کە ژیان لەم خاک و نيشتمانەدا ئاسایی نییە، هەرکەس لێرە لەدایک بێت دەبێت چەکێکی لە شکاننەهاتوو لە دڵیدا هەڵبگرێت، لەوەش تێبگات کە ڕێگای ئازادی زۆر دوور و درێژە.
ئامۆژگاری و ڕاسپاردەم بۆ ئێوە لێرەوە دەست پێدەکات، لەو منداڵەوە کە یەکەم بەردی بە ڕووی داگیرکەردا هاويشتووە، ئەو مناڵەی فێرکراوە کە بەرد ئەو وشە سەرەتاييانەن کە ئێمە لە بەرامبەر جیهانێکدا دەیڵێین، لە بەرامبەر برینەکانمان کەڕ و بێدەنگ وەستاوە.
لە شەقامەکانی غەززە فێربووم مرۆڤ بە ساڵەکانی تەمەنی ناپێورێت، بەڵکو بەو شتانە دەپێورێت کە وڵاتەکەی دەبەخشێت، ژيانی منيش هەر بەم شێوەيە بوو: بريتی بوو لە زیندان و جەنگ، ئازار و هیوا.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ چوومە زیندان، سزای زیندانی هەتاهەتاییم بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ترس ڕێگایەکی بۆ لای من پێنەدەزانی.
لە ناو گرتووخانە تاریکەکانەدا، لە هەر دیوارێکدا پەنجەرەیەکم بەدی دەکرد بەرەو ئاسۆی دوور، لە هەر بارودۆخێکدا ڕووناکییەکم دەبینی کە ڕێگای ئازادی بۆ ڕۆشن دەکردمەوە.
لە زینداندا فێربووم کە سەبر و خۆراگری تەنها فەزیلەتێک نییە و بەس، بەڵکو چەکێکە... چەکێکی تاڵ، وەک ئەو کەسەی دڵۆپ دڵۆپ ئاو دەریا دەخواتەوە.
ڕاسپاردەم بۆ ئێوە ئەوەيە: لە زیندانەکان مەترسن، چونکە تەنها بەشێکن لە ڕێگای دوور و درێژمان بەرەو ئازادی.
زیندان فێری کردم کە ئازادی تەنها مافێکی دزراو نییە، بەڵکو بیرۆکەیەکە کە لە ناو ڕەحمی ئازار لەدایک بووە، بە سەبر و خۆڕاگری مشتوماڵ دەکرێت. کاتێک لە ڕێکەوتنی "صفقة وفاء الأحرار" لە ساڵی "٢٠١١" لە زيندان دەرچووم، وەک خۆم و کاتی دەستگيرکردنم نەبووم؛ بەڵکو کاتێ دەرچووم بە بەهێزتر بووم و باوەڕم زيادی کردبوو کە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها خەباتێکی تێپەڕ و ڕاگوزەر نییە، بەڵکو ئەوە چارەنووسی ئێمەیە کە تا دوا دڵۆپی خوێنمان هەڵیدەگرین لەگەڵمانە.
ڕاسپاردەم ئەوەیە کە بەردەوام دەستتان بە چەکەکانتانەوە بێت، بەو شکۆمو کەرامەتەی کە سازشی لەسەر ناکرێت، بەو خەونەی کە هەرگيز نامرێت. دوژمن دەیەوێت دەستبەرداری بەرگری و بەرخۆدان بین، پرسەکەمان بگۆڕين بۆ دانوستانێکی بێکۆتایی.
بەڵام من پێتان دەڵێم: دانوستان لەسەر ئەو شتانە مەکەن کە مافی خۆتانە. ئەوان زیاتر لە خۆڕاگریتان دەترسن لەوەی کە لە چەکەکانتان بترسن. بەرگری و خۆڕاگری تەنها چەکێک نییە کە هەڵیدەگرین، بەڵکو خۆشەویستیمانە بۆ فەلەستین لە هەر هەناسەیەکدا کە هەڵيدەمژين، بەڵکو ئیرادەی ئێمەیە بۆ مانەوەمان، لەگەڵ هەموو گەمارۆ و دوژمنايەتييەک.
ڕاسپاردەم بۆ ئێوە ئەوەیە کە بە دڵسۆزی بمێننەوە بۆ خوێنی شەهیدان، بۆ ئەوانەی ڕۆيشتن و کۆچی دواییان کردووە، ئەم ڕێگایە پڕ لە دڕک و ناخۆشەیان بۆ بەجێهێشتووین. هەر ئەو شهيدانەن بەخوێنی خۆیان ڕێگەی ئازادییان بۆ خۆشکردووین، بۆیە ئەو قوربانیدانانە لە ناو حیساباتی سیاسەتمەدار و گەمەی دیپلۆماسیدا بەفیڕۆ مەدەن.
ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئەو خەبات و کاروانە تەواو بکەین کە کەسانێک لەپێش ئێمەوە دەستیان پێکردووە، هەرگيز لەم ڕێگایە لانادەین هەرچيشمان لی بخوازێت ئامادەی هەر قوربانيدانين.
غەززە پایتەختی خۆڕاگری بوو و هەرواش دەمێنێتەوە، دڵی فەلەستین کە هەرگيز لە لێدان ناکەوێت، ئەگەر دونياشمان بەو فراوانييەوە لێ بێننەوە يەک و شوێن نەمێنێت تيايدا بمێنينەوە.
کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکردایەتی حەماسم لە غەززە وەرگرت، ئەوە تەنها گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نەبوو، بەڵکو درێژەپێدانی بەرخۆدانێک بوو کە بە بەرد دەستی پێکرد و بە تفەمگ بەردەوام بوو. من ڕۆژانە هەستم بە ئازار دەکرد، کە دەمبينی گەلەکەم لە ژێر گەمارۆدایە، دەمزانی هەر هەنگاوێک بەرەو ئازادی دەينێین باجێکی لەگەڵدایە و دەبێت بيدين. بەڵام پێتان دەڵێم: نرخی خۆڕادستکردن و تەسلیمبوون زۆر لەوە زیاترە و باجەکەی قورسترە. بۆیە دەست بە نيشتمانەکەتانەوە بگرن وەک چۆن ڕەگی درەخت بە خۆی خاکەوە دەنووسێت، هیچ ڕەشەبایەک ناتوانێت ڕەگی گەل و نەتەوەيەێک کە بڕیاری ژیانی داوە هەڵبکەنێت.

لە جەنگی تۆفانی ئەقسادا، من سەرکردەی گروپ و بزووتنەوەیەک نەبووم، بەڵکو زايەڵە و دەنگێک بووم بۆ هەموو فەلەستینییەک کە خەونی ئازادييەوە دەبینی. ئيمان و باوەڕەم گەياندميە ئەوەی کە بەرگری و بەرخۆدان تەنها بژاردەيەک نییە و بەس، بەڵکو ئەرکێکی سەر شانە. من ویستم ئەم جەنگە لاپەڕەیەکی نوێ بێت لە ڕەوت و کتێبی تێکۆشان و خەباتی فەلەستین، کە تێيدا گروپ و کۆمەڵەکان یەکدەگرن و هەمووان لە یەک سەنگەر و خەندەقدا دەوەستن، دژی ئەو دوژمنەی کە هەرگیز جیاوازی لە نێوان منداڵ و پیرێکدا، یان لە نێوان بەرد و درەختێکدا نەکردووە.
لە ڕاستيدا تۆفانی ئەقسا شەڕێک بوو بۆ گيان و ڕۆحەکان پێش جەستە و لاشەکان، بۆ خۆراگری و ئیرادە پێش چەک و تەقمەنييەکان.
ئەوەی من لەدوای خۆم بەجێم هێشتووە، میراتێکی کەس و شەخسی نییە، بەڵکو میراتێکی دەستەجەمعییە، بۆ هەموو فەلەستینییەک کە خەون بە ئازادییەوە دەبینێت، بۆ هەموو دایکێک کە لاشەی کوڕە شەهيدەکەی داوە بەسەر شانيدا، بۆ هەموو باوکێک کە کوڵ و حەسرەتەوە دەگریت لەسەر لاشەی مناڵەکەيەوە کە بە گولەی ستەم و غەدر تيرۆر کراوە .
دوا ڕاسپاردەم بۆتان ئەوەیە هەمیشە لەبیرتان بێت کە بەرگری و بەرخۆدان کارێکی بێهودە نییە، تەنها فیشەکێک نییە و بهاوێژرێت و بتەقێنرێت، بەڵکو مەنهەجی جیهاد و تێکۆشنە لە پێناو خودا و ئایین و نيشتمان و خاکدا، بەڵکو ژیانێکە بە شکۆمەندی و کەرامەتەوە دەژين و بەڕێی دەکەين.
زیندان و گەمارۆ فێری کردم کە ئەم جەنگە زۆر درێژە، ڕێگاکەش زۆر سەختە، بەڵام لەهەمان کات فێربووم کە ئەو گەل و نەتەوانەی ڕادەستبوون و تەسلیم بوون ڕەتدەکەنەوە بە دەستی خۆیان موعجیزەی خۆیان دروست دەکەن.
چاوەڕوانی دونیا مەکەن بە ويژدان و دادپەروەربن لەگەڵتاندا، من لە ماوەی ژیانی خۆم شاهیدی ئەوە بووم کە چۆن دونیا لە بەرامبەر ئازارەکانمان خۆی کەڕ و بێدەنگ دەکات. چاوەڕێی ويژدان و دادپەروەری مەکەن، بەڵکو خۆتان ويژدان و دادپەروەری خۆتان بن. خەونی فەلەستین لە دڵتان هەڵبگرن، لە هەر برینێک چەکێک دورستکەن، هەر فرمێسکێک بکەنە مایەی ئاوات هیوايەک.
ئەمە ڕاسپاردەی منە: چەکەکانتان ڕادەست مەکەن، بەردەکانی ناو دەستتان فڕی مەدەن، شەهیدەکانتان لەبیر مەکەن، سازش لەسەر خەونێک مەکەن کە مافی خۆتانە.
ئێمە لێرە ماوينەتەوە، لە سەر خاکی خۆمان، لە دڵماندا، بۆ داهاتووی منداڵەکانمان.
ڕاتاندەسپێرم ئاگاتان لە فەلەستین بێت، بەو خاکەی کە تا مردن خۆشم دەویست، ئەو خەونەی لەسەر شانم هەڵمگرت ئەو شانەی وەک کێو نەچەمييەوە.
ئەگەر من کەوتم، ئێوە لەگەڵم مەکەون، بەڵکو بری من ئەو ئاڵایە هەڵبگرن کە هەرگیز نەکەوتووە، خوێنم بکەنە پردێک بۆ پەڕينەوەی نەوەیەک کە لە خۆڵەمێشەکەمان بە بەهێزتر لەدایک دەبێتەوە.
لەبیرتان نەچێت نیشتمان چیرۆکێک نییە بگێڕدرێتەوە، بەڵکو حەقيقەتێکە تێيدا دەژين، لە هەر شەهیدێک کە لە ڕەحمی ئەم زەوييە لە دايک دەبێت هەزار بەرگريکار دێتە بوون.
ئەگەر ئەم تۆفانە گەڕایەوە و منیش لە ناوتاندا نەبووم، ئەوە بزانن کە من یەکەم دڵۆپی شەپۆلەکانی ئازادی بووم، ژیام بۆ ئەوی ببينم کە ئێوە کە کاروانەکە تەواودەکەن.
لەسەر ڕێگای جیهاد بڕۆن و ببن بە دڕک لە قوڕگیان، لافاوێک بن هەرگيز نەزانێت پاشەکشە بکات، هێورنەبێتەوە تا ئەو کاتەی هەموو دونیا دان بەوەدائەنێت کە ئێمە خاوەنی مافين، نەوەک تەنها ژمارەین لە بڵاوکراوە هەواڵييەکاندا .
وەرگێڕانی عومەر ئيسماعيل ڕەحيم

وەحشییگەریی داگیرکەر دژی منداڵانی غەززە.
ئەمە وێنەی ئەم بەیانییەو کۆمەڵێک منداڵ بە موشەکی داگیرکەر لەناوچەی خانیونس بەکاریگەری ژەهراوی بوونی موشەکەکان خناون شەهیدکراون، هەموویشیان ئەندامی یەک بنەماڵەن، ناوەکانیان لەخوارە نووسراوە.
1 وسيم منذر الفرا
2 سراج منير الفرا
3 عبلة منير الفرا
4 راما منير الفرا
5 وهاج منير الفرا
6 جيهان عبد الجابر الفرا
7 وعد جواد الفرا
8 اياد جواد الفرا
9 عيسى موسى المزين
"أخواله فرا"
10 مصعب ابراهيم الفرا
11 معتز ابراهيم الفرا
12 امير مزهر الفرا
13 نور مزهر الفرا
14 عبدالله مزهر الفرا