ئەردۆغان هۆشداری لە پلانێکی فێڵبازانەی ئیسرائیل دەدات
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=492&babet=11

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئهمرۆ هەینی، هۆشداری لە "پلانێکی فێڵبازانە" دژی ناوچەکە دا لە سایەی هێرشی بەردەوامی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان، و ڕوونی کردەوە کە وڵاتەکەی "چاوپۆشی لە پارچەپارچەکردنی ناوچەکە ناکات".
ئهوهیش وت کە "پلانێکی فێڵبازانە لە ئارادایە و تەنها سنووردار نابێت بە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و لوبنان و پێویست ناکات کەسێک جادووگەر بێت بۆ زانینی ئامانجی کۆتایی"، ئاماژەی بەوەدا کە "هەرکات ناوچەکە نزیک دەبێتەوە لە ئاگربەست و هێنانەدی ئاشتی، ئیسرائیل کارێکی هاندەرانە دەکات و ڕێڕەوەکە هەڵدەوەشێنێتەوە".
ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی و فەزا و تەکنەلۆژیا "تەکنۆفێست" لە پارێزگای ئەدەنەی باشووری تورکیا وتی: "ڕووبەڕووی حاڵەتێکی شێتانە دەبینەوە کە چێژ لە کوشتنی منداڵان دەبینێت لە لانکەکانیاندا هاوکات لەگەڵ بەردەوامی پشتگیری ڕۆژئاوا بۆ تۆڕی کوشتن و کۆمەڵکوژی".
جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی "چاوپۆشی لە پارچەپارچەکردنی ناوچەکەمان ناکات دووبارە لە ڕێگەی پلانێکی دابەشکردنی سایکس پیکۆی نوێوە"، ڕوونی کردەوە کە "ئەوانەی بۆمب و چهكه كۆمهڵكوژییهكان پێشکەش بە ئیسرائیل دەکەن بە هەمان شێوه بەشدارن لە هەر دڵۆپە خوێنێک کە دەڕژێت".

پاکستان خزمەتگوزاریەکانی پهیوهندی ڕادەگرێت و ڕێگە لە گردبوونهوهی لایەنگرانی عیمران خان دەگرێت
پێگهی دووربین:
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=493&babet=11

دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕۆژی هەینی ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر بۆ ڕێگرتن لە لایەنگرانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی زیندانیکراوی پاکستان عیمران خان لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک کە داوای ئازادکردنی دەکات.
دەسەڵاتدارانی پاکستان کۆنتێنەری بارهەڵگریان لەسەر ڕێگا سەرەکیەکان و شاڕێگاکانی بەرەو پایتەخت دانا و خزمەتگوزاری پهیوهندییهكانی مۆبایلییان لە ئیسلام ئاباد ڕاگرت.
حکومەتی سەرۆک وەزیران شەهباز شەریف هەروەها هێزی نیمچە سەربازی و پۆلیسی زیاتری بڵاوکردەوە و قوتابخانەکانی لە ئیسلام ئاباد و شاری ڕاوەڵپیندی نزیک داخست، دوای ئەوەی بزووتنەوەی دادی پاکستان بە سەرۆکایەتی خان ڕەتیکردەوە ههوڵهكانی بۆ خۆپیشاندان بکشێنێتەوە و لایەنگرانی خان بەنیازن ڕێپێوانێک لە هەرێمەکەوە بۆ ئیسلام ئاباد ڕێک بخەن.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە خانی ڕکابەری سەرەکی شەریف زیاتر لە ساڵێکە زیندانیە لە بهتۆمهتی زیاتر لە ١٥٠ کەیسی پۆلیسی كه بۆی سازدراوه.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی زیندانیکراوی پاکستان سەرەڕای کەیسەکان، لهدڵی جهماوهرو لایهنگرانی ههر خۆشهویستهو چاودێرانی سیاسی پێیان وایه کە كهسیهكان ههمووی كهیسی سیاسین كهبۆ ڕێكخراوه.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی زیندانیکراوی پاکستان لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕێگەی دەنگدانێکی متمانە لێسەندنەوە لە پەرلەمان لابرا و لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیر کرا دوای ئەوەی دادگا بڕیاری سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند لە کەیسێکی نایاساییدا.

"ئیسرائیل بیر لە دوورخستنهوهی یەحیا سینوار دەکاتەوە"
پێگهی دووربین
ڕۆژنامەیەکی عیبری ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی حکومەتی نەتانیاهۆ، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەخەنە بەرباس کە بەهۆیەوە سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس، یەحیا سینوار، لە کەرتی غەزەوە بۆ یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی دەربچێت.
ڕۆژنامەی "هاڕێتز" ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی حکومەتی بنیامین نەتانیاهو، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەخەنە بەردهست کە ببێتە هۆی ئازادکردنی دیلەکان و ڕێگەپێدان بە دەرچوونی سەرکردەی حەماس، یەحیا سینوار، لە کەرتی غەزەوە بۆ سودان.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەگەری ڕەزامەندبوونی سینوار و بەرپرسانی دیکەی باڵای حەماس، کە هێشتا لە غەزەن، "بۆ دەرچوون بۆ سودان"، وەک بەشێک لە هەنگاوێک کە کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەزە بهێنێت و دیلەکان ئازاد بکات، پێشنیاز دهكهن.
بەپێی ڕۆژنامەکە، لەوانەیە ڕێککەوتنەکە "هەڵگرتنی بلۆککردنی داراییەکانی حەماسیش لەخۆ بگرێت کە سودان پێش نزیکەی ٣ ساڵ بلۆکی کردبوون، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوی سودانی وەک وڵاتێکی پشتیوانی تیرۆر لابرد".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە نەتانیاهو "چەند جارێک لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕایگەیاندووە کە پێداگری لەسەر کوشتنی سینوار و بەرپرسانی دیکەی باڵای حەماس ناکات و ئەگەری دوورخستنەوەیان بۆ وڵاتێکی سێیەم ڕەت ناکاتەوە، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ".
بەرپرسانی زایۆنی "هیوادارن سینوار دەرچوون لە غەزە بۆ وڵاتێکی سێیەم بە باشتر بزانێت لە مردن لە تونێلەکاندا، کە لەوێ دەتوانێت ژێرخانی حەماس دووبارە بنیات بنێتەوە و دواتر وەک سهركردهیهك بۆخۆی بگەڕێتەوە غەزە ".
شایەنی باسە کە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە بەرپرسانی ئەمریکییەوە هێناویهتییهوه کە سینوار لە هەفتەکانی دواییدا هەڵوێستی "توندتری" وەرگرتووە، ئەمەیش لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەڕی کەرتی غەزە لە چوونە ناو ساڵی دووەمیەوە.
بەرپرسە ئەمریکییەکان وتیان کە "حەماس لە هەفتەکانی دواییدا هیچ ئارەزوویەکی بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان پیشان نەداوە".

کوژرانی سەربازێکی مێینە و برینداربوونی 10 ئیسرائیلی لە هێرشێک لە بیر سەبعدا.
پێگهی دووربین
بە گوێرەی دەزگای پەخشی عیبری، سەربازێکی مێینە کوژرا و 10 ئیسرائیلی دیکەیش برینداربوون لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وێستگەیەکی ناوەندی پاسەکان لە شاری بیر سەبعی داگیرکراودا.
سەرچاوە عیبرییەکان وتیان: هێرشەکە لە زیاتر لە شوێنێک ئەنجامدرا و پێدەچێت دووانەیی بووبێت، لە نێوان چەقۆلێدان و تەقەکردن.
پۆلیسی داگیرکەر ڕایگەیاند کە ئەنجامدەری هێرشەکە کوژراوە و هێزەکانیان شارەکە دەپشکنن بۆ دۆزینەوەی یارمەتیدەرانی.
ڕادیۆی رهسمی سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند کە ئەنجامدەری هێرشی بیر سەبع چەقۆی لە پۆلیسە مێینەکە داوە و دەستی بەسەر چەکەکەیدا گرتووە و تەقەی لە ئەوانی دیکە کردووە. لە کاتێکدا دەزگای فریاکەوتن ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە دوو شوێن ئەنجامدراوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە کوژراوەکەی هێرشی بیر سەبع ئەفسەرێکی پلە نزم بووە لە پاسەوانی سنووری سەر بە پۆلیسی ئیسرائیلی.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی لە دایکی پۆلیسە مێینەکەوە گواستیەوە کە کچەکەی - لەگەڵ سەربازەکان - لە ئاودهست (تهوالێت) خۆیان شاردۆتەوە لە کاتی هێرشهكهدا.
چالاکوانان باسیان لەوە کرد کە ئەنجامدەری هێرشی بیر سەبع ئەحمەد عەقیبی خەڵکی گوندی حورەیە لە نەقەب و خزمی موهەنەد عەقیبییە کە هێرشێکی تەقەکردنی لە هەمان شوێن لە ساڵی 2015 ئەنجامدا کە لەو کاتەدا بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نهێنییەکانی پلانی "پهیچهر" و دهستبهسهراگرتنی لهلایهن مۆسادهوه بۆ حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات
پێگهی دووربین
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی وردەکاری نوێی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت به پلانی وردی ئیسرائیل بۆ بۆمبڕێژکردنی ئامێرەکانی پەیوەندی حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ کوشتن یان شێواندن و برینداركردنی هەزاران کەس لە ئەندامانی ئهو گروپه.
ڕۆژنامەکە دەڵێت چیرۆکەکەی لە پەیامنێرەکانی خۆی لە قودس، تەل ئەبیب، بەیروت، عەممان و واشنتۆن کۆکردۆتەوە، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیلی، عەرەبی و ئەمریکی و سیاسەتمەداران و دیپلۆماتکاران ئەنجام داوە کە ئاگاداری ڕووداوەکان بوون. هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی و کەسانی نزیک لە حیزبوڵڵا، کە بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناسنامەیان قسەیان کردووە بەهۆی هەستیاری زانیارییەکان.
تەقاندنەوەی ئامێرە پەیجەرەکان لەلایەن مۆسادەوە زیانی به نزیکەی ٣٠٠٠ سەرکردە و ئەندامی حیزبوڵڵای گهیاند بهكوشتن و برینداركردن

لەڕۆژی شکۆی ئوممەتدا ئاڵای داگیرکاری و ستەمکاری دێتەخوار!
پێگەی دووربین
ئەم بەیانییە: لە یادی تۆفانی ئەقسادا، کنێست ئاڵاکانی ئیسرائیلی نزمکردەوە.
هاڕێتز: یادەوەریی و ترسی تۆفانەکە ناڕەوێتەوە و گومانی تێدایە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بڕەوێتەوە. لە یەکەمین ساڵیادی هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەردا، ڕووداوەکان زۆر زیندوو و بەرجەستەن. ئەم ڕۆژە وەک کارەساتێکی بەکۆمەڵ لە یادەوەریماندا تۆمار دەکرێت.

هێرشێکی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر شاری حمسی سوریا
پێگەی دووربین
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هێرشێکی نوێی مووشەکی ئیسرائیلی چەند خاڵێکی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حمسی لە سوریا کردۆتە ئامانج.
ڕادیۆی "شام ئێف ئێم" پشتڕاستی کردەوە کە دەنگی تەقینەوەکان کە لە حمس بیستران بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بوون لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیلی کە چەند خاڵێکی لە ڕۆژهەڵات و باشووری حمس کردە ئامانج.
ئاژانسی "سانا" پێشتر ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی سوریا کاری کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئیسرائیلییەکان لە ئاسمانی ناوچەی ناوەڕاست.

سوپای زایۆنی بە فەرمی کوژرانی سێ ئەفسەری دیکەی سوپاکەی لە باکووری کەرتی غەززە، له بۆسهیهكی جوامێرانی كهتائیبی قهسام پشتڕاست کردەوە.
#پێگهی_دووربین
@Durbeen
#پێگهی_دووربین
@Durbeen
دیموکراسی داگیرکاریی و سیستەمی جێگرەوە
نووسینی: پرۆفیسۆر د. حاکم المطیری
وهرگێڕانی: م. محمد كوردی
ئەوەی کە لە دەستێوەردانه ڕاستەوخۆكانی هێزە ڕۆژئاواییەکان لە هەڵبژاردنەکانی جیهانی ئیسلامی ڕوودەدات، ڕاستییهك دەسەلمێنێت کە بریتییه لهوهی "ئوممەت و گەلان ئازاد نابن هەتا سیستەمی خۆیان کە گوزارشت لە بوون و ئیرادە و ناسنامەیان دەکات و سەروەری و سەربەخۆییان دەپارێزێت، نەسەپێنن" و ڕێگە لەوانە نەگرن کە هەوڵی دهستهمۆكردن و داگیرکردنیان دەدەن لە ڕێگەی هێزە فەرمانبەرە عەلمانی یان ئیسلامییەکانیانەوە.
ئەو ئوممەتە هێشتا ئازاد نەبووە کە دەسەڵات و ئیرادەی خۆی دەخاتە ناو سندووقەکانی دەنگدانەوە! لە کاتێکدا دەبینێت دوژمنی دەرەکی لەگەڵیدا بەشداره و کێبڕکێی لەگەڵ دەکاتو لە ڕێگەی ئاڵقهلهگوێكانییهوه دەستێوەردانی کاروبارەکانی دەکات و پارە و میدیاکانی بەکاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات - هەتا هەندێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و نووسەرانیان بوون بە بڵندگۆی ئیدارەی بایدن! و بوون به تابووری پێنجەم بۆ داگیرکەری ئەمریکی و هێرشه خاچپەرستییەکەی بەناوو بیانووی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ!
ئەمەش وا پێویست دەکات کە لێیان وریا بین، چونکە ئەمانە پێشەنگی سوپای دوژمنن، كهواسوری پێشلهشكرن، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ پەلاماردانی ئوممەت لەگەڵیدا تاکو ئەوە جێبەجێ بکەن کە سوپاکانی بە جەنگ ناتوانن بەدەستی بهێنن وەکو چۆن لە عێراق و ئەفغانستان کردیان، تاکو گەلەکانیان چێژ لە خوارو خێچیی پاشکۆیەتی و وەهمی دیموکراسی داگیرکاری وەربگرن!
ئەوەی وا بیردەکاتەوە کە لە سیستەمی سیاسی و یاسادانان و فیقهیدا ڕێگە بە دوژمنی دەرەکی دەدات تاکو لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە کێبڕکێی دەسەڵاتی ئوممەت و گەلانی بکات و حزب و پیاوەکانی خۆی بخاتە حوکمڕانییەوە تاکو لە ڕێگەیانەوە کاروباری ئوممەت بەڕێوەببات، هێشتا ڕاستی ئیسلامی نەناسیوە لە کاتێکدا خوای بێهاوتا دەفەرموێت: ﴿ وَلَن يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا﴾ واته: ههرگیزاو ههرگیز خوای بێهاوتا ڕێگه نادات كه كافران بهسهر باوهڕداراندا زاڵ ببن.
دەستێوەردانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیای ٢٠٢٣ - کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ئەندازیاری کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ بە ئاشکرا باسی لێوەکرد - لە ڕێگەی پێکهێنانی بەرەیەکی فراوان لە کەمینە نەتەوەیی و تایەفی و حزبییەکانی تورکیا لە دوورترین حزبی چەپی عەلمانییەوە تا دوورترین حزبی ڕاستی ئایینی، قەبارەی نفوزی ئەمریکی لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و هێزە سیاسییەکانی و توانای بۆ گۆڕینی حکومەتەکانی و کۆنترۆڵکردنیان چ بە کودەتا یان هەڵبژاردن و بە میدیا و پارە و حزبە فهرمیی و بهكرێگیراوهكان و دامەزراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کە ڕۆژئاوا سەرپەرشتی دەکات و پارەی بۆ دابین دەکات و چاودێری دەکات لە جیهانی ئیسلامییمان بەگشتی و بەتایبەتی وڵاتانی عهرهبی دەرخست. ئەمەش وادەکات هەڵبژاردن ببێتە ئامرازێکی مەترسیدار بۆ دەستێوەردانی دوژمنی دەرەکی لە وڵاتەکانیدا و داگیرکردنیان، لە جیاتی ئەوەی گوزارشت لە ئیرادەی گەلەکانیان بکات و سەروەری و سەربەخۆییان بەدیبهێنێت!
ئهسڵهن ئهو كهسه هێشتا لهچهمكی دهوڵهت و سهروهریی و ئازادیی نهگهیشتووه، جا چ بگات به حهقیقهتی ئیسلام و پهیامهكهی، كه دیدوڕێیهكی سیاسی و فیكری بهگوتارێكی ئیسلامی پێشكهشی ئوممهت دهكات، و تێیدا ڕهوایهتی بدات بهم دیموکراسیە ڕۆژئاواییە داگیرکارییە لە جیهانی ئیسلامیدا، ئەو دیموکراسیەی کە گەورەترین دهرگا بۆ دوژمنان دهخاته سهرپشت تا لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانی و دەنگی دۆستەکانیەوە حوکمی ئوممەت و گەلانی بکات!

ئەم دوو حیزبە گاجووتە، گاسنیان لەخۆیان بەستووە ئەرزەکە دەکێڵن بۆ سەرمایەدارانی دەرێ!
@durbeen
@durbeen
لێدوانی تۆ
ئایا دەنگدان ئالییەتی گۆڕانکارییە لەوڵاتی میلیشایی؟!
موسوڵمانان دەتوانن بە دەنگدان دەسەڵات بگرنە دەست؟
لەم لینکەوە دەتوانی بۆچوونی خۆت دەرببڕیت:
https://www.facebook.com/share/p/952R48FS5mcnbbFL/?mibextid=WC7FNe

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆی نوێ:
کەتائیبی قەسسام: بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەهیۆنی بە مووشەکی "تاندوم" لە باکووری شاری بێت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە.