پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
4.05K subscribers
1.65K photos
769 videos
17 files
444 links
پایگاه تحلیلی - خبری دوربین

كوردی | فارسي

"کانال رسمی"


www.dorbeen.co
Download Telegram
شه‌هیدانی ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شتدان، كوژراوانی ئه‌وان له‌ دۆزه‌خدان.
به‌ بۆنه‌ی ئه‌م فه‌رمایشته‌ دڵگیره‌، وێنه‌ی ده‌سكێك له‌ تابوتی سه‌ربازانی نابوتی زایۆنی تاغوت.

@durbeen
هەر دیمەنێک لە غەززەوە بەیادهێنانەوەی سەردەمی هاوەڵانە!

ئەمانە وێنەی خێزانە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای خان یونس و دیر ئەلبلحن، جیاواز لە سەختی قەیران و بۆردومان و گەمارۆدانی دوژمن، لەگەڵ ئازاری لەدەستدان و شەهیدکرانی ئازیزانیان، جگە لەوەی لە بەرچاویان سەدان بریندارو نەخۆش لە کەسوکاریان بەهۆی زامەکانییانەوە دەناڵێنن، لەملایشەوە ئوممەتێک پشتی لێکردون و نەبوونەتە تینی فشار بۆ بەرەنگاری نا، بەڵکو بۆ وەستاندنی ئابڵوقەو داگیرکاری لەسەریان.
ئەمجارە ئاوارەکانی غەززە، کە تا سنووری دەریا ڕاوەدوو نەفیکراون، بۆیە هەوڵدەدەن ڕێگری لە هاتنەناوەوەی ئاوی دەریا بکەن بۆ ناو خێمەکانیان.
ئەمانە ژیانی هاوەڵامان بۆ ناخۆێننەوە بەڵکو بەدیمەنی ڕاستەقینە نیشانمانیدەدەن، ئەمە نموونەی جەنگی ئەحزابە کە هەموو هێزەکان دەوریان داون، ئەمە نموونەی نزیکی هەڵکەندی چاڵی خەندەقەکەی دەوری مەدینەیە، ئەمە دووربارەکردنەوەی شکۆمەندی ئوممەتێکە کە ئیرادەی ئازایانەی خۆی بەهیچ تین و تەوژمێکی جاهیلییەت ناشکێنێت.

@durbeen
چوار سەبازی زایۆنی لەباشووری کەرتی غەززە کوژران و پێنجی دیکەیش برینداربوون.

ئا: پێگەی دووربین

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوپای زایۆنی بڵاوی کردەوە: لە ناوچەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ٤ سەربازی کوژراون و ٥ سەربازی دیکەیش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان جێگری فەرماندەی فەوجێکی شاکیدە لە لیوای گعفاتیە.

بەم شێوەیە و بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی، ژمارەی کوژراوان لە سوپای زایۆنی لە سەرەتای تۆفانی ئەقساو لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتۆتە ٧١٤ کەس.

وتەبێژی سوپای زایۆنی داگیرکەر ئەوەیشی وت: کە ئەو سەربازانە بە هۆی تەقینەوەی باڵەخانەیەکی شاری ڕەفەح کوژراو و بریندار بوون.

چاودێرانی سیاسی و سەربازیش پێیان وایە ئەو ڕێژەیەی کە سوپای زایۆنی بەفەرمی دانیپێدادەنێت زۆر کەمترە لەوەی کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە.

ئەمەی دەیبینن وێنەی فینیشکراوەکانن 🙂
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=488&babet=11
@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە غەززەوە بۆ سەنعا بەرگریکاری تا قودس.

پەیامی سەر دیواری ڕوخاوی باڵەخانە بۆرودومانکراوەکان.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لوبنان: لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی مەهدی عەمار کوڕی عەلی عەمار ئەندامی پەرلەمانی لوبنان تەقینەوە ڕوودەدات.
بەپێی زانیارییەکان سێ کەس کوژراون.

@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنێک دڵی موسوڵمانان خۆشدەکات و بێدین و دووڕووەکان خەمبار دەکات.

یەكێک لە جوامێرەکانی قەسام ئاڵای کەتائیبی قەسام لەسەر بلدۆزەرێکی تێکشکاوی زایۆنییەکانی هەڵدەکات.

ئەم بلدۆزەرە پێش 24 کاتژمێر تەقێندراوەتەوەو تا ئێستا سوپای ئیسرائیلی نەیتوانی هەڵیبگرێتەوە.

سەربەرزی بۆ جوامێرانی غەززە.

@durbeen
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوپای داگیرکەر ڕەچاوی هیچ ئەخلاقێکی جەنگی ناکەن.
تەرمی سێ شەهید لەباڵەخانەکانەوە فڕێدەدەنە خوارەوە.
هیچ شتێکی نوێ لەبارەی کەیسی مامۆستا کرێکار نییە!
مامۆستا خالید رەنجدەری برای مامۆستا کرێکار لە بڵاوکراوەیەکی دا بەم شێوەیە دەنووسێت:
هەندێک پەیج و میدیا بێ ئەوەی زانیارییان هەبێت ناو بەناوێک شتێکی هەڵبەستراو سەبارەت بە شێخی زیندان بڵاو دەکەنەوە. لێرەدا خوشک و برایان ئاگادار دەکەمەوە کە هیچ شتێکی نوێ سەبارەت بە کەیسی شێخی زیندان لە ئێستادا نییە.
سیاسەتی چەواشەکردن!

چەواشەکردن چۆنەو لەچیدا رەنگ دەداتەوە

1. هەوڵدان بۆ گۆڕینی بیروڕا یان هەڵسوکەوتی خەڵک بە شێوەیەکی نادروست و ناڕاستەوخۆ.

2. بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە یان ناتەواو بە مەبەستی خەڵەتاندنی خەڵک.

3. بەکارهێنانی تەکنیکە دەروونی و ڕاگەیاندنەکارییەکان بۆ کاریگەریدانان لەسەر بیرکردنەوەی خەڵک.

4. شاردنەوە یان شێواندنی ڕاستییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت.

5. دروستکردنی وێنەیەکی ناڕاست لە ڕووداو یان بابەتێک.

چەواشەکاری دەکرێت لە بوارە جیاوازەکانی وەک سیاسەت، بازرگانی، ڕاگەیاندن و تەنانەت پەیوەندییە کەسییەکانیشدا بەکار بهێنرێت.

گرنگە کە خەڵک هۆشیار بن و بە ڕەخنەوە بیر لە زانیارییەکان بکەنەوە بۆ ئەوەی کەمتر بکەونە ژێر کاریگەری چەواشەکارییەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەرگری ئیسلامی لە عێراق:
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە جۆری "أرفد" ئاراستەی پێگەکانی زایۆنی لە “جوڵان” دەکات. هێرشەکە بەمێژووی ئەمڕۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا تۆمار کراوه.

@durbeen
زایۆنییە داگیرکەرەکان ناسنامەو تەرمی شەهیدان دەشێوێنن.
زایۆنییە داگیرکەرەکان ناسنامەو تەرمی شەهیدان دەشێوێنن.

پێگەی دووربين

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی لە غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە ڕەتی کردووەتەوە ٨٨ تەرم وەربگرێت کە لەلایەن داگیرکەرەوە ڕادەستیکراون، ئەمەیش بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست دەربارەی خاوەنەکانیان.

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پڕۆسەی وەرگرتنی ئەو تەرمانەی ڕاگرتووە کە دوای گەیشتنی "کۆنتێنەرێک" کە تەرمەکانی تێدابووە بەڵام بەبێ بوونی هیچ داتا یان زانیارییەک کە ناسنامەی خاوەنەکانیان یان شوێنی دۆزینەوەیان دیاری بکات.

وەزارەتەکە داوای لە خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە کە پابەندبێت بە پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان کە لەم جۆرە حاڵەتانەدا پەیڕەو دەکرێن، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هاوپێچ کردنی زانیاری وردەکاری بۆ هەر تەرمێک کە ناوو تەمەن و ناوچەکانی دۆزینەوەیان لەخۆ بگرێت.

هەروەها وەزارەتەکە جەختی لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە پێوەرە مۆڕاڵی و مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە لە پرۆسەی ڕادەستکردنی تەرمەکاندا، بە شێوەیەک کە کەرامەتی شەهیدەکان و مافی خێزانەکانیان بۆ ناسینەوەیان دەستەبەر بکات.

لەلایەکی ترەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە جەختی کردەوە کە سوپای داگیرکەر شکۆی ٨٨ تەرمی شەهیدان پێشێل دەکات و سوورە لەسەر شاردنەوەی زانیاری و وردەکارییەکانیان لە تاوانێکی یاسایی نێودەوڵەتی ئاشکرادا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە "ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە" ئیدانە بکەن و فشار بخەنە سەر داگیرکەر بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە و ڕاگرتنی تاوانی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین کە لە ساڵێکی تەواوەوە بەردەوامە.
جینۆساید و سیاسەتی برسیکردن لەسەر کەرتی غەززە لەلایەن ئەمـ..ریکاو ئیسـ..رائیلەوە بەردەوامە!

پێگەی دووربین‎

بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان تێوەگلانی بلینکن لە ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی هاوکارییە خۆراکییەکان بۆ غەززە پشتڕاست دەکەنەوە

پێگەی (پرۆپەبلیکا) لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوکردەوە کە پەردە لەسەر نیازبەدیی* وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "ئەنتۆنی بلینکن" هەڵدەماڵێت لە ڕێگریکردن لە گەیشتنی هاوکارییە خۆراکییەکان بۆ کەرتی غەززە. ئەم بەڵگانە ئاشکرای دەکەن کە بلینکن سیاسەتی برسیکردنی وەک چەکێک لە جەنگدا پەسەند کردووە و کۆنگرێسی چەواشە کردووە.

ڕاپۆرتی (پرۆپەبلیکا) دەریدەخات کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و نووسینگەی پەنابەران کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەیە، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئیسرائیل بە ئەنقەست کۆسپ دەخاتە بەردەم گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، لەوانەش کوشتنی کارمەندانی فریاگوزاری و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان.

ئاژانسەکە یاداشتێکی ١٧ لاپەڕەیی دەرکردووە کە ئەم کردەوانەی تێدا بەڵگەمەند* کردووە، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن دواتر لەبەردەم کۆنگرێس ئەم ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە ئیسرائیل ڕێگری لە کاروانەکانی هاوکاری بکات.

سەرەڕای نکۆڵیکردنی بلینکن، دامەزراوە حکومییەکانی دیکەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسرائیل سنووردارێتی دەخاتە سەر چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، لەوانەش نووسینگەی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ، کە داوای چالاککردنی یاسای هاوکارییە دەرەکییەکانی کردووە.

ئەم یاسایە قەدەغەی پێشکەشکردنی پشتیوانیی سەربازی دەکات بۆ هەر دەوڵەتێک کە ڕێگری لە هاوکارییە مرۆییەکان بکات. ئیسرائیل، کە گەورەترین وەرگری هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکایە، لەژێر گوشاردایە بەهۆی ئەو هێرشانەی کە بوونەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٤١ هەزار فەلەستینی.

سەرەڕای بانگەشەی یاسادانەرانی ئەمریکی، وەک (سیناتۆر بێرنی ساندەرز و ئێلیزابێس وارن)، بۆ وەستاندنی پێدانی چەک بە ئیسرائیل، بەڕێوەبەرایەتی بایدن ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەکی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار دەربڕیوە. لە هەمان کاتدا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە لە قاتوقڕی لە کەرتی غەززە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە، ئاماژەیشی بەوەش کردووە کە ئیسرائیل ڕێگە نادات کەرەستە گرنگەکانی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە بچێتە ناو کەرتەکەوە.

دوابەدووای ئەم ڕاپۆرتە، چالاکوانانی ناوخۆیی و دامەزراوە مافپەروەرەکان داوای لادانی بلینکنیان کردووە. ئەنجومەنی پەیوەندییە ئەمریکی-ئیسلامییەکان "کەیر" هەڵوێستی بلینکنی بە پێشێلکردنی یاسای ئەمریکی لەقەڵەم داوە.

*نیازبەدی: نیازخراپی.
*بەڵگەمەند: بەڵگەدار.
شەهیدو برینداری نوێ لە ئەنجامی دوژمنەکارییەکانی قەوارەی زایۆنی
شەهیدو برینداری نوێ لە ئەنجامی دوژمنەکارییەکانی قەوارەی زایۆنی

#پێگه‌ی_دووربین

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی غەززەی سەربەرز ڕایانگەیاند کە سپێدەی ئەمرۆی ڕۆژی پێنجشەممە، دیسانەوە کۆمەڵێک کەسی تر شەهید و بریندار بوون لە ئەنجامی بۆردومانێکی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە.

لە ناوەڕاستی شاری (خانیونس) لە باشووری کەرتی غەززە، تەرمی شەهیدێک و چەند برینداریک دەرهێنران دوای ئەوەی فڕۆکەکانی داگیرکەر ماڵێکی بنەماڵەی کەللابیان بۆردومان کرد. برینداران گواسترانەوە بۆ کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە شارەکەدا.

هەروەها فڕۆکەکانی داگیرکەر ماڵێکی بنەماڵەی مەتەرییان لە ناوچەی زابتەی گومرگ لە ڕۆژهەڵاتی شاری خانیونس بۆردومان کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هاوڵاتی و برینداربوونی چەندانی تر، بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان. هەروەها چەندین کەسی تریش لەژێر داروپەردووی ماڵ و باڵەخانەکاندا بزرو بێسەروشوێنبوون.

تیمەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن تەرمی شەهیدێکی ژن و ٩ برینداریان دەرهێنا دوای ئەوەی فڕۆکەکانی داگیرکەر ماڵێکیان لە شەقامی یەفاوییە لە کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کردە ئامانج. هەروەها چەند هاوڵاتییەک بریندار بوون لە بۆردومانکردنی ماڵێکی بنەماڵەی سەحار لە شارۆچکەی جەبالیا، کە هەموویان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید کەمال عەدوان لە کەمپەکەدا.

هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی وشکانی و دەریا و ئاسمانەوە بەردەوامن لە پەلاماردانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٤١,٤٩٥ هاوڵاتی و برینداربوونی ٩٦,٠٠٦ی تر، کە زۆربەیان منداڵ و ژن و هاوڵاتی سڤیل و کەسانی بێچەکن. هەروەها هەزاران کەسی تریش لەژێر داروپەردوودا بزر بوون.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شتێك به‌ناوی (جیهانی ئیسلامی) و (ئوممه‌تی ئیسلامی)، بوونی هه‌بوایه‌، هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌ده‌بوو له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا دێت.

جۆرج گالۆوای
@Durbeen
به‌هۆی په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازی پاپای ڤاتیکان بڕیاریدا به‌ ده‌ركردنی 10 ئه‌ندامی كاسۆلیكی.

پێگه‌ی دووربین

پاپای ڤاتیکان، فرانسیسی دووەم، ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دوورخستنه‌وه‌و دەرکردنی ١٠ کەسی لە بزووتنەوەیەکی کاسۆلیکی لە پیرۆ دەرکرد.

بەپێی تۆڕی هه‌واڵی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی: دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ڤاتیکان پێشێلکارییەکانی "سادیزم"ی دەسەڵات و ڕۆحانییەتی ئاشکرا کرد، كه‌ لەلایەن کۆنفرانسی ئوسقوفەکانه‌وه‌ ڕاگەیەنرا، کە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ڤاتیکانی لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاو کردەوە، تیایدا هۆکاری دەرکردنەکانی بۆ بڕیارێکی "تایبەت"ی پاپا فرانسیس گەڕاندەوە.

ئەم هەنگاوە به‌دژی سەرکردایەتی بزووتنەوەی "سۆدالیتیۆم کریستیانای ڤیتای" دێت، كه‌ پێشتر بڕیارێکی هاوشێوە بۆ دەرکردنی دامەزرێنەری گروپەکە (لویس فیگاری) ده‌رچووبوو، دوای ئەوەی دەرکەوت پەیوەندی هاوڕەگەزبازی لەگەڵ قوتابیەکانیدا هەبووە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆپیشاندانی ئەمشەوی زایۆنییەکان لە تەلئەبیب دژی نەتەنیاهۆ.

@Durbeen
تەرمی 88 شەهیدە بێناسنامەکان ئەمرۆ لە خانیونس نێژران، دوای ئەوەی داگیرکەری زایۆنی ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەو شوێن و هۆکاری شەهیدکرانیان بدات.

@durbeen