پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
4.05K subscribers
1.65K photos
769 videos
17 files
444 links
پایگاه تحلیلی - خبری دوربین

كوردی | فارسي

"کانال رسمی"


www.dorbeen.co
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
موجاهیدانی قەسام لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلشوبەیلی لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح بە قەناس  لیوا “ئایال شاینز”یان نارد بۆجەهەنەم


#دووربین
#فەڵەستین
کۆتا ماچی نێوان دایک و جگەرگۆشە

#دووربین
#فەڵەستین
پاش کوشتنی منداڵەکانیان
بە دەبابەش بەسریاندا ڕۆیشتون!

لەعنەتی خوا لە زایۆنیزم و هاوبیرانیان


چیە بە دیمەنەکان ڕاهاتوی؟!


#دووربین
#فەڵەستین
کەناڵی دوانزەی زایۆنی نامەیەکی سەرۆکی شاباک ئاشکرا دەکات کە ئیعیراف دەکات 21 هەزار فەلەستینی دەستبەسەرن بەبێ دادگایی و حوکمی دادگا

جەنگی شاباک و وەزیری ئەمنی قەومی زایۆنی بەردەوامە


جیهان لە زیندانی ئەبوغرێبی زایۆنی بێدەنگە ، هەموو ڕۆژێ داوا ئەکەن حەماس دیلە زایۆنیەکان ئازادکات کە باشترین ژیانیان هەیە بەراورد بەدیلە فەلەستینیەکان


یەحیا نەوزەر

#دووربین
#فەڵەستین
هۆ گوڵە گەنمە کاڵەکان
قەت مەپرسن
بۆ تاغوتە خوێن تاڵەکان
لە بوون و چەمانەوەتان وا ئەترسن؟
چونکە ئێوە کە پشکوتن
نیشانەی دادی خواویستی و
هیوای کۆنی ڕەش و ڕووتن
کە دێشنەبەر
لە دایک بوونی عومەر و ڕمانی عەرشی تاغوتن.


#دووربین
#فەڵەستین
کامیان خزمەتە بە گەلی کورد ؟

ئەوەی کەسانی وەک دکتۆر ئەیاد باسی گەلی کورد بکەن بەباشە کە سەدان هەزار مسوڵمان لەجیهاندا گوێی بۆ دەگرن و بەو هۆیەوە دەبنە دۆستی گەلی کورد
یان
ئەوەی درۆ بەناوی پزیشکی کوردی بڵاو بکەیتەوە دژی غەززە و سەدان ملیۆن ئازادیخوازی جیهان و ملیارێ مسوڵمان واتێبگەیەنیت کە کورد دۆستی قەوارەی کاتی زایۆنیە ؟!

یحیی نەوزەر

#دووربین
#فەڵەستین
حەماس پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بەهێزتر بوو.

۹ مانگ هێرشی ئاسمانی و وشکانی لە غەززە، نە بۆتە هۆی شکستی حەماس و نە دەتوانین بڵێین ئیسرائیل لە شکستپێهێنانی ئەم گرووپە نزیک بۆتەوە.

لە کاتی هێرشی حەماسەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، ئیسرائیل بە نزیکەی ٤۰ هەزار سەربازو چەکدارەوە هێرشی کردۆتە سەر باکوور و باشووری غەززە؛ ٨۰ لە سەدی خەڵکەکەی بە زۆر ئاوارە کردووە، زۆرتر لە ۳۷ هەزار کەسی کوشتووە، بە لانی کەمەوە ۷۰ هەزار تەن بۆمبای بەسەر غەززەدا ڕشتووە، زۆرتر لە نیوەی خانوو و باڵەخانەکانی غەززەی بە تەواوی یان بەشێکی ڕووخاندووە و دەست گەیشتنی خەڵکی ئەو ناوچەیەی بە ئاو و خۆراک و کارەبا تەواو کەم کردۆتەوەو هەموو خەڵکەکەی ڕووبەڕووی قات‌وقڕی کردۆتەوە.

ڕێبەران و بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوام لافی ئەوەیان لێداوە کە پێویستە ئامانجی شکستپێهێنانی حەماس و لاوازکردنی تواناکانی بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی ئیسرائیل، پێش بخرێت بەسەر گیانی فەلەستینیەکاندا؛ سزادانی خەڵکی فەلەستین بۆ لەناوبردنی هێزو دەسەڵاتی حەماسە. بەڵام لەسایەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوه، دەسەڵاتی حەماس بەڕاستی ڕوو لە زۆرکردنە.

ئیسرائیل لەگەڵ ئەو هەموو زیان و زەرەرەی کە لە‌خۆی دا نەیتوانی لەوە تێبگات و بزانێت کە کوشتارو وێرانکردنێک کە لە غەززە دروستی کرد، تەنها دوژمنەکەیی بەهێزتر کردووە.

حەماس، ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە و بەم زووانەش لەناو ناچێت؛ ستراتێجێتی ئێستای ئیسرائیل بۆ هێرشی قورس و زۆرتر، لەوە ئەچێت هەندێک لە جەنگاوەرانی حەماس تووشی کوشتن و لەناوچوون بکات، بەڵام ئەم ستڕاتێژێتە پەیوەندییەکانی حەماس و کۆمەڵگەی ئەو ناوچەیە پتەوتر دەکات.

سەرچاوە: فارن‌ئافرز

#دووربین
#فەڵەستین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قوربانی هەڵمەت و نەڕەی شێرانتبم

ڕاوی نوێ ڕووبەڕوو
لەلایەن موجاهیدان


#دووربین
#فەڵەستین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەربازێکی زایۆنی بە چەکی قەناص ڕەوانەی دۆزەخکرا


#دووربین
#فەڵەستین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەرکردایەتی و و بەڕێوەبردنی جەنگی دووژمن لە شاری ڕەفح

#دووربین
#فەڵەستین
#غەزە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەکێک لە قیادی قەسام لە جنین کە لەلایەن سوپایەکی زایۆنی ئابلۆقە دراوە و دوای چەند سەعات موقاوەمە و پێکدادان بۆردومانی ماڵەکەیان کردووە و بریندارە

کۆتا ساتەکانی لەگەڵ زیکە زیکی درۆنەکان داناوە بۆ ناردنی پەیام بۆ دایک و باوکی

دەڵێت لەبەهەشت یەک دەبینینەوە شەفاعەتتان بۆ دەکەم

دەڵێت نوێژی بەیانیم کردووە و سورەتی کەهفم خوێندووە و زیکری بەیانیانم کردووە



تۆ بیرکەرەوە کۆتا دەقیقەکانی تەمەنت بێت و درۆن بەسەرتەوەبێت و بۆردومان کرابیت و برینداربیت ئاوا ئارام پەیام دەنێریت بۆ دایک  و باوکت ؟

یەحیا نەوزەر

#دووربین
#فەڵەستین
دادگای نێودەوڵەتیی لاهای:

• خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین نوێنەرایەتی ئەو خاکانە دەکەن کە یەکگرتوویی و بەردەوامی و سەروەرییان هەیە کە دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت.
• کیانی داگیرکەر دەسەڵاتی خۆی بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاندووە، بەتایبەتی چاودێریی سنوورە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکانی دەکرد.
• گەلی فەڵەستین کە بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ دانپێدانراوە، مافی چارەی خۆنووسینی هەیە.
• دەسەڵاتدارانی داگیرکەر ناتوانن دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان ئاوارە بکەن یان بەشێک لە هاووڵاتیانی خۆیان لەوێ نیشتەجێ بکەن.
• گواستنەوەی دانیشتووان بۆ کەناری ڕۆژئاوا یان قودسی ڕۆژهەڵات پێچەوانەی مادەی ٤٩ی ڕێککەوتننامەی جنێفە.
• ڕاگرتنی موڵک و ماڵی فەڵەستین لەلایەن دانیشتووانەوە، پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی قەوارەی زایۆنییە.
• سوپای داگیرکەر پێویستە پابەند بێت بە دەستەبەرکردنی گەیاندنی ئاو و خۆراک بۆ دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان.
• سیاسەتی دەستبەسەرداگردتنی سامانی سروشتیی خاکە داگیرکراوەکانی قەوارەی زایۆنی، پێچەوانەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی کیانی داگیرکەرە.
• کیانی داگیرکەر وەک بەشێک لە خاکەکەی مامەڵەی لەگەڵ قودسی ڕۆژهەڵات دەکات.
• ئێمە ئەوە دەزانین کە ڕاگواستنی دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان لە خاکەکانیان بە زۆرەملێ بووە، ئەمەش پێشێلکردنی ئەرکەکانی قەوارەی زایۆنییە.
• دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکان لەلایەن داگیرکەرەکانەوە و پێدانی بە دانیشتوان و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی جنێڤە
• کیانی داگیرکەر دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێی لە کەناری ڕۆژئاوا خێراتر کرد کە زیاتر لە ٢٤ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بوو.
• جووڵەکانی کیانی داگیرکەر لە قودسی ڕۆژهەڵات دۆخێکی دروستکردووە کە فەلەستینییەکان توانای ژیانیان نییە.
• نزیکەی ١١ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی فەڵەستینی هەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت ڕووخێنراون.
• دادگاکە دان بە هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافیدا نانێت لەلایەن کیانی داگیرکەرەوە لە هیچ خاکێکدا لە ساڵی ١٩٦٧ەوە، بە قودسی ڕۆژهەڵاتیشەوە.
• کیانی داگیرکەر بە شێوەیەکی نایاسایی لە ناوچەکانی فەڵەستینە.
• کیانی داگیرکەر پێویستە کۆتایی بە داگیرکارییەکان بهێنێت و کۆتایی بە بوونی نایاسایی خۆی لە ناوچەکانی فەڵەستین بهێنێت.
• دەوڵەتان نابێت دان بە بوونی نایاسایی دانیشتووان و ڕێمی زایۆنیستی داگیرکەر لە ناوچە داگیرکراوەکاندا بنێن.
• ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نابێت دان بە بوونی نایاسایی کیانی داگیرکەردا بنێن لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.

جەنگی ڕاگەیاندن

#دووربین
#فەڵەستین
قەت ئەخلاقی زایۆنی و هاوبیرانیتان لەبیر نەچێ قەت ...

#دووربین
#فەڵەستین
نەوەکانی سەلاحەدین غەززەیان لەبیر نەکردووە؛
تەماشاکەن بە هاوکارییەکانتان بوونە مەرهەمی برینی خەڵکی خۆڕاگری غەززە و ساڕێژکردنی زامەکانیان، بەچاوی خۆتان ببینن کە چۆن ڕۆژانە لە بنکەی پزیشکی حیاة چارەسەری پێویسیت بۆ خەڵک دەکرێت، پاش سوپاسی خوای گەورە، سوپاسی هەموو ئەو خوشک و برایانە دەکەم کە بە هاوکارییەکانیان بەشداربوون لە کردنەوەی ئەم بنکە پزیشکییە و دابینکردنی پێداویستییەکانی.

یحیی اسماعیل

#دووربین
#فەڵەستین
دایکی ئەیوت:
هەوڵمدا ئاگام لێت بێت بەس نەمتوانی.

هیچ بەشێکی جەستەی مناڵەکە نەماوە پارچەیەکی بەرنەکەوتبێ، ئەبێت چ مردنێکی بەئازار بوبێ

#دووربین
#فەڵەستین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەنابێ شێخی زیندان لە 2011 چۆن نمونە دێنێتەوە لەسەر شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە

کەچی ئەمرۆ بە چاوی سەر بینیمان ئاوا دەرچوو وە کەسیش نیە موحاسەبەیان بکات چونکە ئێمە موسڵمانین و بێ کەسین!

خوای گەورە ئیسماعیل هەنیە بە شەهید قبوڵ بکات و جەنابی شێخی زیندانیش ئازاد بکات

#دووربین
#فەڵەستین
شەهیدبونی پەیامنێرێک و وێنەگرێکی دیکەی کەناڵی ئەل-جەزیرە

بەپێی شایەت حاڵەکان ئەم دووانە بینیویانە کە فڕۆکەکان نزیکبونەتەوە چونەتە ناو سەیارەکەیان تاوەکوو دورکەونەوە، بەڵام فڕۆکەکە بەدوایانەوە بووە و بە مەبەست کراونەتە ئامانج
جەستەی هەردوکیان بێسەرن و پارچە پارچەیە

#دووربین
#فەڵەستین
جیاوازی وێنەکە تەنها نۆ مانگە، ڕۆژنامەنووس ئیسلام (ئەل-جود) وێنەیەکی خۆی داناوە کەبەهۆی برسێتیەوە ئێسکی دەرکەوتووەو بەهۆی ئاوی پیسەوە گورچیلەی تووشی ئیلتیهاب بووە

دوعای شیفا بۆ ئەوو هەموو خەڵکی غەزە بکەن.

#دووربین
#فەڵەستین
#غەزە