پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
4.08K subscribers
1.66K photos
771 videos
17 files
446 links
پێگەی دووربین


www.dorbeen.co
Download Telegram
الحمد للە کەناڵی پێگەی دووربین لە تێلگرام بوو بە 4000 گوڵ


6/8/2024
ڕاگەیاندنی حەماس بڵاویکردەوە کە یحیی السنوار بە سەرۆکی نوێی حەماس دیاریکرا


#دووربین
یەکێکی تر لەسیفاتە زۆرجوانەکانی شێخی زیندان : متمانەی تەواوبوو بەو بەڕێزانەی یان ئەو میوانانەی تەشریفیان ئەهێنا بۆ ماڵی ئێمە یان لای جەنابی مامۆستا لەهەرشوێنێکی تر ...

کاک سالار نوسەری بەڕێزی ئەم کتێبەی ناو وێنەکە، لەگەڵ ( س ) ڕۆژنامەنووس بەچەند خولەکێک پێش بانگی پیرۆزی عەسر گەیشتنە ماڵی ئێمە لەهەڵەبجەی شەهید لەساڵی 2000 ، بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخی زیندان، کاتێک تەوقەو بەخێرهاتن کرا، لەوکاتەدا بانگی عەسری فەرموو،
مامۆستا فەرمووی :
کاک سالار ئەم ماڵە ئەمانەتی تۆبێت، ئێمە هەموو ئەڕۆین بۆ مزگەوت بۆ نوێژی عەسر!
کاک سالار زۆر زۆری پێ سەیربوو تەواو شپرزە بوبوو پاشان وتی: چۆن بەتەنها بمێنمەوە لەم ماڵە کە یەکەم جارمە!
خۆی دەڵێ: چاوەڕێی ئەو متمانە گەورەیەم نەئەکرد کەبەمنی بەخشی لەکاتێکدا زۆر جیاوازم لەگەڵ ئەو لە ئەفکار و لە ڕەفتاردا !
زۆری لە مامۆستای ئەزیز کرد و داوای لێکرد کە یەکێکمان بمێنینەوە لەلای تا لەنوێژ ئەگەڕێنەوە، جەنابی مامۆستا فەرمووی : مام وەلید تۆ بمێنەرەوە لەخزمەتیابە ان شاء اللە.

بۆ زانیاری هەموولایەک: کاک سالار بۆ تاقێک (واتە چەند کاتژمێرێک) هاتبوو، بەڵام لوتف و موحیبەتی مامۆستا وای لێکرد سێ شەو و سێ ڕۆژ بمێنێتەوە.

کاک سالار ووتی : لەکۆی چاوپێکەوتنی ئەم کەسانەی لەم کتێبەدا هەن هیچیانم وەک مامۆستا نەبینی لە متمانەی زۆر و حورمەتی زۆر گەورە!
کەلەهەمان چاوپێکەوتن کەسی وای تیابووە هاو فکری خۆم بووە، لە ژووری حیمایەکان لەخوارەوەی ماڵەکەی ڕێگەی چاوپێکەوتنی داوم .

دواتر ووتی : کەواتە هەرچی لەسەر مامۆستای بەڕێز ئەیڵێن هەمووی ناحەقییە و دوورە لەڕاستیەوە تا بەچاوی خۆتان و لەماڵی خۆی نەیبینن حکوم مەدەن .

وەلید فەرەج ئەحمەد

#دووربین